ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی جیاواز وده‌گمه‌ن بۆهاوڵاتیه‌ك
ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی جیاواز وده‌گمه‌ن بۆهاوڵاتیه‌ك له‌لایه‌ن. د (تاریق عبدالحمید)پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ڕاگه‌یاندنێكدا دكتۆر ناو براو وتی دوای ده‌ست نیشان كردنی بابه‌ته‌كه‌ كه‌له‌دوای ئه‌نجام دانی چه‌ند شیكارێكی تایبه‌ت بۆنه‌خۆشه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌چه‌ند پارچه‌كانزایه‌كی جیاواز له‌ناو(مه‌عیده‌ی)نه‌خۆشه‌كه‌دا هه‌یه‌ به‌هۆی ناجێگری باری ده‌رونی نه‌خۆشه‌كه‌وه‌و پاشان له‌هۆش چونی ئه‌وه‌بووله‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی نه‌شته‌رگه‌ریمان بۆئه‌نجام دا و ئه‌وه‌ بوو له‌ناو مه‌عیده‌ی نه‌خۆشه‌كه‌(52)چه‌رخ و(5) پاتری قه‌ڵه‌م ویه‌ك (ستارتر)مان ده‌رهێناو نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێری خایاندوئێستا باری ته‌ندروستی جێگره‌و سوپاسێكی زۆری دكتۆر (تاریق عبدالحمید)له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ بۆهاته‌وه‌ بۆئه‌وهه‌وڵه‌ی كه‌خستیه‌گه‌ڕ بۆ ڕزگاركردنی ژیانی كه‌سێك
له‌دایكبونێكی جیاواز له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كه‌ركوك  
له‌دایكبوونی منداڵێكی پێش وه‌خت له‌كاته‌كه‌ی خۆی له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری له‌به‌رواری 21/2/2010 وئه‌م منداڵه‌دڵی له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شی بووبۆیه‌ د. (ره‌زا  حمزه‌زنیل)پسپۆڕ له‌بواری نه‌خۆشی مناڵان له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی سه‌ر په‌رشتی باری ته‌ندروستی ئه‌م مناڵه‌ی كردوه‌و ڕایگه‌یاند له‌به‌ره‌به‌یانی 21/2 2010 كات ژمێر  (5,5)به‌یانی له‌هۆڵی مناڵبون له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری ئه‌م مناڵه‌له‌دایك بووه‌ به‌ڵام به‌ناوی رقیه‌(دڵی )له‌ناوله‌شی نه‌بوو ته‌مه‌نی ئه‌م منداڵه‌(33)هه‌فته‌بو و  واتا(7)مانگ. كێشی منداڵه‌كه‌(1،7)كغم بوو له‌خیزانێكی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك بوو، به‌ڵام له‌دوای دوو ڕۆژ ئه‌م مناڵه‌ گیانی له‌ده‌ست دا له‌دوای ئه‌نجام دانی  نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك به‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌ی (دڵی)(رقیه‌)، وه‌به‌ڕێوبه‌ڕی به‌شی پاراستنی منداڵان په‌رستار(شادیه‌نورالدین) ڕایگه‌یاند كه‌له‌(23)ساڵی خزمتكردنیدا له‌بواری  ته‌ندروستی هاوشێوه‌ی ئه‌م جۆره‌منداڵه‌م نه‌بینیوه‌. 

كادرانی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كه‌ركوك به‌ سه‌ركه‌وتویی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی تایبه‌تیان ئه‌نجام د  ا
له‌به‌رواری 3/2/2010/ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كه‌ركوك نه‌شته‌ر گه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆهاوڵاتیه‌كی (15)ساڵی شاری كه‌ركوك ئه‌نجام درا .
دوای بڕینی ته‌واوی لای ڕاستی ملی نه‌خۆشه‌كه‌ كه‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی پارچه‌ كانزایه‌كه‌و به‌ڕێز د. (ندیم نافع ابراهیم )پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری سنگ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بۆ ئه‌نجام درا ودواتر له‌ڕاگه‌یاندراویكدا ڕونی كرده‌وه‌ كه‌نه‌خۆشه‌كه‌ به‌هۆی بڕینی ملیه‌وه‌ ده‌ماری لای ڕاستی به‌ته‌واوی بڕابوو وه‌تووشتی خوێن به‌ربوون بووبوو، ئه‌وه‌ بو نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌مان بۆكرد و به‌ته‌واوی ده‌ماری ملی واته‌ (شریان السباتی) مان بۆده‌وروبه‌ر خوێن به‌ربوكه‌یان ڕاگرت وشوێنه‌ به‌ركه‌وتوه‌كه‌مان هه‌ڵگرت و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌(3) كات ژمێری خایاند و یه‌كه‌م جاره‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌م جۆره‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری ئه‌نجام بدرێت چونكه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ جۆرێكی جیاوازو ده‌گمه‌ن بوو پێویستی به‌كاتوو زانیاری وهه‌وڵدانی زیاتر هه‌بوو جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌نه‌خۆشه‌كه‌ ئێستا ته‌ندروستی جێگیره‌و وه‌هیچ ده‌ركه‌وته‌ی له‌سه‌ر نه‌ماوه‌ له‌دوای ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌.
نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ڵگرتنی شێرپه‌نجه‌ی سنگی جیاواز
نه‌شته‌ر گه‌ریه‌ ك بۆ هه‌ڵگرتنی شێرپه‌نجه‌ی سنگی هاوڵاتی (ش .ح .م ) ئه‌نجام درا له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری له‌ ڕۆژی شه‌مه‌ی 7/8/2010 دا له‌لایه‌ن گروپێكی پزیشكی كه‌پێك هاتبوو   له‌ د (علی محسن حسن ) ئه‌ندام له‌كۆلێژی نه‌شته‌ر گه‌ری به‌ریتانی و د. (محمد موعته‌سه‌م ) جێگری پێشوتری  نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و د.(جنان فتحی ) دكتۆری( مخدر) هۆشبه‌رو به‌به‌ژداری كۆمه‌ڵێك له‌كادری ته‌ندروستی نه‌شته‌ر گه‌ریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌ووتوی ئه‌نجام درا، وه‌كیًَشی دوومه‌ڵه‌كه‌ 1كغم ده‌بوو كه‌هه‌ڵگیرا له‌ نه‌شته‌ر گه‌ریه‌كه‌دا وه‌هه‌ندێك پارچه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وبووكه‌(16) دانه‌بون هه‌ڵگیران و ناردنیان بۆپشكنین له‌ ( نسبجی  )له‌هه‌مان نه‌خۆشخانه‌و پاشان نه‌خۆشه‌كه‌  له‌ دوای دوو ڕۆژ به‌ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵی خۆی

نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ركه‌وتو ئه‌نجام درا: ـ
له‌به‌رواری 16-10- 2010 
كارێكی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی  سه‌ركه‌وتو له‌لایه‌ن كادیرانی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری شاری كه‌ركوك ئه‌نجام درا بۆ مندالێك به‌ ناوی (م.ا.ن )له‌ دانیشتووی شاری (سه‌لاحه‌ دین )كه‌ جومگه‌ی سه‌ری كرایه‌وه‌ دووكیس هه‌ڵگیران له‌ سه‌ری نه‌خۆشه‌كه‌دا كه‌ یه‌كێكیان گه‌وره‌بوو دووه‌میان بچوك بوو، وه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كرا  له‌لایه‌ن ( د.یڵدرم عه‌باس )پزیشكی پسپۆر له‌ بواری نه‌شته‌ر گه‌ری ده‌ماغ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیه‌وه‌ ئه‌ومناڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی  (6 ) ساڵه‌  به‌سه‌ر كه‌وتوی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ماغی بۆ ئه‌نجام دراو له‌ جومگه‌ی سه‌ری ده‌ست كرا به‌هه‌ڵگرتنی دووكیسه‌ی (عدری ) كه‌3 كات ژمێری خایاند دوو پاتی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌ندروستی مناڵه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ جێگیره‌و وه‌هیچ ده‌ر ئه‌نجامێكی خراپی له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتوه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌  له‌ نهۆمی خواره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری  ئه‌نجام درا.  
كارێكی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ركه‌وتو ئه‌نجام درا: ـ  
له‌به‌رواری 16-10- 2010
نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی  سه‌ركه‌وتو له‌لایه‌ن كادیرانی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری شاری كه‌ركوك ئه‌نجام درا بۆ مندالێك به‌ ناوی (م.ا.ن )له‌ دانیشتووی شاری (سه‌لاحه‌ دین )كه‌ جومگه‌ی سه‌ری كرایه‌وه‌ دووكیس هه‌ڵگیران له‌ سه‌ری نه‌خۆشه‌كه‌دا كه‌ یه‌كێكیان گه‌وره‌بوو دووه‌میان بچوك بوو، وه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كرا  له‌لایه‌ن ( د.یڵدرم عه‌باس )پزیشكی پسپۆر له‌ بواری نه‌شته‌ر گه‌ری ده‌ماغ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیه‌وه‌ ئه‌ومناڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی  (6 ) ساڵه‌  به‌سه‌ر كه‌وتوی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ماغی بۆ ئه‌نجام دراو له‌ جومگه‌ی سه‌ری ده‌ست كرا به‌هه‌ڵگرتنی دووكیسه‌ی (عدری ) كه‌3 كات ژمێری خایاند دوو پاتی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌ندروستی مناڵه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ جێگیره‌و وه‌هیچ ده‌ر ئه‌نجامێكی خراپی له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتوه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌  له‌ نهۆمی خواره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری  ئه‌نجام درا
له‌دایكبونێكی سیانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی  داقوقی گشتی
له‌ به‌رواری 16-8- 2010 
.له‌ نه‌خۆشخانه‌ی داقوقی گشتی سێ منداڵ به‌یه‌ك سك له‌ دایك بوون به‌نه‌شته‌ر گه‌ریه‌ك له‌لایه‌ن د ( ابتسام عه‌باس ره‌زا) پزیشكی پسپۆِر  له‌ نه‌خۆشیه‌كانی   ژنانه‌وه‌  دوانیان كوڕ و یه‌كیان كچ وه‌كێشی هه‌ر یه‌كه‌یان 3كغم ده‌بێت ، وباری ته‌ندروستی دایك و منداڵه‌كان جێگیره‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهشتوه‌ له‌ به‌ر باشی ته‌ندروستیان .

بۆ یه‌كه‌مجار نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی سابونه‌ی چوكی هاووڵاتیه‌ك ئه‌نجامدرا 
هێمن ئه‌حمه‌د
بۆ یه‌كه‌مجار له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی سابونه‌ی لاقی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (م.م) ئه‌نجامدرا.د. عدنان عه‌بدل مه‌جید، یاریده‌ده‌ر له‌زانكۆی پزیشكی شاری كه‌ركوك و ڕاویژكار نه‌شته‌رگه‌ری له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی وتی: نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدرا بۆ ئه‌و هاوڵاتیه‌، چونكه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌شاره‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت، وتیشی: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ ماوه‌ی (2) سه‌عاتی خایه‌ندو ئێستاش باری ته‌ندروستی هاووڵاتییه‌كه‌ جێگیره‌.
هاوكات د. ئازاد عه‌بدلڕه‌حمان ره‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك پێڕاگه‌یاندین: نه‌خۆشخانه‌كه‌یان باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌دانیشتوانی شاره‌كه‌ ده‌كات و له‌ 1/11/2011 تاكو 30/11/2011، 4 نه‌شته‌رگه‌ری هاوشێوه‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و (100%) سه‌ركه‌وتوو بوو. 

نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ منداڵێكی نائاكام ئه‌نجامدرا
هێمن ئه‌حمه‌د
رۆژی 30/6/2012، نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك بۆ منداڵێكی نائاكام ئه‌نجامدرا.
د. سه‌عد سه‌لاحه‌دین پسپۆڕ له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان له‌نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئازادی پێیڕاگه‌یاندین: دوای ئه‌وه‌ی منداڵێكی نائاكام له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌دایكبوو كه‌ته‌مه‌نی 10 رۆژ بوو گرێیه‌كی گه‌وره‌ له‌بڕبڕه‌ی شه‌شی جه‌سته‌ی ده‌رچوو بوو، ده‌ستبه‌جێ داخلی هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری كراو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدرا.وتیشی: له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ جێگیره‌و هیچ مه‌ترسیه‌كی نییه‌، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ گرێیانه‌ زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌رئه‌چێت‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ش زۆر ده‌گمه‌نه‌و دواتر به‌شێك له‌گرێیكه‌ ره‌وانه‌ی به‌شی تاقیگه‌ كرا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر روون ببنه‌وه‌ له‌و گرێیكه‌.باسی له‌وه‌شكرد، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ به‌هاوكاری كادره‌ پزیشكیه‌كان كه‌بریتی بوون له‌چیا به‌هادین و ئه‌حمه‌د مه‌حمودو جه‌میل محه‌مه‌دو درویش و ئه‌حمه‌د ساڵح، و هه‌ر یه‌ك له‌ د. حارس حه‌میدو د. نۆرتان حسێن و د. عه‌لی فه‌لاح و د. حسێن فاروق ئه‌نجامدرا.

وه‌رمێكی 12 كیلۆیی له‌سكی نه‌خۆشێك ده‌رده‌هێنرێت
هێمن ئه‌حمه‌د
تیمێكی پزیشكی له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كه‌ركوك 12 كیلۆ وه‌رم له‌سكی هاووڵاتییه‌ك ده‌رده‌هێنرێت.د. حه‌مزه‌ عه‌لی به‌یاتی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری له‌نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئازادی كه‌ركوك راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 70 ساڵ به‌هۆی تووشبوونی به‌ئازارێكی زۆر له‌سكیدا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كرد دوای ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م پشكنینه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پزیشكیی، ده‌ركه‌وت نه‌خۆشه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك وه‌رم له‌ناو سكیدایه‌، بۆیه‌ ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری كراو 12 كیلۆم وه‌رم له‌ سكی ده‌رهێنرا، وتیشی: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ ماوه‌ی سێ سه‌عاتی خایه‌ندو زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ ئه‌مجۆره‌ نه‌خۆشییانه‌ زۆر ده‌گمه‌نن‌و روونشیكرده‌وه‌، له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه‌ جێگیره‌و به‌شێك له‌وه‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ی تاقیگه‌ كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی زیاتر دڵنیابوون له‌وه‌ره‌مه‌كه‌، 

به‌رێژه‌ی 95% جه‌سته‌ی سووتاوه‌
سۆڤان فه‌رمان
د. قوته‌یبه‌ عه‌بدوڵڵا پسۆڕ له‌بواری سووتاوی له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری شاری كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین: دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه‌دانیشتووی شاری كه‌ركوك به‌هۆی ته‌قینی غاز له‌حه‌مامی ماڵه‌وه‌ جه‌سته‌ی به‌رێژه‌ی 95% سووتابوو گه‌یه‌نرایه‌ به‌شی سووتاوی نه‌خۆشخانه‌كه‌، ده‌ستبه‌جێ خرایه‌ ژێری چاودێری تیمی پزیشكیه‌وه‌ چاره‌سه‌ری وردی بۆ كرا، له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره‌وه‌ قۆناغی مه‌ترسی تێپه‌ڕاندووه‌.وتیشی: زۆر ئاسته‌مه‌ به‌و رێژه‌ سووتاویه‌ مرۆڤ بژێت، چونكه‌ له‌و حاڵه‌ته‌دا گورچیله‌و هه‌ناسه‌دان له‌كارده‌كه‌ون، به‌ڵام به‌هه‌وڵ‌و ماندوبوونی پزیشكان‌و كادیرانی ئه‌و به‌شه‌ توانرا ژیانی ئه‌و لاوا له‌مردن رزگار بكرێت.لای خۆشیه‌وه‌ د. گه‌یلان قادر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی پێیڕاگه‌یاندین: به‌هه‌وڵ‌و تواناكانی پزیشكان‌و كادیرانی نه‌خۆشخانه‌كه‌و خزمه‌تگوزاری به‌جێ‌و ته‌واو بۆ هاووڵاتیان له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ توانرا ژیانی ئه‌و لاوا رزگار بكه‌ن.هاوكات په‌رستاری زانكۆیی ئازاد تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش سووتای له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ پێیڕاگه‌یاندین: به‌شه‌كه‌مان بۆ یه‌كه‌مجاره‌ بتوانێت حاڵه‌تێك له‌و جۆره‌ چاره‌سه‌ر بكات، چونكه‌ رێژه‌ی سووتاویه‌كه‌ی له‌دۆخێكی نائاسایدا بوو و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ زۆر ئاسته‌مه‌. 


نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری پێشوازی له‌ 179302 نه‌خۆش كرد له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا .
و: سالار حسێن 
دكتۆر گه‌یلان قادر ، به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ووتی : له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2014 (17930) نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردوه‌ ، كه‌ ئه‌مانه‌ش دابه‌ش بوونه‌ سه‌ر زۆربه‌ی به‌شه‌كان .5644 كه‌س سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌وتنیان كردووه‌.
80661 كه‌سیش سه‌ردانی به‌شی راوێژكارییان كردوه‌ له‌ رێگای ره‌وانه‌كردنی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان و 18244كه‌س بۆ كلینیكی ئێشكگر و 23931 بۆ قاوشه‌كانی و (5705 ) حاڵه‌تی منداڵبوون كه‌ 3327 منداڵبوونی سروشتی و 2378 به‌ نه‌شته‌رگه‌ری (2962) كوڕ و (2743 ) كچ وژماره‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی ئه‌نجامدراوه‌ 11473 نه‌شته‌رگه‌ری 3490 نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ و 1259 سه‌رووی گه‌وره‌ و 2627 ناوه‌ندی و 4097 نه‌شته‌رگه‌ری بچووك.ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پشكنینی (زایه‌ڵه‌ی موگناتیسی ) یان بۆ كراوه‌ 7941 نه‌خۆش بوون و 4325 نه‌خۆش میفراسی پێچدار 1341 هه‌ناو بینینیان بۆ كراوه‌ 41232 نه‌خۆشی تیشكی (ئێكس) یان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ .هه‌روه‌ها دكتۆرگیلان قادر ووتی : ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی كه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كه‌ن ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی متمانه‌یان به‌ پشكنینه‌كان و خزمه‌تگوزاری پزیشكی و په‌رستاری هه‌یه‌ كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ ودامو ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ .ووتیشی نه‌خۆشخانه‌كه‌ِ ژماره‌یه‌ك ئامێری نوێ وپێشكه‌ووتوی بۆ دابینكراوه‌ كه‌ له‌ دروستكراوی ستانداری جیهانیه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانیی پزیشكی و پسپۆڕی كادیری بۆ دابین كراوه‌ به‌ هه‌موو پێداوێستی پزیشكی وده‌رمان له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق.
یه‌كه‌ی گورچیله‌ی ده‌ستكرد له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی زیاتر له‌ 5900 كرداری شۆردنی گورچیله‌ی ئه‌نجامداوه‌  له‌ ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2014 
8ـ7ـ 2014 
و: سالار حوسێن 
كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی ڕایگه‌یاند كه‌ زیاتر 5900 كرداری شۆردنی گورچیله‌ی ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌تووشی سستی گورچیله‌ بوون له‌ یه‌كه‌ی گورچیله‌ی ده‌ستكرد له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2014 
په‌رستاری زانكۆیی جه‌لیل غه‌فور سه‌رپه‌ڕشتیاری یه‌كه‌می گورچیله‌ی ده‌ستكرد ووتی: ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كرداری شۆردنی گورچیله‌ (ده‌یله‌زه‌) یان بۆ كراوه‌ 5916 نه‌خۆش بووه‌. له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردووی 2014 ، زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كانیش له‌ شاره‌كانی تكریت و سامه‌ڕا وموسڵ و فه‌لوجه‌ رومادی بوونه‌ كرداری شوردنی گورچیله‌ یان بۆكراوه‌ ، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشه‌كانی ناو كه‌ركوك.هه‌روه‌ها ووتی ژماره‌ی ئامێره‌كانی یه‌كه‌ی گورچیله‌ی ده‌ستكرد له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك گشتی 17 ئامێره‌ كه‌ له‌ كاردان و تایبه‌تن به‌ كرداره‌كانی شۆردنی خوێنی بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی تووشی سستی گورچیله‌ بوونه‌ ، یه‌كه‌كه‌ش 17 قه‌ره‌وێڵه‌ی هه‌یه‌ و ژماره‌ی كادرانی په‌رستاری 36 كادیرن كه‌ له‌و یه‌كه‌یه‌ كارده‌كه‌ن . 
بۆ یه‌كه‌م  جار نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن له‌ كه‌ركوك ئه‌نجام ئه‌درێ
و: سالار حوسێن
19-9-2013
دكتۆر گه‌یلان قادر ،به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری له‌ پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌تیمێكی پزیشكی له‌ به‌شی شكان   نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن و ئاڵۆزی  به‌سه‌ركه‌وتوویی  ئه‌نجامدا كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌  ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ ئه‌نجام ئه‌درێ له‌پارێزگای كه‌ركوك كه‌ بریتیبوو له‌ جێگیركردنی شكاووی  هه‌ردوو رانی نه‌خۆشێك به‌ نوێترین ته‌كنیكی نوێ .دكتۆر عه‌دنان عه‌بدولمه‌جید ،  راوێژكاری شكان و ئێسك ومامۆستا له‌ كۆلیژی پزیشكیی له‌ زانكۆی كه‌ركوك كه‌ ئه‌و پزیشكی سه‌رپه‌رشتییار بوو له‌ سه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌  زیاتر روونی كرده‌وه‌ و  ووتی: نه‌خۆشه‌كه‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌ و خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌  گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاریی و تووشی خوێنبه‌ربوون ببووله‌ ناو سكیدا و شكانی هه‌ردوو رانی له‌ رووداوی هاتووچۆدا.ووتیشی:نه‌شته‌رگه‌ریی جێگیركردنی شكاوی رانه‌كانی به‌ نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامدم بدرێ،جێگیركردنه‌كه‌ به‌ یارمه‌تی ئاسنێكی ناوه‌وه‌ بوو له‌ گه‌ڵ بورغی و به‌ به‌كارهێنانی تیشك له‌ ناو هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ برینێك له‌ شوێنی شكاوییه‌كه‌ .ئاماژه‌شی كرد كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو 3 كاتژمێری خایاند و نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ ته‌ندروستییه‌كی باش و جێگیره‌  و  به‌بێ تۆماركردنی هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌رێنی نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت  
نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كه‌ركوك یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری ( قه‌سته‌ره‌ی چاره‌سه‌ری) ئه‌نجامدا 
و: گۆران حه‌مید
د.گه‌یلان قادر به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ شاری كه‌ركوك نه‌شته‌رگه‌ری ( قه‌سته‌ره‌ی چاره‌سه‌ری ) بكرێت وخۆشبه‌ختانه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ بۆمنداڵێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵ ئه‌نجامدرا .
دكتۆر عومه‌ر زێدان پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ وقه‌سته‌ره‌ی چاره‌سه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری رایگه‌یاند نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌مان بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵ به‌هاوكاری تیمێكی پزیشكی وكادری په‌رستاری له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئه‌نجامدا 
نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ پێك هاتبوو له‌ ئه‌نجامدانی قه‌سته‌ره‌ی چاره‌سه‌ری بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵ كه‌ پشكنینی ته‌واوی بۆ ئه‌نجامدرا  ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌وكردنی ناوبه‌ناوی سنگی هه‌یه‌ ونه‌خۆشی دڵی بۆماوه‌یی هه‌یه‌ وبۆری خۆێنبه‌ری ده‌ماری سه‌ره‌كی سیه‌كانی كێشه‌ی گیرانی هه‌یه‌.
بۆیه‌ نه‌شته‌رگه‌ری ( قه‌سته‌ره‌ی چاره‌سه‌ریمان بۆ ئه‌نجامدا و خۆشبه‌ختانه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووبوو وه‌توانی بۆ رۆژی دوایی به‌ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌جێبهێلێت .