,سه‌ردانكردنی بریندارانی هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك كرا 
26/8/ 2015
دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی ،به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك سه‌ردانی بریندارانی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كرد كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك له‌ ژێر چاودریدان.
به‌رێوبه‌ری گشتی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ باشترین شێوه‌ سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ پزیشكیه‌كان و فریا كه‌وتنه‌سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ ئه‌نجام بدرێت و هیوای چاك بوونه‌وه‌ی بۆیان خواست .
هه‌روه‌ها هانی كادیرانی ته‌ندروستی له‌ قاوشه‌كانی فریاكه‌وتن و قاوشه‌كانی دیكه‌یدا كه‌ سه‌رجه‌م تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ رزگاركردنی ژیانی برینداران و به‌ باشترین شێوه‌ چاره‌سه‌ر و چاودێریان بكه‌ن .
  

پێشوازی له‌ وه‌فدی رێكخراوی پزیشكانی جیهان
5/7/2015
به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی  رۆژی 5/7/2015 پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی رێكخراوی جیهان M.D.M 
له‌و دیداره‌دا باسی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا  ده‌رباره‌ی میكانیزمی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی كرا ، بۆ هاووڵاتیانی كه‌ركوك و خێزانه‌ ئاواره‌كان.

وه‌فدێكی منداڵپارێزی كوردستان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوكی كرد
هێمن ئه‌حمه‌د
رۆژی 19/5/2015، وه‌فدێكی منداڵپارێزی كوردستان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوكیان كردو له‌لایه‌ن دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داوودی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه‌ پێشوازیان لێكرا.
ئامانج له‌سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ دانانی میكانزمێك بوو بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌پێویستیان به‌پێداویستی ته‌ندروستیه‌.


به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك :سه‌ردانی  پزیشكی دادوه‌ری كه‌ركوك كرد
12-5-2015
به‌ڕێوبه‌ری گشتی  فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك، دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی ، سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری كه‌ركوك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كرد  به‌مه‌ستی پێشوازیكردن له‌ ته‌رمی لیوا سه‌ڵاح دیلمانی فه‌رمانده‌ی لیوای 118 ی باڵه‌ك و سێ پێشمه‌رگه‌ ،كه‌  به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ سنوری داقوق شه‌هیدكران. 

پارێزگارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی كه‌ركوك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه‌ی كرد
گۆران حه‌مید
 رۆژی 18/4، د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك‌و د. سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داوودی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتیی‌و ئازادی فێركارییان به‌سه‌ركرده‌وه‌.
ئامانج له‌و سه‌ردانیه‌ به‌ئاگابوون بوو له‌ڕه‌وشی خزمه‌تگوزاری‌و به‌ره‌و پێش بردنیان له‌ڕووی زانستی‌و پێداویستیه‌كانیانه‌وه‌ له‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌.
له‌و سه‌ردانیه‌دا چاویان به‌ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش كه‌وت‌و باس له‌چۆنێتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نێو نه‌خۆشخانه‌ كرد، جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانه‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی شاری كه‌ركوك به‌بێ جیاوازی.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ده‌ره‌وه‌ی شار به‌سه‌ركرده‌وه‌
هێمن ئه‌حمه‌د
رۆژی 15/4/2015، دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داوودی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ‌و به‌هجه‌ت واحید به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شوان، به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك به‌شه‌كانی فه‌رمانگه‌كه‌، بنكه‌كانی (حه‌سار، شوان، خاڵخاڵان)یان به‌سه‌ركرده‌وه‌.
 ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ چاودێریكردن‌و كوێبیستن بوو له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان  ده‌رباره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانیان‌و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان‌و خزمه‌تكردنی دانیشوانی ئه‌و ناوچانه‌.



برینداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان به‌سه‌ركردنه‌وه‌
هێمن ئه‌حمه‌د
پارێزگاری كه‌ركوك‌و دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك برینداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری شاره‌كه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: "ئێمه‌ شانازی به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان به‌ده‌ستهێناو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فراوانیان له‌ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ئازاد كرد".
وتیشی: "ئامانج له‌سه‌ردانیه‌كه‌ دڵنیابوون بوو له‌باری ته‌ندروستی برینداره‌كان، هه‌روه‌ها دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ستایشی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی‌و كه‌رتی ته‌ندروستی كرد له‌پای ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی برینداره‌كانیان كردووه‌".
دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك تاكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك به‌شه‌كانی فه‌رمانگه‌كه‌ راسته‌وخۆ چاودێری برینداره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد.

به‌ڕێوبه‌ری گشتی پێشوازی ، له‌ وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات 
22-1-2015
به‌ڕێوبه‌ری گشتی  فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك  دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی،رۆژی 22/1/2015 پێشوازی له‌ وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ته‌ندروستی گشتی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان ئاماده‌ی ببون ،باسی دۆخی ته‌ندروستی له‌ كه‌ركو ك و رێگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دۆخه‌كه‌  كرا له‌كه‌ركوك  به‌ره‌و باشتر ، به‌ڕێز  به‌ڕێوبه‌ری گشتی جه‌ختیكرده‌وه‌  له‌سه‌ر  به‌رده‌وامبوونی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتییان كرا سه‌رباری  قورسبوونه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌  له‌م دۆخه‌ نا هه‌مواره‌دا  كه‌ پێویستی به‌  هه‌وڵی زیاتر هه‌یه‌ .
وه‌فده‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵ و ماندووبونی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوكیان به‌رز نرخاند له‌ بواری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی بۆ ئاواره‌كان و هاوكاری خۆشیانی راگه‌یاند بۆ ئه‌م هه‌وڵانه‌  تاكو بتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خزمه‌تی هاوڵاتیان و ئاواره‌كانیش بكرێت ؟
به‌ڕێوبه‌ری گشتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی ده‌كات
13/1/2015 
و: سالار حوسێن 
به‌ڕێز دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی  به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان رۆژی 13/1/2015 سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتیان كرد و  له‌  دۆخی ئێستای ته‌ندروستی  ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت پرسییه‌وه‌ .
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی دۆخی ته‌ندروستی له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ جۆری ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆش و سه‌ردانكارانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كه‌ن تاوتوێ كرد باسی  ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌ پزیشكییه‌كان بۆ پسَشوازیكردن له‌ نه‌خۆش كرا و چڕكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان باسكرا  بۆ خزمه‌تگوزاری زیاتر  بۆ نه‌خۆشه‌كان .
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر گرنگی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر و له‌گه‌ڵ كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كه‌  باسی ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی كرد كه‌ ده‌بنه‌ رێگڕ له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان و چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و گرفتانه‌ و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و پزیشكی بۆ دانیشتوانی كه‌ركوك . 
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك  ده‌كات
10-12-2014 
 ئه‌مڕۆ 10/12/2014  شوان داوودی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی دیوانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوكی كرد ، به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمی له‌ به‌ڕێزیان كرد، له‌ و دیداره‌دا  كه‌ به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌كه‌ ئاوات كاكه‌یی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوو ، گفتوگۆیان له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر و بابه‌ت و كرد ، ره‌وشی ئه‌مرۆی شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری  ته‌ندروستییه‌وه‌  كه‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی  دانیشتنه‌كه‌بوو تاوتوێكرا ،دواتریش به‌ڕێزیان  ووتی هه‌موو توانا هه‌وڵێكی خۆی ئه‌خاته‌ گه‌ڕ له‌پێناو خزمه‌تكردنی  دانیشتوانی شاری كه‌ركوك  له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ ، لای خۆیشیه‌وه‌  به‌ڕێوبه‌ری گشتی  دكتۆر سه‌باح  ئه‌مین داودی  ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌رز نرخاند و به‌سه‌ردانێكی گرنگی وه‌سف كرد .  
      
           سه‌ردانی مه‌یدانی  به‌ڕێز  به‌ڕێوبه‌ری  گشتی بۆ  چادرگه‌ی ئاواره‌كان   
8-12-2014
به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك  به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كانی دیوانی فه‌رمانگه‌كه‌   رۆژی دووشه‌ممه‌  8  -12-2014   سه‌ردانی ئاواره‌كانی چادرگه‌ی له‌یلانی كرد ، له‌وسه‌ردانه‌دا  چاوی كه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئاواره‌كان و گوێبیستی  كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوو .
به‌ڕێزیان ووتی : ئامانج له‌و سه‌ردانه‌دا به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دۆخی خێزانه‌ ئاواره‌كان بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی بدرێن له‌ رووی پێشكه‌شكردنی  خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و پزیشكییه‌وه‌ ،ووتیشی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك  هیچ كاتێك درێغی نه‌كردوه‌ و نایكاتیش  له‌و رووه‌ وه‌  به‌رده‌وامیشه‌ له‌ پَێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری  چاره‌سه‌ری بۆ خێزانه‌ ئاواره‌كان و له‌ سه‌رتاسه‌ری پارێزگای كه‌ركوك ، له‌ رووی دابینكردنی داو ده‌رمان بۆیان و هه‌روه‌ها رۆژانه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌ كانه‌وه‌ خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش ده‌كرێن .
 به‌رێوبه‌ری گشتی ووتیشی : ئه‌م چادرگه‌یه‌ به‌م نزیكانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌كرێته‌وه‌ و به‌هه‌موو پێداویستیه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانه‌وه‌ ن له‌وانه‌ش خزمه‌تگوزاری چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی و خزمه‌تگوزاری پزیشكی . 
به‌ڕێوبه‌ری گشتی : سه‌ردانی كه‌سوكاری شه‌هیدان وبرینداره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كرد
 
7-12-2014
و:سالار حوسێن 
به‌ڕێوبه‌ری گشتی  فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ،دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی ، به‌یاوه‌ری  ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان و هۆبه‌كان له‌ دیوانی فه‌رمانگه‌كه‌ ، رۆژی   7-12-2014 سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌س و كاری شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌ی كرد ، كه‌ تێیدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی پێڕاگه‌یاندن، و داواشی له‌ خوای میهره‌بان كرد كه‌ سه‌بوریان بدات و هیوای زووتر چاكبوونه‌وه‌ی خواست بۆ برینداره‌كان ، 
به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی   برینداره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ 
26-11-2014
به‌ڕێز دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی   به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك  به‌یاوه‌ری  دكتۆر گه‌یلان قادر ، به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌و دكتۆر عه‌لی محه‌مه‌د  به‌یاتی  به‌ڕێوبه‌ری  به‌شی ته‌كنیكی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ،رۆژی  26-11-2014 ژماره‌یه‌ك له‌  برینداره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ هۆبه‌ی فریاكه‌وتن و یه‌كه‌ی  بوژانه‌وه‌ و  نهۆمی سێیه‌م   له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری به‌سه‌ركرده‌وه‌، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌دۆخی ئه‌وخزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و پزیشكیانه‌ی  پرسییه‌وه‌ كه‌ پێشكه‌شی  برینداره‌كانی ده‌كه‌ن و هیوای زووتر چاكبوونه‌وه‌ی بۆیان خواست .
به‌رێزیان جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر  ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاریی  ته‌ندروستی پزیشكی  و  بۆ رزگاركردنی ژیانی برینداره‌كان.  
به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی پرۆژه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری  به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌  
18-11-2014
به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی  ته‌ندروستی كه‌ركوك ، دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی رۆژی سێشه‌ممه‌ 18-11-2014 به‌یاوه‌ری به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ئه‌ندازه‌ و به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن  پرۆژه‌ی  فراوانكردنی قاوشی منداڵبوون له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ .
به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ ووردی  به‌دواداچوونی  بۆ قۆناغه‌كانی  پرۆژه‌كه‌ وكرد و كه‌ تاكو ئێستا جێبه‌جێكراوه‌  ووتیشی پێویسته‌  له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ته‌واو ببێت  به‌پێی ئه‌و مواسه‌فاته‌ی بۆی دیاریكراوه‌ ؟ 
به‌ڕێوبه‌ری گشتی پێشوازی كرد له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزی كه‌ركوك  به‌ وه‌كاله‌ت و وه‌فدێكی هاوڕێ‌.
16ـ11ـ 2014 
رۆژی 16ـ11ـ2014 به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك  د. سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی پێشوازی كرد له‌ بریكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رێبوار تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن .
له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا باس كرا له‌ پته‌و كردنی هاوكاری و گرتنه‌ به‌ری رێگای چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ ڕوبه‌ڕوی دۆخی ته‌ندروستی ده‌بێته‌وه‌ له‌ پارێزگاكه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و وه‌فدی هاوڕێی هه‌وڵه‌كانی فه‌رمانگه‌كه‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیان به‌رز نرخاند له‌ خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها خێزانه‌ ئاواره‌كان .
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشنیاره‌كانیان خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی كاری دامو ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان و رێگاكانی سه‌ركه‌وتنی  و هاوكاریكردن له‌ نێوان ئه‌نجومه‌ن و فه‌رمانگه‌كه‌ بۆ گه‌یاندنی خزمه‌ت به‌ هاووڵاتییان .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دكتۆر سه‌باح دوو پاتی كرده‌وه‌ كه‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و كارمه‌ندانی هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك  ناكان له‌ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتییان و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌خینه‌ گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێكردنی  پرۆژه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌ هاو كاری وهه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ گه‌یاندنی زیاترین خزمه‌تگوزاری زیاتر  بۆ هه‌موو لایه‌ك.
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی ده‌كات 
10-11-2014
له‌ پێناو له‌ نزیكه‌وه‌ به‌ئاگابوون له‌ دۆخی خزمه‌تگوزاری له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك , به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك , دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی , ڕۆژی 9/11/2014  سه‌ردانێكی ئه‌نجامدا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی , له‌و سه‌ردانه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌ش وقاوشه‌كانی به‌سه‌ردكرده‌وه‌ له‌ باری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پرسی كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ن , به‌ڕێزیان داوای كرد زیاتر توانای  خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆپێشكه‌ شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری پزیشكی  وته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیانی كه‌ركوك , به‌ڕێزیان گوێبیستی باسێكی تێروته‌سه‌ل بوو له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری  نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ ده‌رباره‌ی جۆری ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ كه‌پێشكه‌شی نه‌خۆش ده‌كرێت هه‌روه‌ها باسی ئه‌و پرۆژه‌ وونۆژه‌نكردنه‌وانه‌ی كرد كه‌ به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌خۆیه‌وه‌  ده‌یبێنێ به‌تایبه‌تی له‌یه‌كه‌ی فریاكه‌وتن , 
هه‌روه‌ها به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گوێبیستی ئه‌و گرفت وكێشانه‌بوو كه‌دێته‌ به‌رده‌م كاری كادیرانی پزیشكی وته‌ندروستی , داواشی كرد هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌ پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتووانی كه‌ركوك . 

وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری قه‌زار خورماتوو ده‌كه‌ین
سالار حسێن
رۆژی 17/8/2014، د. مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای خورماتوو ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ قایمقام‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ئه‌و قه‌زایه‌ كۆبووه‌وه‌.
 له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند: "ئامانج له‌سه‌ردانیه‌كه‌یان بۆ ئه‌و قه‌زایه‌ له‌نزیكه‌وه‌ به‌ئاگابوون بوو له‌ڕه‌وشی ته‌ندروستی، چونكه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ناوچه‌یه‌كی گه‌رم هه‌ژمارده‌كرێت‌و به‌رده‌وام هێرشی تیرۆریستانی له‌سه‌ره‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ به‌رده‌وام تیرۆریستان له‌شكستدان".
وتیشی: "هاوكاری ته‌واوی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌كه‌ین له‌ڕووی دابینكردنی ده‌رمان‌و پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها داوای له‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ كرد به‌هۆی ترس‌و دڵه‌ڕاوكێوه‌ قه‌زایه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، رۆڵی پزیشكان‌وكارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی خورماتووی به‌رز نرخاند كه‌به‌رده‌وام له‌حاڵه‌تی ئاماده‌ باشیدان بۆ رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كان‌و فریاكه‌وتنی برینداره‌كان".
لای خۆشێوه‌ شه‌لال عه‌بدول قایمقامی خورماتوو رایگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیری بۆ قه‌زاكه‌یان به‌سه‌ردانێكی مێژووی‌و وه‌سفكردو هانگاوێكی لۆژستی بوو بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی". 
پارێزگای كه‌ركوك برینداره‌كانی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك 
24/8/2014 
دكتۆر نجمه‌دین كریم پارێزگاری كه‌ركوك به‌ یاوه‌ری دكتۆر سه‌باح ئه‌مین  ئه‌حمه‌د داودی به‌رێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ، برینداره‌كانی په‌لاماره‌ تیرۆرستیه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك كه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كه‌ركوك بریندار بوون له‌ 24/8/2014 به‌ڕێز پارێزگار جه‌ختی له‌ سه‌ر پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری پزیشكی و فریا گوزاری سه‌ره‌تای پێویستی بۆ برینداره‌كان كرده‌وه‌ و هیوای خواست به‌ زووترین كات چاك ببنه‌وه‌  ، به‌رێزیان ئه‌و ئه‌رك وماندو بوونانه‌ی كادیرانی پزیشكی و په‌رستاری به‌رز نرخاند له‌ به‌هانا هاتنی برینداره‌كان و هانایانی دا هه‌رچی له‌ توانایاندا بێ درێغی نه‌كه‌ن له‌و كاته‌ ناهه‌موارانه‌دا به‌ مه‌به‌ستی رزگاركردنی گیانی و ژیانی برینداران و تووشبوان .
پارێزگاری كه‌ركوك چۆنێتی به‌رێوه‌چونی كاره‌كان له‌ پرۆژه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی 492 قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌.
دكتۆر نجمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك به‌ یاوه‌ری به‌رێوبه‌ری گستی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك دكتۆ ر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكومی له‌ پارێزگای كه‌ركوك رۆژی 24/8/2014 سه‌ردانی پرۆژه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی 492 قه‌ره‌وێڵه‌یی كرد كه‌ له‌ ناوچه‌ی رێگای به‌غدایه‌ له‌ شاری كه‌ركوك .
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌رێز پارێزگار چاوی كه‌وت به‌ ئه‌ندازیارانی سه‌رپه‌رشتیار و له‌ باره‌ی چۆنێتی به‌ڕێوچوونی كاره‌كانیان و رێژه‌ی به‌ده‌ست هاتووی كۆڵیه‌وه‌ و داوای له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد به‌ تێپه‌ڕاندنی هه‌رگرفت و كێشه‌یه‌ك كه‌ دێته‌ رێی ئه‌نجامدانی  كاره‌كان و هۆكاره‌كان و ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی دیاریكراو چونكه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكێكی زۆر ی پارێزگاكه‌ ده‌كات . شایانی باسه‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای توركی تایبه‌تمه‌ند ئه‌نجام ده‌درێت و رێژه‌ی به‌ده‌ستهاتوو ده‌گاته‌ 23%. 
به‌ڕێوبه‌ری گشتی سه‌ردانی بریندارانی كرد
10ـ8ـ2014 
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 7ـ 8ـ 2014 به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی كرد به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ باری ته‌ندروستی برینداران و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ پێشكه‌شیان ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، داوایشی له‌ كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كرد كه‌ سه‌رجه‌م تواناكانی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ له‌ پێناو باشتركردنی باری ته‌ندروستییان و هه‌روه‌ها ره‌وانه‌كردنی  هه‌ندێك له‌ و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردوستان .
ئه‌مه‌ش له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌ بۆمبرێژ كراوه‌ی  كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی تسعین ته‌قیه‌وه‌و بووه‌ هۆی كوژران و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی .
به‌ڕێوبه‌ری گشتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك كرد
15-6-2014
به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی به‌ هاوڕێتی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كانی دیوانی فه‌رمانگه‌كه‌   رۆژی 15 حوزیران 2014 سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی كرد و چاوی كه‌وت به‌ دكتۆر كه‌ریم وه‌لی         به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌.هه‌روه‌ها  به‌ڕێوبه‌ری گشتی سه‌ردانی قاوشی فریاكه‌وتنی كرد به‌ مه‌به‌ستی زانین وئاگادار بوون له‌ پێداویستیه‌كانیان و چۆنیه‌تی  ئاماده‌باشی قاوشه‌كه‌ بۆ پێشوازی كردن له‌ دۆخه‌ كتو پره‌كان و رێگاكانی فراوانكردنی قاوشی فریاكه‌وتن له‌ئایینده‌دا.دواتر به‌ڕێوبه‌ری گشتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كرد به‌تایبه‌تی قاوشی فریاكه‌وتن و چاوی كه‌وت به‌ دكتۆر گه‌یلان قادر به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌.وئامانج له‌م سه‌ردانانه‌ بۆ هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه‌  بۆ ئاگادار بوون بوو له‌ پێداویستیه‌كانیان له‌ ده‌رمان و رێگاكانی پته‌و كردنی خزمه‌تگوزاریه‌ پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن بۆ زاڵا بوون و تێپه‌ر بوون به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌كاتی كاركردن توشیان ده‌بێت .