نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان :سه‌ردانی وه‌فدێكی ئیتاڵیا 
21ـ12ـ2014 
نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی كه‌ركوكی گشتی پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی رێكخراوێكی ئیتاڵی تایبه‌ت به‌ پرسی مرۆیی و  ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ه‌ به‌ ته‌ندروستی مرۆیی ، وه‌فده‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ دكتۆرئه‌زه‌ل مه‌هدی پێشوازی لێكرا و هه‌روه‌ها وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانێكی مه‌یدانی به‌ناو به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا  ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی زانینی چۆنێتی سیسته‌می كاركردن له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ و بینینی ئامێره‌ پزیشكیه‌كان .
شایانی باسه‌ وه‌فده‌ ئیتالیه‌كه‌ كاره‌كانی كادیرانی پزیشكی و په‌رستاری و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆشه‌كانده‌كرێت له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌رز نرخاند و هیوای ئه‌نجامدانی كاری باشتری بۆ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ خواست .


نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان : ئاهه‌نگی له‌دایك بوون بۆ یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان 
21ـ12ـ 2014 
دایانگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی كه‌ركوكی گشتی منداڵان ئاهه‌نگێكی له‌ دایكبوونی بۆ منداڵیكی هه‌مان دایانگه‌ ئه‌نجامدا كه‌ ئه‌مه‌ش خۆشی و شادی خسته‌ دڵی منداڵانی ئه‌و دایانگه‌یه‌وه‌ .
دكتۆر ئه‌زه‌ل مه‌هدی و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ مه‌به‌ستی خۆشی و شادی خستنه‌ ناو دڵی منداڵانی دایانگه‌كه‌ به‌شدارییان له‌و ئاهه‌نگه‌دا  كرد.


        نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان :كۆبوونه‌وه‌ی چاكسازی گشتی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌   
17-11-2014
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا بۆ كارمه‌ندانی به‌شی چاكسازی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌  : دكتۆر ئه‌زه‌ل مه‌هدی ،و ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری كارگێڕیی محه‌مه‌د عه‌بدولجه‌بار  و به‌رپرسی چاكسازی  : ئه‌ندازیار نیزام و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی چاكسازیی .
مه‌به‌ست له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌بوو له‌  پێداویستی نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ رووی كار وچاكسازی و پلان له‌ ماوه‌ی وه‌رزی زستان  بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاركردنی پێویست .هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی چه‌ندین باسی په‌یوه‌ست به‌ چاكسازییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری  نه‌خۆشخانه‌كه‌ و به‌رپرسی چاكسازی . 
نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی كه‌ركوك : كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كارگیڕی و خولی راهێنان 
23-9-2014
كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان به‌سترا به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕیوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ دكتۆر ئه‌زه‌ل مه‌هدی وبه‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ر دكتۆر یوسف شێخانی و یاریده‌ده‌ری كارگێڕی به‌رێز شێرزاد تاهیر ، و سه‌رجه‌م كادیرانی به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ، بۆ باسكردن و تاوتوێكردنی دوایین بابه‌ت و خواست له‌ رووی ئه‌رێنی ونه‌رێنی و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی پێوست بۆ پركردنه‌وه‌ بۆ شاییه‌كان و پێشخستنی دۆخی ته‌ندروستی له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شاره‌ به‌رێزه‌كانمان له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ، به‌شی فێركردنی په‌رستاری به‌رده‌وام له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان خولێكی ئه‌زموونی كرده‌وه‌ بۆ كادیرانی په‌رستاری بۆ فێركردنیان له‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی (سیفتراكسۆن و كلافۆران ) له‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ستیاری .
خوله‌كه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو په‌رستاری زانكۆیی عه‌باس سه‌باح و محه‌مه‌د قادر بوو .
نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان : كۆڕێك ده‌رباره‌ی به‌ژن كورتی
23/6/2014 
رۆژی 17/6/2014 له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان كۆرێك ده‌رباره‌ی به‌ژن كورتی رێكخرا ، به‌ به‌شداریی دكتۆر موسته‌فا خه‌لیل و دكتۆر سه‌یران عه‌تا الله له‌ كۆڕه‌كه‌دا باس له‌ رێگه‌كانی ده‌ست نیشانكردنی و رێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی و هه‌روه‌ها باس له‌ گرنگی چڕكردنه‌وه‌ی فێركاری پزیشكی به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕ له‌م بواره‌ كرا.
به‌شدار بووان له‌ كۆڕه‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ چه‌ند پزیشكێكی پسپۆڕ له‌م بواره‌ دا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری و ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكی به‌رده‌وام و خولاو و پێشكه‌وتوو.
دیاریان پێشكه‌ش كرد
هێمن ئه‌حمه‌د
رۆژی 23/12/2012، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح‌و هاتنی سه‌ری ساڵی نوێوه‌ دیاری پێشكه‌ش به‌نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی كه‌ركوك كرا. د. لویس ساركۆ سه‌رۆكی ئه‌سقوفه‌كانی كه‌ركوك و سلێمانی پێیڕاگه‌یاندین: به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ مه‌سیحیه‌كانی شاره‌كه‌ هاوكاری‌و كۆمه‌كیان به‌100 خێزانی كه‌مده‌رامه‌ته‌ مه‌سیحی و غه‌یره‌ مه‌سیحیه‌كانی شاره‌كه‌ كردووه‌، بۆیه‌ پێمانباش بوو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانیش بكه‌ین ‌و نه‌خۆشه‌كان به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌ و  به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ دیاریان پێكه‌ش بكه‌ین.وتیشی: دیاریه‌كان بریتی بوو له‌به‌تانی‌و شیرینی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لانی كه‌م هه‌ندێك له‌ئازاره‌كانیان له‌بیر به‌رینَه‌وه‌.باسی له‌وه‌شكرد دانیشتووانی كه‌ركوك پێكه‌وه‌ ژیانیان له‌نێوانیاندا پته‌وتركردووه‌و هیچ لایه‌نێك ناتوانێت ئه‌و ره‌وشه‌ تێكبده‌ن.لای خۆیه‌وه‌ د. بورهان عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌ندروستی گشتی له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین: به‌ناوی فه‌رمانگه‌كه‌مانه‌وه‌ سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌یان ده‌كه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی دیاریه‌كان، ئه‌مكاره‌ش پێكه‌وه‌ ژیان ده‌گه‌یه‌نێت له‌شاره‌كه‌ به‌بێ جیاوازی.
22 منداڵ مردوون
هێمن ئه‌حمه‌د
به‌پێی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی شاری كه‌ركوك له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا (27173) نه‌خۆش داخلی نه‌خۆشخانه‌ كراون‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 22 منداڵ مردوون.د. ئه‌زه‌ل مه‌هدی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی شاری كه‌ركوك  پێیڕاگه‌یاندین: له‌مانگی ته‌موزدا (27173) نه‌خۆش داخلی نه‌خۆشخانه‌ كراون‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 22 منداڵی ساوا له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی كه‌ركوك مردوون‌و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وا گه‌ڕانده‌ووه‌ كه‌سه‌رجه‌میان له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ لای مامان له‌دایكبوونه‌و كاتێك ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ ناتوانرێت هیچی بۆ بكرێت.وتیشی: له‌و ژماره‌یه‌ش 15یان له‌ره‌گه‌زی نێرن‌و 7یان له‌ره‌گه‌زی مێن، به‌ڵام ژماره‌كه‌ به‌راورد به‌مانگانی رابردووه‌ رێژه‌كه‌ كه‌میكردووه‌.ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، زۆر گرنگه‌ دایكان یه‌كه‌م منداڵیان له‌نه‌خۆشخانه‌ له‌دایك بێت، چونكه‌ پزیشك ده‌زانێت دووگیانه‌كه‌ چ كاتێك پێویست ده‌كات منداڵه‌كه‌ به‌سروشتی یان به‌نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بێت.باسی له‌وه‌شكرد، له‌كاتی دووگیانیدا دایكه‌كه‌ پێویسته‌ گرنگی به‌خۆراكی‌و ته‌ندروستی خۆیدا بدات‌و هه‌ر ماوه‌ی جارێك سه‌ردانی بنكه‌ی یه‌كه‌ی ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی چاودێریی كردنی منداڵه‌كانیان

نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی كه‌ركوك به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌ شانۆگه‌ریان پێشكه‌شكرد
كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د
25-3-2012
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی شاره‌كه‌ چه‌ند چالاكییه‌كیان پێكه‌شكرد.
نه‌وزاد قادر نووسه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه‌ پێڕاگه‌یاندین: ماوه‌یه‌كه‌ سه‌رقاڵی نوسینه‌وه‌ی ئه‌م شانۆگه‌ریه‌كه‌م كه‌باس له‌دابرانی دوو هاوڕێ ده‌كات كه‌له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌ركوك له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه‌ له‌یه‌ك دابڕاون، وتیشی: چه‌ندین چالاكیی دیكه‌یان به‌ئاماده‌ بووانیان پێشكه‌شكردو سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك ئاماده‌ی بوون، ئه‌مه‌ش مانه‌ی پێكه‌وه‌ژیان ده‌سه‌لمێنێت له‌شاره‌كه‌و عه‌ره‌ب‌و توركمانیش به‌شداری كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزیان كرد.