بۆ یه‌كه‌مجار له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری دوو ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ پشكنینی كاره‌كانی سییه‌كان داده‌مه‌زرێت .
26/8/2015 
دكتۆر گه‌یلان قادر به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری  رایگه‌یاند بۆ یه‌كه‌مجار له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری  دوو ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ پشكنینی كاره‌كانی سییه‌كان داده‌مه‌زرێت كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كانی  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌ .ووتیشی : كه‌ هه‌ریه‌ك له‌م  ئامێرانه‌ له‌ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری نهۆمی یه‌كه‌م و له‌ نهۆمی چواره‌م كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناو له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ دانراوه‌ .هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌م ئامێرانه‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ پێوانه‌ی كاره‌كانی سییه‌كان كه‌ ده‌توانێت ده‌ست نیشانی چه‌ندێتی و خێرایی هه‌ناسه‌دان بكات و كه‌ ئه‌مش یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ ده‌رخستنی كێشه‌كانی هه‌ناسه‌دان وه‌ك ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و هه‌ندێ‌ نه‌خۆشی دیكه‌ كه‌ تووشی سییه‌كان ده‌بێت شایانی باسه‌ ئه‌م ئامێره‌ چه‌ند پاشكۆیه‌كی له‌گه‌ڵدایه‌ وه‌ك ژوورێك له‌شووشه‌ دروستكراوی داخراو كه‌ كه‌ له‌ رێی بۆریه‌كه‌وه‌ به‌ ئامێری كۆمپیوته‌ره‌وه‌  به‌ستراوه‌ كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ی تێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی هه‌ناسه‌وه‌رگرتن و دانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام بدرێت  كه‌ به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ خێرایی هه‌ناسه‌ی تا چه‌نێك ئاساییه‌ یاخود نا ئاساییه‌ وبۆ پشكنینه‌ پێویست ناكات كه‌ نه‌خۆش له‌خۆشخانه‌ بمێنێته‌وه‌ .  


كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ تاوتوێكردنی رێگاكانی پێشخستنی كاری راگه‌یاندن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری 
10/2/2015
به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر گه‌یلان قادر ، به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری و ئاماده‌بوونی ، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن ، په‌رستاری زانكۆیی  ،حسێن سابیر له‌ دیوانی فه‌رمانگه‌،و به‌رپرسانی یه‌كه‌ی پاراستنی نه‌خۆشخانه‌ و یه‌كه‌ی راگه‌یاندن له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ، گفتوگۆیه‌كی تێر و ته‌سه‌ل كرا ده‌رباره‌ی  رێگاكانی پێشخستنی كاری راگه‌یاندن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ كرا كه‌ دێته‌ پێش یه‌كه‌ی راگه‌یاندن له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ودۆزینه‌وه‌ی  رێگا چاره‌ ، به‌مه‌به‌ستی  به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی  چالاكییه‌كان و  پێشخستنی بواری ته‌ندروستی . 
دكتۆر گه‌یلان جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نكی له‌ نێوان نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی و هۆبه‌ی راگه‌یاندن  له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و كه‌ناڵ راگه‌یاندنه‌كان و  دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئاسانكردنی كاری راگه‌یاندكاران به‌پێی یاساو رێسكان  ووتیشی گرنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌وه‌ دابوو كاری راگه‌یاندن بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تی هاووڵاتیان بێت . 

نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی : كۆڕێكی زانستی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلونزای وه‌رزیی
26/ 1/ 2015 
یه‌كه‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری له‌ رۆژی 21/1/2015 كۆڕێكی زانستی رێكخست ده‌رباره‌ی ئه‌نفلونزای وه‌رزیی له‌ هۆڵی ئیبنو لنه‌فیس ،    به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كارمه‌ندانی پزیشكی و ته‌ندروستی و په‌رستاری و تاقیگه‌یی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ، سه‌ره‌تا روونكردنه‌وه‌یه‌ك درا به‌ ئاماده‌بووان له‌ باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ جیهاندا و له‌ ناوچه‌كه‌ و چۆنیه‌تی خۆپارستن لێی له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌دا و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری به‌پێ ی بوونی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ له‌به‌ر ده‌سته‌ .
هه‌روه‌ها باسی چۆنێتی كۆنترۆڵكردنی ته‌نینه‌وه‌ی په‌تاكه‌ كرا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ لایه‌ن یه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردنی پیس بوونی ژینگه‌ ده‌رباره‌ی جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ و گرتنه‌به‌ری رێ و شوێنی كه‌سێتی و پاكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ دوای گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان بۆ قاوشی چاره‌سه‌ری . 
نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری : ۆرك شۆپێك ده‌رباره‌ی پشگیری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی .
26/1/2015
و: سالار حسین 
له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری ۆرك شۆپێك كرایه‌وه‌ ده‌رباره‌ی پشتگیری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ رۆژی 18/1/2015 بۆ كه‌رمه‌ندانی پزیشكی و ته‌ندروستی و ده‌رمانسازی بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كارده‌كه‌ن .
به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كارمه‌ندانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و له‌ كه‌رته‌كان ، چه‌ند وانه‌یه‌كی زانستی له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕ ووترانه‌وه‌ ، ده‌رباره‌ی چۆنێتی پێشكه‌شكردنی پشگیری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نه‌خۆشه‌كان وانه‌بێژان بریتی یوون له‌ دكتۆر ئه‌یوب عبده‌لحه‌مید ، به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌رونی له‌ دیوانی فه‌رمانگه‌ی  ته‌ندروستی كه‌ركوك. 
دكتۆر عبدوالحه‌مید خزر ، پسپۆری خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كان و به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌  نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری و دكتۆر جاسم شندی  پسپۆری نه‌خۆشی ده‌روونی ، دكتۆر سه‌عدون داود جبوری ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كان .
دوا رۆژی ۆرك شۆپه‌كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ، بۆ به‌شداربووان ئه‌نجامدرا ئامانجیش له‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای كارمه‌ندانی پزیشكی و په‌رستاری و ته‌ندروستی بوو ، له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری پزیشكی و په‌رستاری بۆ نه‌خۆش و سه‌ردانكه‌ران بوو .
كۆرێكی زانستی له‌ نه‌ۆخشخانه‌ی ئازادی فێركاری ده‌رباره‌ی كم خوێنی 
14/1/2014
نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كۆرێكی زانستی ده‌رباره‌ی كه‌م خوێنی و نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كان له‌ هۆڵی ئیبن نه‌فیس له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئه‌نجامدرا كه‌ به‌ هاوكاری نیوان نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی و كۆلیجی پزیشكی /زانكۆی كه‌ركوك رێكخرا و به‌ ئاماده‌بوونی پزیشكانی پسپۆر و خولاو جێگر و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و مامۆستانی زانكۆی پزیشكی خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ چه‌ند وانه‌یه‌كی به‌پێز له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكان تێیدا ووترایه‌وه‌ كه‌ وانه‌بێژان برییتی بوون له‌:
1ـ دكتۆر عه‌لی پزیشكی پسپۆری هه‌ناو كه‌باسی كه‌م خوێنی و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كانی كرد. دكتۆر محه‌مه‌د فاتیح پزیشكی پسپۆر بۆ نه‌خۆشه‌كانی خوێن و كه‌باسی شیكاری و پشكنینی كرد بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌م خوێنی و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كانی كرد. دكتۆر محه‌مه‌د فاتح .پزیشكی پسپۆر بۆنه‌خۆشیه‌كانی خوێن كه‌ باسی شیكاری و پشكنینی كرد بۆ ده‌ستنیشانكردنی كم خوێنی و نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كان . دكتۆر ئه‌حمه‌د ئیبراهیم : پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی خوێن كه‌ باسی له‌ هۆكاره‌كانی كه‌م خوێنی و چاره‌سه‌ره‌كانی كه‌م خوێنی و نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كانی كرد  دكتۆر عه‌بدوڵا پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناوی كه‌ باس له‌ كه‌م خوێنی و سستی گورچیله‌كرد.

كۆرێكی زانستی له‌ نه‌ۆخشخانه‌ی ئازادی فێركاری ده‌رباره‌ی كم خوێنی 
14/1/2014
نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كۆرێكی زانستی ده‌رباره‌ی كه‌م خوێنی و نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كان له‌ هۆڵی ئیبن نه‌فیس له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئه‌نجامدرا كه‌ به‌ هاوكاری نیوان نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی و كۆلیجی پزیشكی /زانكۆی كه‌ركوك رێكخرا و به‌ ئاماده‌بوونی پزیشكانی پسپۆر و خولاو جێگر و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و مامۆستانی زانكۆی پزیشكی خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ چه‌ند وانه‌یه‌كی به‌پێز له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكان تێیدا ووترایه‌وه‌ كه‌ وانه‌بێژان برییتی بوون له‌:
1ـ دكتۆر عه‌لی پزیشكی پسپۆری هه‌ناو كه‌باسی كه‌م خوێنی و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كانی كرد.
 دكتۆر محه‌مه‌د فاتیح پزیشكی پسپۆر بۆ نه‌خۆشه‌كانی خوێن و كه‌باسی شیكاری و پشكنینی كرد بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌م خوێنی و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كانی كرد.
 دكتۆر محه‌مه‌د فاتح .پزیشكی پسپۆر بۆنه‌خۆشیه‌كانی خوێن كه‌ باسی شیكاری و پشكنینی كرد بۆ ده‌ستنیشانكردنی كم خوێنی و نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كان .
 دكتۆر ئه‌حمه‌د ئیبراهیم : پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی خوێن كه‌ باسی له‌ هۆكاره‌كانی كه‌م خوێنی و چاره‌سه‌ره‌كانی كه‌م خوێنی و نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كانی كرد 
 دكتۆر عه‌بدوڵا پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناوی كه‌ باس له‌ كه‌م خوێنی و سستی گورچیله‌كرد. 
نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی : خولێكی راهێنان ده‌رباره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی تیشك و لیزه‌ر له‌سه‌ر مرۆڤ و چاره‌سه‌ركردنی له‌كاتی روودانی كاره‌سات به‌و هۆیه‌وه‌ بۆنه‌یه‌وه‌ .
24ـ12ـ2014
نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی خولێكی راهێنان ده‌رباره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی تیشك و لیزه‌ر له‌سه‌ر مرۆڤ و چاره‌سه‌ركردنی له‌كاتی روودانی كاره‌سات رێكخست   كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌ریَِوه‌چوو له‌ برواری 21ـ12ـ2014 ده‌ستی پێكرد به‌ ئاماده‌ بوونی كۆمه‌ڵێ پزیشك و كارمه‌ندای ته‌ندروستی له‌ هۆبه‌ی تیشك و وورد كردنی به‌رد گورچیله‌  وسۆنه‌ر .
وانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن دكتۆر سه‌باح عه‌بدوڵا كه‌ركوكلی به‌رێوبه‌ری هۆبه‌ی كارگێری كێشه‌و كاره‌سات له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی  ووترایه‌وه‌ كه‌تیایدا روونكردنه‌وه‌ درا له‌سه‌ر جۆره‌كانی تیشك و رێگه‌كانی خۆپاراستن لیێ.
هه‌روه‌ها دكتۆر سه‌باح عه‌بدوڵا ووتی : ئامانج له‌ باسكردنی جۆره‌كانی  ئه‌و تیشكه‌مه‌ترسیدارانه‌ی كه‌  روبه‌ڕوی مرۆڤ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ك تیشكی ئه‌تۆمی  وسینیه‌ و سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ییی  و گه‌ڕان به‌دوای رێگای كه‌م كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی  به‌هۆی دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و هه‌روه‌ها ووتی ئامانجێكی دیكه‌ له‌م خولی پته‌و كردنی رۆڵی كادیرانی ته‌ندروستی وپه‌رستاری له‌ كۆمه‌ڵگا و به‌شداری پێكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر یان له‌م كۆرانه‌یه‌ .
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری
24-12-2014
و: سالار حوسێن 
به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر گه‌یلان قادر ، به‌ڕێوبه‌ری  نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری ،كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی  ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌سترا ، به‌ به‌شداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕیی  ، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا  له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ له‌ خشته‌ی كاره‌كان و تاوتوێكردنی  راپۆرتی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموكی فێركاری له‌ به‌غدا وپه‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می log book بۆ پزیشكانی جێگیری پێشكه‌وتوو و پابه‌ندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ به‌ ده‌وامی فه‌رمی له‌ كلینكه‌كانی راوێژكاری و رێگه‌نه‌دان به‌ پزیشكانی جێگیری پێشكه‌وتوو له‌ به‌ڕێوه‌بردنی  كلینكه‌كان به‌بێ بوونی پزیشكی پسپۆر و پابه‌ندبوون به‌ جلوبه‌رگی فه‌رمی و ئاماده‌بوون له‌ كۆبوونه‌وه‌ زانستییه‌كان و رێكخستنی كۆڕی زانستی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م به‌شه‌كانه‌وه‌ ، ئامانجیش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دۆخی ته‌ندروستی و پزیشكی بوو له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ نه‌خۆش و هاووڵاتیان .
نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری:كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ دانانی پلانێك  بۆ  چاودێری و وه‌ڵام و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رووداوه‌ بایه‌لۆجییه‌كان
15/12/2014
و: سالار حوسێن
به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر گه‌یلان قادر ، به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری و به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ته‌ندروستی گشتی  له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ و به‌ڕێوبه‌ری كه‌رتی دووه‌م بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی و به‌ڕێوبه‌ری حزمه‌تگوزاری و یاریده‌ده‌ری كارگێڕیی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌ زانستییه‌كان  له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ ، كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی رێكخست  ، بۆ دانانی پلانێك بۆ چاودێری و وه‌ڵام و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی  رووداوه‌ بایه‌لۆجییه‌كان (ڤایرۆسی ئه‌یبۆلا و ڤایرۆسی كۆرۆنا  و ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌)له‌ میانه‌ی  كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كه‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ راسپێردرا ،كه‌ هه‌ڵبستێت به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان و هۆبه‌كان  و به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌.ئامانجیش له‌ پلانه‌كه‌ بۆ رێگرتن بوو له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی  ئه‌م په‌تایانه‌ له‌ وڵاته‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه‌  بۆ پارێزگاكه‌مان  و كه‌مكردنه‌وه‌ی مردن به‌هۆی ئه‌و په‌تایانه‌وه‌ بۆ كه‌مترین رێژه‌ ،ئه‌ه‌وه‌ش به‌ چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی  به‌پێی پرۆتۆكۆلی چاره‌سه‌ریی و خۆپاراستن . 
پارێزگاری كه‌ركوك  سه‌ردانی برینداره‌كانی  نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاریی كرد
7-12-2014
و : سالار حوسێن
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك ،سه‌ردانی برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌ی كرد  كه‌ ئێستا له‌  نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركارین بۆ چاره‌سه‌ری ، بۆ دڵنیابوون له‌ باری ته‌ندروستییان ،دكتۆر  گه‌یلان قادر  به‌ڕێوبه‌ری  نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری له‌ پێشوازی  به‌ڕێزیان بوو.
له‌ و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ و به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ته‌كنیكی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌و یاریده‌ده‌ری كاروباری په‌رستاریی و به‌ڕێوبه‌ری خزمه‌تگوزاری ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكی پسپۆڕ  ، یاوه‌ری به‌ڕێزیان بوون له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداره‌كان . 
به‌ڕێز پارێزگار   له‌میانی چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنه‌كاندا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ، كه‌ دۆخی ئه‌منی له‌كه‌ركوك جێگیره‌ و  كۆنترۆڵ كراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌  ، و داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد زانیاری ته‌واو بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و خانوانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی ئاواره‌یان تێدا نیشته‌ جێبوونه‌ بیده‌ن به‌  لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بو دڵنیابوون له‌ نه‌بوونی خه‌ڵكانی تیرۆرست و داواكراو . 
دكتۆر گه‌یلان قادریش ووتی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ئاماده‌یه‌ هه‌موو كاتێك بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری په‌رستاری و ته‌ندروستی و پزیشكی بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتووانی شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی له‌كاتی رووداو ته‌قینه‌وه‌كاندا .
  
نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری : كۆڕی زانستی ده‌رباره‌ی كۆنترۆڵكردنی پیسبوونی ژینگه‌ .
24ـ11ـ2014
كۆرێكی زانستی فراوان ده‌رباره‌ی كۆنترۆڵكردنی پیسبونی ژینگه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردنی پیسبونی ژینگه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری رێكخرا به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر عه‌لی محه‌مه‌د  به‌یاتی به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ته‌كنیكی و په‌رستاری ته‌كنیكی ئه‌رده‌ڵان عه‌باس و هه‌روه‌ها بریكاری یه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردنی  پیسبوون و به‌رپرسی نهۆمه‌كان و هۆبه‌كان و یه‌كه‌كانی په‌رستاری نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاماده‌ی كۆڕه‌كه‌ بوون.
له‌ چوارچێوه‌ی كۆڕه‌كه‌دا چه‌ند رێنماییه‌كی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆنترۆڵكردنی پیسبوون دار له‌ به‌شه‌كان و هۆبه‌كان و چۆنێتی پاكژكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ وئامێری نه‌شته‌رگه‌ری و هه‌روه‌ها چۆنێتی به‌كارهێنانی پاقژكه‌ره‌وه‌كان به‌و چڕییه‌ی كه‌ رێگه‌ پێدراوه‌ له‌ لایه‌ن كادیرانی ته‌ندروستی و په‌رستاری له‌ كاتی پێشكه‌ش كردنی چاودێری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشكان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن . 
نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری: راپۆرتی به‌یانیانی هه‌فتانه‌ 
24-11-2014
له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری  كۆبوونه‌وه‌ی راپۆرتی به‌یانیانی هه‌فتانه‌ ئه‌نجامدرا له‌ 23/11/2014و له‌ هۆڵی ئیبنولنه‌فیس  ، به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر جه‌مال قاسم وه‌لی یاریده‌ده‌ری كاروباری زانستی  و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پزیشكانی پسپۆڕ و جێگیر و پێشكه‌وتوو و خولاو ی نه‌خۆشخانه‌كه‌  كه‌ تێیدا باس و گفتوگۆ كرا له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان  له‌سه‌ر دۆخه‌كانی نه‌خۆشی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ :
1-دكتۆره‌ مه‌نال عه‌باس  ،  پزیشكی جێگیری پێشكه‌وتووی جومگه‌ ، كه‌باسی دۆخی نه‌خۆشێك كرا كه‌ له‌ته‌مه‌نی 40 ساڵاندا بوو تووشی هه‌وكردنی جومگه‌ ببوو.
2- دكتۆره‌ ئه‌سه‌ن عه‌دنان جیَِگیری پێشكه‌وتوو ی ژنان ، كه‌ باسی دۆخی نه‌خۆشێكی كرد  له‌ ته‌مه‌نی 32 ساڵاندا بوو كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی  قه‌یسه‌ری  ئاڵۆزی بۆ كرابوو .
3- دكتۆر جه‌مال قاسم وه‌لی ، پسپۆڕی پزیشكی منداڵان ، كه‌ تێیدا باسی نه‌خۆشێكی  منداڵی كرد كه‌  ته‌مه‌نی 4 رۆژ بوو  تووشی زه‌روو ببوو كه‌ خوێنه‌كه‌یان  گۆڕیبوو . 
وانه‌یه‌كی زانستی بۆ پزیشكانی جێگری تازه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری 
5-11-2014
و: سالار حوسێن 
به‌ئاماده‌ بوونی دكتۆر گه‌یلان قادر , به‌ڕێوبه‌ری  نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری له‌لایه‌ن , كارگێری نه‌خۆشخانه‌كه‌ , چه‌ند  وانه‌یه‌كی زانستی ووترانه‌وه‌ بۆ ئه‌و پزیشكانه‌ی كه‌ تازه‌ جێگیر بوونه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌ 26/10/2014 وانه‌كانیش له‌لایه‌ن دكتۆر ئه‌ردان ده‌باغ , پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی مێشك له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ووترایه‌وه‌ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵسۆكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ برینداران له‌ كاتی فریاكه‌وتن به‌تایبه‌تی له‌ كاتی ڕووداو ته‌قینه‌وه‌ . ودكتۆر قه‌حتان مه‌عروف , پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكاوی وجمگه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ , ده‌رباره‌ی دۆخی شكان و هۆبه‌ی پزیشكی دادوه‌ر شوكرمه‌حمود به‌ر پرسی هۆبه‌ی پزیشكی داده‌وه‌ر ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی نووسینی ڕابۆرتی  پزیشكی  له‌ حاڵه‌تی مردن وانه‌یه‌كیان ووته‌وه‌ .
دكتۆر گه‌یلان قادر باسی له‌ ئه‌ركه‌كانی پزیشكی جێگیر له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ كرد وبه‌ دوا داچوونی  نه‌خۆش و نووسینه‌وه‌ی  زانیاری پێویست كرد له‌ سه‌ر  فۆرمی نه‌خۆش به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وته‌ندروستی  جه‌ختیش كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیدان به‌نه‌خۆشی وئه‌وكه‌سانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كه‌ن و پاپه‌ند بوون به‌ ده‌وامی  فه‌رمی وئیشكگرتن وپۆشینی جلی فه‌رمی وباجی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك . 
نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری : سه‌ردانێكی پشكنین و گه‌ڕان
23ـ10ـ2014
له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریكردنی ئه‌م پرسه‌ و كاری كارمه‌ندانی په‌رستاری بۆ نه‌خۆش و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كه‌ن ، تیمێكی ته‌ندروستی له‌ هۆبه‌ی كارو باری په‌رستاری له‌ دیوانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك سه‌ردانێكی راسته‌وخۆیان ئه‌نجامدا بۆ ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌ تێیدا سه‌ردانی هه‌موو نهۆمه‌كان و هۆبه‌ی فریاكه‌وتن و راوێژكاری به‌یانیان و بوژانه‌وه‌ و نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ناوی و سه‌نته‌ری ته‌لاسیما و سه‌نته‌ری گرێ و نه‌خۆشیه‌كانی خوێن و یه‌كه‌ی خوده‌ج و سه‌رجه‌م یه‌كه‌كان وهۆبه‌ی په‌رستارییه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كرد ، به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئازاد سابیر ، به‌ڕێوبه‌ری هۆبه‌ی كاروباری په‌رستاری و به‌یاوه‌ری به‌رێزان محه‌مه‌د ساڵح و سه‌لام مسته‌فا نوری و په‌رستاری ته‌كنیكی ئه‌رده‌ڵان عه‌باس بریكاری یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری كارو باری په‌رستاری .
له‌ میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا . كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵا سه‌رپه‌رشتیاران و به‌رپرسانی نهۆمه‌كان و یه‌كه‌كانی په‌رستاری و گوێیان گرت بۆداواكارییه‌كانیان.
له‌ پێناو  تێپه‌ڕاندنی  هه‌ركێشه‌و گرفتێك گه‌ر هه‌بێت له‌به‌رده‌م  دۆخی په‌رستاری ، هه‌روه‌ها تیمه‌ ته‌ندروستیه‌كه‌ گوێ رایه‌ڵی ڕاو بۆچوونه‌كانی كادرانی په‌رستاری بوون. به‌رێز ئازاد سابیر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانی په‌رستاران و پابه‌ند بوون به‌ كاته‌كانی ده‌وامی فه‌رمی و پۆشینی جل و به‌رگی فه‌رمی و باجی تایبه‌ت و رێكخستنی  خشته‌ی ده‌وامی فه‌رمی ، هه‌روه‌ها په‌یمانی هه‌موو هاوكارییه‌كیان دا به‌ كادیرانی په‌رستاری و داواشیان كرد هه‌موو تواناكانی خۆیان به‌كاربهێنن له‌ پێناو خزمه‌تكردنی نه‌خۆش و سه‌ردانیكه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ .
وه‌‌قفی سونی : سه‌ردانی برینداره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری ده‌كات
27/8/2014 
وه‌فدێك له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وه‌قفی سونی له‌ كه‌ركوك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كرد،له‌لایه‌ن دكتۆر گه‌یلان قادر به‌رێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ و دكتۆر ده‌ریا ئه‌حمه‌د ، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی پلاندانان له‌ دیوانی فه‌رمانگی ته‌ندروستی ، پێشوازیكی گه‌رمیان كرد له‌ وه‌فده‌كه‌، له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌فده‌كه‌ برینداره‌كانی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كه‌ هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوكی كرد بووه‌ ئامانج و به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌ ترسنۆكانه‌ی كرد  كه‌ ناو به‌ناو هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك ده‌كاته‌ ئامانج ، هیوای چاكبوونه‌وه‌شیان بۆ برینداره‌كان خواست ، دكتۆر گه‌یلانیش جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رچی له‌ده‌ستیاندا بێت بۆ ڕزگاركردنی گیانی برینداره‌كان و تووشبوان درێغی نه‌كه‌ن ئاماده‌یی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی پزیشكی و په‌رستاری بۆ پێشوازیكردنی برینداره‌كان و پێشكه‌شكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزاری پێویست بۆیان و گرنگی دان پێیان .

كۆڕێكی زانستی له‌ خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری ده‌رباره‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنبه‌ری سنگ.
20-8-2014 
كۆڕێكی زانستی ده‌رباره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی (په‌ستانی خوێنبه‌ره‌كانی سنگ) له‌ هۆڵی (ئیبنولنه‌فیس) له‌ خۆشخانه‌ ئازادی فێركاری ئه‌نجامدرا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكانی پسپۆر و جێگرو خولاو كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ كار ده‌كه‌ن.
كه‌تێیدا وانه‌یه‌كی به‌سوود له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ دكتۆره‌ ئیمان حه‌سه‌ن ، پسپۆڕی منداڵان له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ، ووترایه‌وه‌ كه‌ باسی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنبه‌ره‌كانی سنگ و شیكردنه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی شێواوی دڵی زكماكی كرد.
هه‌روه‌ها پزیشكی ده‌رمانساز (عومه‌ر سه‌لاح) باسێكی تێروته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری  به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنبه‌ره‌كانی سنگ كرد كۆڕه‌كه‌ش ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاند كه‌ تێیدا گفتو گۆ كرا له‌سه‌ر بابه‌تی ناوبراو و راو سه‌رنج و تێبینی ئاماده‌ بووان به‌ هه‌ند وه‌رگیرا 
Turkmen
arabic