Turkmen
نه‌خۆشخانه‌ی داقوق: وانه‌یكی زانستی ده‌رباره‌ی  تێكه‌ڵبوونی ده‌رمان 
10-12-2014 
 له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كه‌ی راهێنانی پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی داقوقی گشتی  و له‌رۆژی 26-11-2014  وانه‌یه‌كی زانستی له‌لایه‌ن تێكه‌ڵبوونی ده‌رمان (Drugs Interactions )  ووترایه‌و بۆ پزیشكتنی پسپۆڕ و جێگیر و ده‌رمانسازان په‌رستارانی زانكۆیی .
 وانه‌كانیش له‌لایه‌ن ده‌رمانساز حه‌كیم فه‌تحوڵا ووترانه‌وه‌ ،  كه‌تێیدا باسی تێكه‌ڵبوونی ده‌رمانی كرد   كه‌ بایه‌تێكی گرنگه‌  كه‌ زۆربه‌ی له‌ نه‌خۆشه‌كان ده‌رمانی سه‌رئێشه‌ و ئه‌نفلۆنزا  یان ووزه‌به‌خشه‌كان وه‌رده‌گرن به‌بێ راچێتی پزیشكی ، یان بۆ نموونه‌ یان كه‌سێك زیاتر له‌ جۆره‌ ده‌رمانێك وه‌رده‌گرێت بۆ سه‌رئێشه‌  و نازانێت ، ئه‌م جۆره‌ ناڕێكییه‌ له‌ وه‌رگرتنی داوده‌رمان  له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا تێكه‌ڵده‌بێت  ئه‌مه‌ش پێی ده‌ڵێن تێكه‌ڵبوونی ده‌رمان .
                   نه‌خۆشخانه‌ی داقوق : خولێك ده‌رباره‌ی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كان      
10-12-2014 
 و: سالار حوسێن 
 له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی  یه‌كه‌ی راهێنانی په‌رستاری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی داقوقی گشتی  وله‌ رۆژی 16-11-2014  خولێك رێكخرا ده‌رباره‌ی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ كادیرانی په‌رستاریی و ته‌ندروستی كه‌وا به‌رپرسیارتی به‌شه‌كان و یه‌كه‌كان و قاوشه‌كانیان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌  ، وانه‌كانیش له‌لایه‌ن  هه‌ریه‌ك له‌ په‌رستاری زانكۆیی محه‌مه‌د كه‌ریم و په‌رستاری ته‌كنیكی   كه‌مال هیدایه‌ت ووترانه‌و  كه‌تێیدا باسیان له‌  ئه‌ركه‌كان و  كاره‌كان  و بنه‌ماكانی  كارگێڕیی كرد  كه‌وا ( زانست وشاره‌زاییه‌ )  و به‌رێوبه‌ریش وه‌ك ( كه‌سێكه‌  هه‌ڵده‌ستێت به‌ ڕێكخستنی رێنمایی و چاودێریی بۆ مسۆگركردنی ئامانج و مه‌به‌سته‌كان ) كه‌    رێگه‌ پێدراوه‌ و به‌رپرسیارێتی هه‌یه‌  بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان  له‌پێناو ئامانجه‌ داڕێژراوه‌كان .
له‌میانه‌ی خوله‌كه‌دا باسی پێكهاته‌ی كارگێڕیی  په‌رستاری و ئه‌ركه‌كانی كرا  كه‌  دابه‌ش ئه‌بێت به‌ سه‌ر كارگێڕیی ( كارگێڕی كاره‌كان ) و ته‌كنیكی  و  ئه‌ركه‌كانی په‌رستار   هه‌روه‌ها باسیان له‌ به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركه‌كانی ده‌سته‌ی په‌رستاریی كارگێڕیی كردكه‌ :
_  راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستبوون به‌ به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگاكه‌وه‌     
–  دابینكردنی پێداویستیه‌كانی په‌رستاری   
- زه‌مینه‌خۆشكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ كاره‌كانی  كارمه‌ندانی په‌رستاریی
_ رۆشنبیركردنی ته‌ندروستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی  بۆ كادره‌كان 
_ كردنه‌وه‌ی خول و كۆڕ و وانه‌  بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی  ئاستی زانستی كادیره‌كان 
_ چاودێریی و كۆنترۆڵ  بۆ  مسۆگه‌ركردنی كادیری  داواكراو 
_ پلانی په‌رستاری به‌رده‌وام و   وه‌به‌رهێنانی ووزه‌ی پێویست 
_ وه‌رگرتنی رێنمایی و زانیاری له‌ كارگێڕیی و رووماڵكردنی و خوێندنه‌وه‌ بۆی  و   به‌هێزكردنی . 
وانه‌یه‌كی زانستی بۆ ژماره‌یه‌ك پزیشك وترایه‌وه‌
5-11-2014
هێمن ئه‌حمه‌د
له‌كارو چالاكییه‌كانی یه‌كه‌ی راهێنانی پزیشكی له‌نه‌خۆشخانه‌ی داقوقی گشتیی، وانه‌یه‌كی زانستی بۆ ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆرو پزیشكی خولاو و ده‌رمانسازو په‌رستاری زانكۆیی له‌لایه‌ن د. ئیبتسام عه‌باس ره‌زا پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون ئه‌نجامدرا.
وانه‌كه‌ له‌سه‌ر هۆیه‌كانی خوێن به‌ربوونی ژنان له‌مانگی یه‌كه‌می دووگیان بوونی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ده‌بنه‌ هۆی له‌بارچوونی كۆرپه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها باسی له‌سه‌ر جۆره‌كانی له‌بارچوون بۆ به‌شداربووان كرد كه‌كاتێك هه‌ندێك كۆرپه‌ له‌دایك ده‌بێت به‌نائاكامی چاو به‌ژیان هه‌ڵدێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك جار كێشه‌ بۆ دایكه‌كه‌ دروست ده‌بێت له‌ره‌حم، وه‌ك تووشبوونی به‌ وه‌ره‌م له‌ره‌حم‌و نه‌خۆشییه‌كانی ژنان‌و به‌تایبه‌تی ده‌ره‌ده‌ پشیله‌ (دا‌و القگ).
نه‌خۆشخانه‌ی داقوق، وانه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره‌
30-9-2014
هێمن ئه‌حمه‌د
یه‌كه‌ی راهێنانی پزیشكی له‌نه‌خۆشخانه‌ی داقوقی گشتیی وانه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره‌ ئه‌نجامدا كه‌ژماره‌یه‌كی پزیشكی پسپۆرو پزیشكی خولاو و ده‌رمانسازی په‌رستاری زانكۆیی وانه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد.
د. فه‌رمان نه‌شئه‌ت عاسی پسپۆر هه‌ناوی له‌نه‌خۆشخانه‌ی داقوقی گشتیی، پێناسه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشنانه‌ی كه‌ئێستا (8%)ی هاووڵاتیانی عیراق به‌ده‌ستێه‌وه‌ ده‌ناڵێنن‌و نه‌خۆشییه‌كی درێژ خایانه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌بن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان ناكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ر!، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌رمانی پێویستمان بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ دابینكردووه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كان‌و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان.
د. فه‌رمان باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌بن، ده‌بێت زۆر به‌ئاگابن له‌خواردنی ته‌ندروست‌و به‌رده‌وام بوونیان له‌وه‌رزشكردن، چونكه‌ ئه‌م دوو رێمایه‌ ده‌بێت هۆی رزگاربوونیان له‌وه‌ نه‌ۆشییه‌.
بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانی كه‌رتی داقوق:چالاكی ته‌ندروستی و هۆشیاركردنه‌وه‌ 
10-8-2014
كارمه‌ندانی یه‌كه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ و پته‌وكردنی ته‌ندروستی له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ ناحیه‌ی له‌یلان سه‌ر به‌ كه‌رتی داقوق سه‌ردانێكی مه‌یدانیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ خێزانه‌ ئاواره‌كانی تێدایه‌ و له‌ خوێندنگه‌ی قه‌سام و یه‌حیاوه‌ ی سه‌ره‌تایی  نیشته‌جێبوونه‌ ، له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی كوتانیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ پێشتر نه‌كوترابوون دزه‌یان كردبوو  هه‌روه‌ها پێدانی چاره‌سه‌ریی و ده‌رمان درایه‌ نه‌خۆشه‌ ئاواره‌كان و دابه‌شكردنی پۆسته‌ر و رێنمایه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌سه‌ریاندا، هه‌روه‌ها له‌ رۆژی  4-8-2014 وانه‌یه‌كی زانستی  ووترایه‌وه‌  ده‌رباره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌یه‌ ده‌كه‌ن .
وانه‌یه‌كی تری هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی قه‌زای داقوق ووترایه‌وه‌ ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی نیمچه‌ نیشتمانی بۆ كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان . 
چالاكییه‌كان ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان
5/8/2014
بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ قه‌زای داقوق چه‌ند چالاكییه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ بینی ، له‌ و چالاكییانه‌ش ووتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌كی هاوه‌به‌ش له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری پاراستن ، نه‌وزاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رستاران و عبدولئه‌میر محه‌مه‌د به‌رپرسی یه‌كه‌ی پته‌و كردنی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی داقوق . بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌ یه‌ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ئیفلیجی منداڵان . كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو جێبه‌جێ ده‌كرێت ، له‌و وانه‌یه‌دا رێنمایی درا به‌ دایكان و باوكان به‌ پێشوازكردنیان له‌ تیمه‌كانی كوتان و ئاماده‌كردنی منداڵه‌كانیان له‌ خوار ته‌مه‌نی 5 ساڵیه‌وه‌ بۆ كوتانیان له‌ دژی  ئیفلیجی منداڵانله‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ 21/ 7/ 2014 دكتۆری ده‌رمانساز ئه‌حمه‌د ئینعام . به‌ڕێوبه‌ری  كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا  و به‌ ئاماده‌ بوونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوبه‌ری هۆبه‌ی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان و به‌رپرسانی كوتان و یه‌كه‌ی پته‌و كردنی ته‌ندروستی له‌ كه‌رته‌كه‌ و سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئیفلیجی منداڵان و تیمه‌كانی كوتان و به‌رپرسانی یه‌كه‌كانی پته‌و كردنی ته‌ندروستی له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان ، كۆبونه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی نیمچه‌ نیشتیمانی  بۆ كوتان به‌ ئیفلیجی منداڵان له‌ رێگای ده‌مه‌وه‌ ، كه‌ تێیدا ژماره‌و جۆره‌كانی تیمه‌كانی كوتان دیاریكرا بۆ هه‌ر بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ك به‌گوێره‌ی ژماره‌ی ماڵه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌ كت و پڕه‌كانی تیادا ئه‌نجامدرا.جه‌ختیش كرا یه‌وه‌ له‌ سه‌ر خێزانه‌ ئاواره‌كانی ئه‌م دواییه‌دا كه‌ له‌ پارێزگاكانی تره‌وه‌ هاتوون ، له‌ گه‌ڵا ئاماده‌كارییه‌كانی كوتان .
هه‌روه‌ها جه‌ختیش كرا له‌سه‌ر تیمه‌ جێگیره‌كان بۆ پێشوازی كردنیان له‌ منداڵان به‌و په‌ڕی سنگ فراوانیان و ئاگاداری هاووڵاتییان بكه‌ن كه‌ ئامانج له‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ رێگرتنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان له‌ ناو پارێزگای كه‌ركوك.  
نه‌خۆشخانه‌ی داقوق : خولێك ده‌رباره‌ی بوژانه‌وه‌ی دڵا 
8ـ7ـ2014 
له‌ نه‌خۆشخانه‌ی داقوقی گشتی خولێكی ڕاهێنان كرایه‌وه‌ ده‌رباره‌ی (بوژانه‌وه‌ی دڵی پێشكه‌وتوو) له‌ رۆژی 22ـ 6ـ 2014 به‌ به‌شداریی چه‌ند كارمه‌ندێكی په‌رستاریی و ته‌ندروستی .وانه‌كانی خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو په‌رستاری زانكۆیی محه‌مه‌د كه‌ریم و عیسا عه‌باس و په‌رستاریی ته‌كنیكی ڕه‌مزی عه‌لی ، كه‌ تێیدا پێناسه‌ی بوژانه‌وه‌ی دڵ كه‌ كردارێكی فریاكه‌وتنی خێرایه‌ ، كه‌سی فریاگوزار پێی هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ست جێبه‌جێ ده‌كرێ ، بۆ پاراستنی كاره‌كانی مێشك ، تاكو رێوشوێنی تر بگریته‌ به‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوڕی خوێن وهه‌ناسه‌دان رزگاركردنی كه‌سی تووشبوو.وانه‌بێژكان  ئه‌وه‌یان روونكرده‌وه‌ كه‌ بوژانه‌وه‌ی دڵی سییی دووبه‌شه‌ : بوژانه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی یان بنه‌ڕه‌تی .له‌م دواییه‌دا زانراوه‌ كه‌ئه‌مه‌ كارێكه‌ تیمی پزیشكی راهێنراو ده‌یكات  وه‌كو له‌رزوتاو  ده‌مامكی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و ژماره‌یه‌ك  داوده‌رمان و كه‌ره‌سه‌ی پزیشكی تایبه‌تیان پێیه‌ به‌ تێرو ته‌سه‌لی باس هه‌نگاوه‌كانی بوژانه‌وه‌ی دڵی پێشكه‌وتویان كرد له‌ نێوان گه‌وره‌كان و منداڵا.



نه‌خۆشخانه‌ی داقوق:دوو وانه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵگێڕانه‌وی منداڵدان و گرێی ریشاڵی له‌ منداڵدان
9-6-2014
و: سالار حوسێن
له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كه‌ی راهێنانی پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی داقوقی گشتی وله‌ 3-6-2014 وانه‌یه‌كی زانستی ده‌رباره‌ی ( هه‌ڵگێڕانه‌وی منداڵدان)  ووترایه‌وه‌  به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكانی پسپۆڕ و جێگیر و ده‌رمانسازان و په‌رستارانی زانكۆیی.وانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن دكتۆره‌ : ئیبتیسام عه‌باس،پسپۆڕی ژنان ومنداڵبوون,ووترایه‌وه‌ ،كه‌ تێیداباسی نه‌خۆشییه‌كه‌ كرا ،ووتیشی هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی منداڵدان هه‌ندێجار باشه‌ و زۆرجاریش له‌ دوای منداڵبوون رووده‌دات ، هۆیه‌كه‌شی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاوازی به‌ستنه‌وه‌كان و راكشانی  نه‌خۆشه‌كه‌ له‌سه‌ر پشت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ره‌نگیشه‌ هیج ده‌رئه‌نجامێك و ئازارێكی نه‌بێت ، له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا ئازاری ئه‌بێت به‌تایبه‌تی له‌كاتی جووتبووندا ئازار له‌ پشت و روودانی نه‌زۆكی و له‌بارچوون به‌هۆی توندی به‌ستنه‌وه‌كانی  منداڵبوون .دكتۆره‌ :ئه‌مه‌ل عه‌لی ، پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون ،وانه‌یه‌كی زانستی ووته‌وه‌ ده‌رباره‌ی (گرێ ریشاڵییه‌كان له‌ منداڵدان) تێیدا روونی كرده‌وه‌ ،كه‌ نه‌خۆشی گرێ ریشاڵییه‌كان له‌ منداڵدان حاڵه‌تی به‌ربڵاوه‌ له‌ لای ژنان و به‌رێژه‌ی 25-50-% به‌ گرێ پاكه‌كان داده‌نرێت و نابێته‌ گرێ پیسه‌كان ، ته‌نها به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت،هه‌ندێ له‌م گرێیانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تاك یان كۆ ده‌رده‌كه‌ون ،هه‌ندێجاتریش چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكی سووكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌كاتی پشكنینی مانگانه‌ ده‌رده‌كه‌وێ،جارجار ئازار و خوێن به‌ربوونی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌كاتی یان له‌دوای سوڕی مانگانه‌ . ئه‌م چاره‌سه‌رییانه‌ به‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌كرێت یان به‌ده‌ركردنی گرێ ریشاڵییه‌كه‌ یان منداڵدانه‌كه‌ به‌ته‌واوی .

  نه‌خۆشخانه‌ی داقوق : چالاكی زانستی
9/4/ 2014 
و: سالار حوسێن 
یه‌كه‌ی ڕاهێنان وپێشخستنی كادیرانی نه‌خۆشخانه‌ی داقوقی گشتی له‌ 23/3/2014 خولێكی زانستی بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له‌ لایه‌ن په‌رستاری زانكۆیی ئارام عومه‌ر ، په‌رستاری ته‌كنیكی كه‌ماڵ هیدایه‌ت و شێركۆ ره‌شید ، ته‌كنیك كار له‌ شیكاری نه‌خۆشی ،ده‌رباره‌ی (كۆنترۆڵكردنی پیس بوون و نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی له‌ نه‌خۆشخانه‌كان) كرده‌وه‌.
تێیدا باسی هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خۆشی نه‌خۆشخانه‌كان كرا له‌ وانه‌ش زۆر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ گه‌ڵا هه‌مان نه‌خۆشی كار ئه‌كه‌ن هه‌روه‌ها باس له‌ كه‌می ڕاهێنانی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بۆ خۆ پاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌و كه‌م شاره‌زابوونی ئه‌وكارمه‌ندانه‌ی كه‌ له‌ یه‌كه‌ی پاككردنه‌وه‌ كارئه‌كه‌ن و فه‌رامۆشكردنی ده‌ست شۆرینیان به‌ رێگای زانستی ته‌ندروستی .
وانه‌بێژه‌كان تیشكیان خسته‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ دیاریده‌كه‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ، كه‌ ئه‌وه‌ش پاكژكردنه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی وپارێزگاریكردن له‌ پاك و خاوێنی نه‌خۆشخانه‌ و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ نه‌خۆشیه‌كانیان ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ و لابردنی سه‌رچاوه‌ی پیسبوون .
خوله‌كه‌ به‌به‌شداری ده‌سته‌یه‌ك له‌و كادیرانه‌ به‌رێوه‌چوو و له‌ كۆتاییدا تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامدرا.
هه‌رله‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی زانستی نه‌خۆشخانه‌كه‌ رۆژی 2/4/ 2014 وانه‌یه‌كی زانستی ووترایه‌وه‌ ده‌رباره‌ی (زه‌ردوو له‌ منداڵی تازه‌ له‌ دایكبوو ) له‌ لایه‌ن دكتۆر(له‌یلاحیدر ) پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان ،به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك پزیشك ،كه‌ تێیدا باس له‌  جۆره‌كانی زه‌ردووی منداڵان و رێگه‌ چاره‌یان كرا .
نه‌خۆشخانه‌ی داقوق : خولێك و وانه‌یه‌كی زانستی
13/3/2014 
و: سۆڤان فه‌رمان 
یه‌كه‌ی راهیچنان و پێشخستن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی داقوقی گشتی هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی خولێكی راهێنان ده‌رباره‌ی (ئه‌نجامدانی كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی په‌رستاری ) له‌ لایه‌ن هه‌ردوو په‌رستاری زانكۆیی هێزنگ محه‌مه‌د و محه‌مه‌د كریم وپه‌رستاری هونه‌ری كه‌مال هیدایه‌ت ،كه‌ له‌ رۆژی 23تا 27/2/ 2014 خایه‌ند .
ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م خوله‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری  كارمه‌ندانی په‌رستاری له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ بو ، تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان وئه‌زموونی  په‌رستاری و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی په‌رستار له‌گه‌ڵ نه‌خۆش له‌ قاوشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌م خوله‌ چه‌ند دانیشتنێكی له‌خۆ گرتبوو وه‌ك گرنگترینیان چۆنێتی پێشوازی كردنی ناخۆش له‌سه‌ره‌تای هاتنی بۆنه‌خۆشخانه‌ تا ده‌رچوونی و روونكردنی ئه‌زمون و ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ په‌رستار به‌شیوه‌ی كرداری و وانه‌وتنه‌وه‌ وهه‌روه‌ها له‌ دوادانیشتندا تاقیكردنه‌وه‌ یه‌ك بۆ زانینی چه‌ندێتی سوود وه‌رگرتنی كارمه‌ندانی په‌رستاری به‌شداربوو له‌ خوله‌كه‌ ئه‌نجامدرا.
هه‌روه‌ها له‌ چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی لیژنه‌ی زانستی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ، رۆژی 5/3/ 2014 وانه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی (تنازری گورچیله‌)  له‌لایه‌ن دكتۆر سه‌لاح نامیق ووترایه‌وه‌ كه‌ تیایدا باسی له‌ نه‌خۆشیه‌كه‌كرد كه‌ تووشی مرۆڤ و به‌تایبه‌تی منداڵان ده‌بێت وده‌بێته‌ هۆی له‌ ده‌ست دانی پرۆتینی له‌ش و به‌تایبه‌تی    ( البومین) له‌ رێی میزه‌وه‌.
شایانی باسه‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌م 4 تایبه‌تمه‌ندیه‌ ده‌ناسرێت .
1 . له‌ده‌ستدانی پرۆتین له‌ رێی  میزه‌وه‌.
2. كه‌مبوونی پرۆتین له‌ خوێن .
3. به‌رزبوونی رێژه‌ی كۆلسترۆڵ .
4. ئاوسانی له‌ش به‌ گشتی .
هه‌ندی كات چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه‌ رووده‌كاته‌ نه‌خۆشه‌كه‌ وه‌ك به‌رز بوونی په‌ستانی خوێن و كه‌م وكورتی له‌ كاركردنی گورچیله‌ . 

نه‌خۆشخانه‌ی داقوق :وانه‌یه‌كی زانستی
و:سۆڤان فه‌رمان 
12/12/2013            
 رۆژی 4/12/2013 له‌ چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی لیژنه‌ی زانستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی داقوقی گشتی وانه‌یه‌كی زانستی هه‌فتانه‌ بۆ پزیشكانی پسپۆر و جێگیر و ده‌رمانساز و په‌رستاری زانكۆیی رێكخرا كه‌ وانه‌كه‌ ده‌رباره‌ی چۆنێتی به‌كارهێنانی ( دژه‌ خه‌ستبونه‌وه‌ی هیبارین ) 
(low¬¬-molecular-weight heparin & unfracionated heparin)
دكتۆر فه‌رمان نشئه‌ت عاسی به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ ووتی : پێشكه‌وتنێكی زۆر له‌ جۆره‌كانی ده‌رمانی جیاواز به‌دیده‌كرێت وه‌ك  ده‌رمانه‌كانی دژه‌ خه‌ستبونه‌وه‌( هیبارین ) هه‌روه‌ها باسی له‌ جۆره‌ نوێكانی دژه‌ خه‌ست بونه‌وه‌كان كرد وروونی كرده‌وه‌ كه‌ چۆن ده‌بێ‌ به‌كاربهێنرێت و ئه‌و دۆخانه‌ چین كه‌ ده‌بێت تێیدا به‌كاربهێنرێت .
له‌ كۆتای وانه‌كه‌دا كادیرانی ئاماده‌بوو  چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی دكتۆر فه‌رمان كرد و ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی سودبه‌خشینیان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌.
نه‌خۆشخانه‌ی داقووق : خولێكی په‌رستاری 
30/9/2013
و: سۆڤان فه‌رمان
وه‌ك پلانی ساڵانه‌ بۆ راهێنان و پێشخستنی كارمه‌ندانی په‌رستاری له‌ مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا خولێكی راهێنان ده‌رباره‌ی(نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله‌ و گورچیله‌ی ده‌ستكرد ) له‌ نه‌خۆشخانه‌ی داقووقی گشتی بۆ كارمه‌ندانی تازه‌ دامه‌زراو رێكخرا ،  كه‌ له‌ 15 تا 19/ 9/ 2013 خوله‌كه‌ به‌رده‌وام بوو. 
هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن هه‌ردوو په‌رستاری زانكۆیی هێزنك محه‌مه‌د و محه‌مه‌د كه‌ریم ده‌رباره‌ی گورچیله‌ وگورچیله‌ی ده‌ستكرد چه‌ند ووانه‌یه‌ك ووترایه‌وه‌ كه‌تیایدا به‌ دوورو درێژی باس له‌ نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله‌ و جۆره‌كانی گورچیله‌ی ده‌ستكرد و چۆنێتی كاركردنیان كرا هه‌روه‌ها باس له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ تووشی میزه‌ڕۆ و گواستنه‌وه‌ی له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دی و چۆنێتی خۆ پاراستن لێی و نیشانه‌كانی له‌ كاتی تووشبوون پێی وچاره‌سه‌ركردنی كرا.
گرنگتر له‌مانه‌ باس له‌ چۆنێتی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی په‌رستاری له‌لایه‌ن كادیرانی په‌رستاریی له‌ قاوشه‌كان كرا.         
نه‌خۆشخانه‌ی داقوق:وانه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی نه‌رمی ئێسك
و:سالار حوسێن
وانه‌یه‌كی زانستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی داقوق ووترایه‌وه‌ له‌لایه‌ن  دكتۆره‌  (شان فه‌خره‌دین  ) له‌ رۆژی 18-9-2013  ده‌رباره‌ی (نه‌رمیی ئێسك)  به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ كادیرانی پزیشكی و ته‌ندروستی كه‌ تێیدا پێناسه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی كرد ،كه‌وا  كه‌موكوڕییه‌ له‌ گه‌شه‌كردنی ئێسك به‌هۆی كه‌میی كالیسیۆم ، ئاماژه‌شی  به‌وه‌ كرد نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نێك رووئه‌دا به‌ڵام زیاتر تووشی ئه‌و منداڵانه‌ ئه‌بێت كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 3 تا 6 مانگه‌.
له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كان و نیشانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌:-
1-
2- كه‌موكوڕیی له‌ گه‌شه‌كردنی ئێسك له‌گه‌ڵ كورتی باڵا ناڕێكی له‌ ده‌ست و قاچه‌كان و دڕكه‌ په‌تك.
3- زیاتر تووشبوون به‌ میكرۆب.
چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ پێدانیD3 له‌ گه‌ڵ كالیسیۆم به‌ منداڵه‌كه‌ و پێدانی ڤیتامین C و B له‌ هه‌ندێ كاتی زۆر توند.
                      نه‌خۆشخانه‌ی داقوق: چالاكیه‌ زانستیه‌كان 
10/7/2013 
یه‌كه‌ی راهێنان و پێشخستن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی داقوقی گشتی خولێكی راهێنانی ده‌رباره‌ی (په‌رستاری منداڵان ) به‌ ئاماده‌ بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ كادیرانی په‌رستاری رێكخست و وانه‌كانی خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌رستاری زانكۆی هێزنگ مه‌حه‌مه‌د وترایه‌وه‌ كه‌ تیایدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ په‌رستاری منداڵان زانست وهونه‌ره‌ بۆ به‌خشینی چاودێری په‌رستاری بۆ منداڵان له‌و كاته‌ی كه‌ له‌ دایك ده‌بن تاكو ده‌گه‌نه‌ قۆناغی هه‌رزه‌كاری له‌گه‌ڵ دوپاتكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی و سۆزداری و كۆمه‌ڵایه‌تی .وشایانی باسه‌ كه‌ له‌ كۆتای خۆله‌كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ بۆ به‌شداربووان ئه‌نجامدرا.نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ چالاكیه‌كی زانستی دیكه‌ ۆانه‌یه‌كی له‌سه‌ر (هه‌و كردنی بۆری میز له‌ منداڵان) رێكخست كه‌ له‌لایه‌ن د. شان فه‌خره‌دین ووترایه‌وه‌ و له‌ وانه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كرا كه‌ ئه‌م هه‌وكردنه‌ له‌ منداڵاندا به‌ شێوه‌ی باكتریایی وڤایرۆسیه‌ كه‌ تووشی یه‌كێك له‌ به‌شه‌كانی كۆئه‌ندامی میز ده‌بێت وبه‌یه‌كێك له‌ هه‌وكردنه‌ باوه‌كانی منداڵان دژمێردرێت و پێویسته‌كه‌ سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست له‌ كاتی تووشبوونی منداڵ به‌م جۆره‌ هه‌وكردنه‌. هه‌روها له‌ رۆژی 3 ی ته‌مووزی 2013 له‌ هه‌مان نه‌خۆشخانه‌ وانه‌یه‌كی زانستی له‌لایه‌ن د.ابتسام عه‌باس ده‌رباره‌ی (زیانبینینی بڕبڕه‌كان ) وترایه‌وه‌ و تیایدا باسكرا له‌ بڕبڕه‌كانی له‌شی مرۆڤ و هۆكاره‌كانی زیانپێگه‌یشتنی و كاره‌كانی و هه‌روها پله‌ی له‌ كاركه‌وتنی وچۆنێتی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌ كاتی زیانگه‌یشتن به‌ بڕبڕه‌كانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ و هه‌ندێك له‌و زیانانه‌ ده‌بنه‌ هۆی مانه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك و به‌ چاودێری نه‌كردنی ده‌بێته‌ هۆی تووشبوونی به‌ چه‌نده‌ها گرفت. 
 
arabic