به‌ڕێوبه‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات 
22-4-2015
به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك، دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی ، له‌رۆژی 22/4/2015سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی  ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی  كرد،كه‌ تێیدا باس له‌ بودجه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ و میكانیزمی خه‌رجكردنی  كرا به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌ و پابه‌ندبوون به‌ پلانی خه‌رجكردنی بوودجه‌ و ،رێگاكانی دابینكردنی  یه‌ده‌كی ده‌رمان به‌ گونجاوترین شێوه‌  كه‌ له‌ 3 مانگ كه‌متر نه‌بێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ و كه‌رته‌كان 
 له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌ كه‌ باسی ئه‌و فه‌رمانه‌ وه‌زارییانه‌ كرا كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێز وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌رچووه‌ ، و بیرو راگۆڕایه‌وه‌  له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی  ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕیی ،به‌ڕێزیان  گوێبیستی  راو بۆچوونه‌كانیان بوو به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ وه‌زاریانه‌ ، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌پێناو  خزمه‌تی  گشتیی بێت و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ره‌و باشتر به‌ڕێوه‌ بچێت .  
ئاماده‌كارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌تای ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی 
هێمن ئه‌حمه‌د
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌سه‌رپه‌رشتی د. سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌كه‌ له‌سه‌ر چۆنێتی كۆنترۆڵكردنی په‌تای ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی له‌پارێزگای كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك باسی له‌ په‌ره‌پێدانی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان كردو وتی: "ده‌بێت هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تووشی ئه‌و په‌تایه‌ بوون‌و ده‌رمانی پێویست له‌نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان ته‌رخان بكرێت، هه‌روه‌ها (5%)ی قاوشه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌رخان بكرێت كه‌ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سییان له‌گه‌ڵدایه‌.
زیاتر روونیكرده‌وه‌ كه‌ده‌بێت ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌ڕوویان له‌شاره‌كه‌ كردووه‌ بكوترێن له‌گه‌ڵ كه‌سه‌ به‌ساڵاچووه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش كه‌مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ن ده‌بێت له‌دژی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی بكوترێن، پێدانی هه‌ڵوێستی هه‌فتانه‌ی تووشبوانی نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ به‌ به‌شی ته‌ندروستی گشتیی له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌و كه‌رته‌كان‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی كومانلێكراو.

كۆبوونه‌وه‌ی  به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌و به‌شه‌كان 
4/2/2015
و: سالار حوسێن
به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ، دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی، رۆژی 4/2/2015 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌و  به‌شه‌كانی فه‌رمانگه‌  بۆ تاوتوێكردنی  چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌پێشكه‌شی هاووڵاتییان ئه‌كرێ له‌ داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌ نه‌خۆشخانه‌كان .
هه‌روه‌ها باسی ئه‌و حاڵه‌ته‌  نه‌رێنیانه‌ كرا كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا روو ئه‌دات ،به‌هۆی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی كه‌سوكاری نه‌خۆش و برینداره‌كان و دروستبوونی  قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ته‌نگه‌ژه‌یی له‌ قاوشه‌كانی فریاكه‌وتن ، كه‌ئه‌مه‌ش رێگرده‌بێت له‌  كاری كادرانی پزیشكی و ته‌ندروستی و په‌رستاری  تووشی كێشه‌ و گرفتیان ده‌كات . به‌ڕێزیان جه‌ختی كرده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ كۆنترۆڵ بكرێت  و كادرانی پزیشكی و په‌رستاری بتوانن ئه‌ركه‌كانی خۆیان راپه‌ڕێنن و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان به‌ باشترین شێوه‌ پێشكه‌ش بكه‌ ن به‌ تایبه‌تی له‌كاتی كوتوپڕ ، میكانیزمێكی گونجاو  دانرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ش به‌  ده‌ستنیشانكردنی دۆخی نه‌خۆشه‌كه‌له‌ لایه‌ن  پزیشكان به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه‌ .
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئاماده‌باشی فه‌رمانگه‌ و نه‌خۆشخانه‌كان كرا به‌ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ دۆخانه‌دا ، له‌ رووی هه‌ڵگرتنی ده‌رمان و بوونی كادرانی پزیشكی و په‌رستاری  به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پێناو رزگاركردنی ژیانی نه‌خۆش و برینداره‌كان له‌كاتی كوتوپردا ، به‌تایبه‌تی بریندارنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌كاتی روو به‌ رووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ داعشدا. .  
كوبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چاكسازی چاودێری ته‌ندروستی له‌ كه‌ركوك .
19ـ1ـ2015  
به‌ڕێز دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك رۆژی 18ـ 1ـ 2015 سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كرد له‌گه‌ڵا به‌ڕێوبه‌رانی كه‌رته‌كان و هۆبه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و لیژنه‌ی چاودێری به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ته‌ندروستی گشتی د. بورهان عومه‌ر .
له‌ كۆبوونه‌وه‌كدا تیشك خرایه‌ سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ كاری لیژنه‌كانی  چاودێری ته‌ندروستی له‌ كه‌ركوك و رێگاكانی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی چالاكییه‌كان به‌ره‌و باشتر .
به‌رێز دكتۆر سه‌باح گوێبیستی ڕاو بۆ چوونه‌كانی به‌شداربووان بوو په‌یمانی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌وگرفته‌كانی رێ ی كاره‌كانیانی دا.
هه‌روه‌ها هه‌وڵا و كاره‌كانی كارمه‌ندانی چاودێری ته‌ندروستی به‌رز نرخاند و داواشی كرد هه‌رچی له‌ توانیاندا هه‌یه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان چڕتر بكه‌ن هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ سه‌ر شوێنه‌گشتیه‌كان و كارگه‌ و گه‌نجینه‌كانی فرۆشتنی خۆراك چڕ تر بكه‌ن ،به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاساو رێساكانی ته‌ندروستی گشتی و پاراستنی گیانی ته‌ندروستی هاوڵاتییان .

ته‌ندروستی كه‌ركوك: هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلونزای باڵنده‌ تۆمار نه‌كراوه‌
هێمن ئه‌حمه‌د
رۆژی 15/1/2015، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌بینای فه‌رمانگه‌ی ته‌ندره‌ستی به‌ڕێوه‌چوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌كه‌، رایگه‌یاند؛ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگویه‌ك له‌ناوشاری كه‌ركوك كه‌گۆایه‌ دوو هاووڵاتی له‌شاره‌كه‌ تووشی ئه‌نفلونزای باڵنده‌ بوون، لێره‌وه‌ نادروستی ئه‌و هه‌واڵه‌ راده‌گه‌یه‌نین كه‌هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلونزای باڵنده‌ له‌كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری تۆمار نه‌كراون.
دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
 د. سه‌باح ئه‌مین له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وتی: "مردنی ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌كه‌ركوك كه‌گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ هۆی مردنیان ناگه‌ڕێتوه‌ بۆ په‌تای ئه‌نفلوانزای باڵنده‌، به‌ڵكو یه‌كێكیان كارمه‌ندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بوو كه‌تووشی نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ بوو، دووه‌م حاڵه‌تیش گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ بوو، له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی داخل كرابوو له‌دوای پشكنین‌و ره‌وانه‌كردنی پشكنینه‌كه‌ی بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون ده‌ركه‌وتوو هه‌ڵگری نه‌خۆشی درێژخایانی بووه‌، نه‌ك په‌تای ئه‌نفلونزا، دوای گواستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاری بۆ نه‌خۆشه‌یه‌كی هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا ئه‌مه‌ش ئه‌و دووپاتده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه‌". 
هه‌ر له‌كۆنگره‌كه‌دا باسی له‌وه‌كرد فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك هه‌موو رێوشوێنیكی پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌، پێویسته‌ هاووڵاتیان خۆیان پشتگۆ نه‌خه‌ن‌و ده‌بێت زۆر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن".
كه‌مپی ئاواره‌كانی له‌یلان
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك ئاماژه‌ی دا، سه‌رجه‌م پێداویستیه‌ ته‌ندروستیه‌كان بۆ ئاواره‌كانی كه‌مپی ناحیه‌ی له‌یلان ته‌رخانكراوه‌، جگه‌له‌وه‌ی كه‌بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ تیمی فریاگوزاری.
كۆبوونه‌وه‌ی به‌رێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی له‌گه‌ڵا به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان .
12/1/2015
به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی رۆژی 12/1/2012 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵا به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن ،ئه‌نجامدا له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسی ئاستی پاككردنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان كرا هه‌روه‌ها باسی گرنتی دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كان كرا له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان كه‌ له‌ ئێستا نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان قه‌ره‌باڵغیه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ سه‌ردانی هاوڵاتیان به‌ هۆی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی خێزانه‌ ئاواره‌كانی شاری كه‌ركوك ،به‌رێزیان جه‌ختی كرده‌وه‌  له‌سه‌ر گرنگی چڕكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وچاره‌سه‌ری وخۆپارستن ، هه‌روه‌ها هه‌وڵی سه‌رجه‌م كادرانی به‌رز نرخاند كه‌ له‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری  هاووڵاتییان .
كۆبوونه‌وه‌ی به‌ریَِز به‌ڕێوبه‌ری گشتی له‌گه‌ڵا به‌ڕێوبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كان 
8/1/2015
به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی رۆژی 7/1/2015 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵا به‌ڕێوبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كان به‌ ئاماده‌ بوونی به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دا به‌ڕێوبه‌ری گشتی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ سه‌ردانه‌كانی به‌ڕێوبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ هۆبه‌و به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان و به‌دوادا چوون بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌دێته‌ به‌رده‌م كاره‌كانیان له‌گه‌ڵا تیشك خستنه‌ سه‌ر بابه‌تی ئاماده‌بوونی كارمه‌ندان و به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی هه‌فتانه‌ بۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌و دیاریكردنی خاڵه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كان .
به‌ڕێوبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كان په‌یمانیاندا به‌ به‌گه‌ڕ خستنی هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی خۆیان و پابه‌ند بوونیان به‌ رێنمایه‌كانی به‌ڕِێوبه‌ری گشتی له‌ پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر .
كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان
31/12/2014
به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی له‌ رۆژی 30/12/2014 سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان له‌ دیوانی فه‌رمانگه‌ بۆ گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی فه‌رمانگه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی 2014.
به‌رێزیان هه‌وڵ و تواناكانی  كارمه‌ندانی به‌رز نرخاند كه‌وا له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان كارده‌كه‌ن داواشی لێیان كرد هه‌رچی له‌ توانایان هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان .هه‌ر له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس و گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پلان و پرۆژه‌كانی  ساڵی 2015 تاكو ببێته‌ هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی  به‌ره‌وه‌ باشتر .  
ته‌ندروستی كه‌ركوك : كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی كارگێری 
22-12-2014
ئه‌نجومه‌نی كارگێری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌ رۆژی دووشه‌مه‌ 22/12/ 2014 ئه‌نجامدا كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوبه‌ری  گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی دكتۆر سه‌باح ئه‌مین احمه‌د داودی به‌رێوه‌ چوو كه‌ تێیدا گفتگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ داڕێژراوه‌كانی خشته‌ی كاركردن كرا .
هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه‌ جه‌ختی كردوه‌ له‌ سه‌ر  پێویستی خستنه‌ گه‌ڕی هه‌موو تواناكان بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان له‌ كه‌ركوك له‌ چوارچێوه‌ی پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها گرنگی دان به‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ خێزانه‌ ئاواره‌كان .
شایانی باسه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند گفتووگۆیه‌كی گرنگی له‌ خۆ گرتبوو وه‌ك باسكردنی ده‌رمان و چۆنێتی سه‌رفكردنی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌ ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بیرۆ بۆچوونه‌كانیان و پێشنیاره‌كانیان له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ خسته‌ روو و به‌ڕێوبه‌ری گشتی گوێبیستی پێشنیازه‌كانیان بوو بۆ پیاده‌كردنی و كارپێكردنیان له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی وپزیشكی پارێزگاكه‌ به‌ره‌و باشترین شێوه‌ بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ و خێزانه‌ ئاواره‌كان .

ته‌ندروستی  كه‌ركوك : كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی  ئه‌نجوومه‌نی كار گێریی
23/11/2014
ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك  له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 23/11/2014   كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست  به‌سه‌رۆكایه‌تی  به‌ڕێز به‌رێوبه‌ری گشتی  دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی ، له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كه‌  له‌ خشته‌ی كاره‌كانیدا  ریزبه‌ندكرابوو . 
به‌ڕێوبه‌ری گشتی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ته‌ندروستی  كرده‌وه‌  بۆ هاووڵاتیانی كه‌ركوك  و زۆرترین خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌  ئێستا  له‌ شاری كه‌ركوك نیشته‌جیبوونه‌ .
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند پرسێكی گرنگی تری له‌ خۆ گرت  وه‌ك هه‌ڵوێستی ده‌رمان و سه‌رفكردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ، ئه‌ندامانی  كۆبوونه‌وه‌ كه‌ به‌ بۆچوون و پێشنیازه‌كانیان به‌شدارییان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  كرد، كه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌و په‌ڕی سنگ فراوانییه‌وه‌  گوێبیستی  بۆچوونه‌كانیان بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوان به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك ئاستی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ به‌رزبكه‌نه‌وه‌ و   باشترین  خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ته‌ندروستی پێشكه‌شی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كه‌ركوك بكه‌ ن به‌ ئاواره‌كانیشه‌وه‌  
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ باسكردنی هاوكاریكردن له‌ نیوان فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك وكۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆی كه‌ركوك 
22-9-2014
و:سالار حوسین 
له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌سترا به‌ سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داوودی , به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك وبه‌ئاماده‌بوونی دكتۆر گه‌یلان قادر , به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری , ودكتۆر سه‌باح زه‌نگه‌نه‌ ڕاگری كۆلێژی پزیشكی , له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری پزیشكی و له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ی ڕێكخستنی كاری پزیشكانی پسپۆر و وانه‌ بێژان ومامۆستاكان كه‌وا له‌ كۆلێژی پزیشكی كارده‌كه‌ن , ده‌وام ئێشكگرتنیان له‌كاتی ده‌وامی به‌یانیان له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ .
به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبوونی سه‌رجه‌م پزیشكان وكارمه‌ندانی پزیشكی وته‌ندروستی وپه‌رستاری به‌تایبه‌تی له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی , جێنه‌هێشتنی شوێنی كاره‌كانیان به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئیشكگرتن وگرنگی ڕێزگرتن له‌ نه‌خۆشخانه‌كان   وڕه‌چاوی مافه‌كانیان بكرێت له‌میانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی باش و شیاویان له‌گه‌ڵ بكرێت ,هه‌وه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش وهاوكاری وڕێكخستن كرده‌وه‌ , له‌نیوان فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك وبه‌تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری وكۆلێژی پزیشكی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی زانستی وپزیشكی وته‌ندروستی بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی كه‌شایانی هاووڵاتیان پاڕێزگای كه‌ركوك بێت هه‌ماهه‌نگی له‌ نیوان هه‌ردوولا بۆسازكردنی كۆنگره‌ی زانستی وكردنه‌وه‌ی خولی زانی هاوبه‌ش وپێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ی تۆكمه‌ له‌میانه‌ی ڕیكاره‌كان وپلانی په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستی ته‌واو , به‌ ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی وتێپه‌ڕاندی هه‌موو ئه‌و كۆسب وته‌گه‌رانه‌ی كه‌ده‌بنه‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ته‌ندروستی پزیشكی له‌كه‌ركوك دانانی پردی ماوكاری له‌ نیوان هه‌ردوولا له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی .
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ، به‌رده‌وامبوون له‌ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و پزیشكی بۆ خێزانه‌ ئاواره‌كان .
17-9-2014
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ، له‌ دیوانی فه‌رمانگه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا رۆژی سێشه‌مه‌ 16ـ9ـ2014 به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و كه‌رته‌كان و ڕاگه‌یاندن بۆ تاوتوێكردنی دۆخی خێزانه‌ ئاواره‌كان له‌ كه‌ركوك .
كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند بابه‌تێكی له‌ خۆ گرتبوو وه‌ك خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و خۆپاراستن و چاره‌سه‌ریی بۆ خێزانه‌ ئاواره‌كان .
به‌ڕێوبه‌ری گشتی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئاسانكردنی كاروباری ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌ سه‌ردانی دامو ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن له‌ پێناو پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بۆیان به‌بێ به‌رامبه‌ر سه‌ره‌ڕای هاوڵاتیانی تر ، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌ ئه‌نجامدانی سه‌ردانی راسته‌وخۆ بۆ ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ و پشكنینی نه‌خۆشه‌كانیان و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری پێویست بۆیان .
هه‌رله‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی هه‌فتانه‌ له‌ لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌و كه‌رته‌كان كه‌ ێیدا داتای تێروته‌سه‌ل تۆمار بكه‌ن له‌ سه‌ر قه‌باره‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروسستی و پزیشكیانه‌ی كه‌ پێشكه‌شیان ده‌كرێت .
كۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری 
26/6/2014
رۆژی 24/6/2014 له‌ دوای سه‌ردانێكی مه‌یدانی به‌ڕێوبه‌ری گشتی دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كادیرانی پزیشكی و ته‌ندروستی له‌ هۆڵی (ابن النفیس ) له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئه‌نجامدا.به‌ڕێوبه‌ری گشتی ووتی ئامانج له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌دواداچوونه‌ بۆ كاره‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری بۆ زانینی ئاستی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆش و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كه‌ن وگرنگی پێدانیان و به‌كار هێنانی هه‌موو تواناكانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و و هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی كردنی كارمه‌ندان به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه‌ ناسكه‌ی كه‌ كه‌ركوك و هه‌موو عێراق پێدا تێده‌په‌ڕێت .هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری گشتی دكتۆر سه‌باح گوێبیستی پێشنیارو بۆچونه‌كان ورێگه‌ چاره‌كان بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ توشی كارمه‌ندان ده‌بێت له‌ كاركردن بوو و ئه‌وه‌ی بۆ روونكردنه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت كارمه‌ندان له‌ ئاماده‌ باشی دابن له‌ هه‌ر ساتێك و كاتێك بۆ هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو ئه‌مش له‌ پێناو فریاكه‌وتن و رزگاركردنی گیانی برینداران و نه‌خۆشه‌كان له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كه‌ركوك .شایانی باسه‌  به‌ڕێوبه‌ری گشتی سوپاسی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كرد كه‌ به‌ هه‌موو توانایكیانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ هاوڵاتیان .
كۆبوونه‌وه‌ی به‌رێوبه‌ری گشتی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی .
26/6/2014 
رۆژی 23/6/2014 به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی دكتۆر سه‌باح ئه‌مین احمد داودی له‌ دوای سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ  نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی كوبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌رمه‌ندانی پزیشكی وته‌ندروستی  و كارگێڕی ئه‌نجامدا .
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ووتی ئامانج له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌دواداچوونه‌ بۆ كاره‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك بۆ زانینی ئاستی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆش و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كه‌ن وگرنگی پێدانیان و به‌كار هێنانی هه‌موو تواناكانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و و هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی كردنی كارمه‌ندان به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه‌ ناسكه‌ی كه‌ كه‌ركوك و هه‌موو عێراق كه‌ پێدا تێده‌په‌ڕێت .
هه‌روه‌ها دكتۆر سه‌باح گوێبیستی پێشنیارو و بۆچوونه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ كاتی كاركردن توش ییان ده‌بیێت بوو.

كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان
17-6-2014
به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ،دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی ،كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ست له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان له‌ دیوانی فه‌رمانگه‌كه‌ له‌ رۆژی 17-6-2014.
له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی ئه‌مڕۆی ته‌ندروستی كرا به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌ ئێستادا و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌و داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كانی خۆیاندا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پشكنین چاره‌سه‌ری  بۆ هاوڵاتیان و هه‌موو تواناكان بخرێته‌ گه‌ڕ بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان .