دۆخی سیسته‌می ته‌ندروستی له‌ پارێزگای كه‌ركوك                                          
هه‌موولایه‌ك كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یه‌كێكه‌ له‌ مافه‌كانی مرۆڤ .چونكه‌ پێویستیه‌كانی ژیانه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ ته‌ندروستی و ژیانی تاك و كۆمه‌ڵه‌وه‌ هه‌یه‌ شاراوه‌ نییه‌ كه‌وا كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ عێراق له‌ساڵانی جه‌نگ و گه‌مارۆدا هه‌روه‌ك كه‌رته‌كانی تر ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ قۆناغی سستی ولاوازیدا تێپه‌ڕی ئه‌مه‌ش به‌ هۆی دابڕانی له‌ كه‌ژاوه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتن و زانست و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی كه‌ له‌ جیهاندا هه‌یه‌ هۆكارێكی تر هه‌ڵهاتنی توانا زانستیه‌كانه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، 


به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌رتی ته‌ندروستی پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی بینیوه‌ چ له‌ رووی ئاسۆیی بێت یان ستوونی , شێوه‌ ئاسۆییه‌كه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ی ته‌ندروستی نوێی ئه‌گرێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌موو گه‌ڕه‌كێك له‌ گه‌ڕكه‌كانی پارێزگاكه‌ بنكه‌یه‌كی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی تێیدایه‌ وهه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی و كلینكی پزیشكی گه‌ڕۆك له‌ ناوچه‌كانی تری سنوری پارێزگای كه‌ركوك هه‌روه‌ها پێشخستنی ئه‌م بنكانه‌ بۆ خزمه‌تگوزاری پاراستن و ته‌ندروستی و پزیشكی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه‌ .


به‌ڵام شێوه‌ ستوونیه‌كه‌ی , بریتیه‌ له‌ باشتركردنی جۆری خزمه‌تگوزاری پزیشكی له‌ چوارچێوه‌ی دابین كردنی ئامێری ده‌ست نیشان كردن وه‌ك (زایه‌ڵه‌ی مۆگناتیسی , میفراسی پێچدار , ئامێری تیشكداری ژماره‌یی ) و شیكاری تاقیگه‌یی وورد وبه‌كارهێنانی ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و ناردنی پزیشكان و كادیرانی ته‌ندروستی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ به‌شداری پێكردنیان له‌ خولی پێشكه‌وتوو بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ تواناكانیان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ زانستیانه‌ی  بواری پزیشكی كه‌ له‌و وولاتانه‌ هه‌یه‌ بۆ ووڵا تی خۆمان , چونكه‌ باشتر كردنی سیسته‌می ته‌ندروستی ته‌نها له‌م بواره‌ ئامانجی خۆی ناپێكێت ، به‌ڵكو هه‌وڵ و توێژینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ته‌ندروستی  به‌ باشترین شێوه‌ ، ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ خزمه‌تگوزاری به‌ نه‌خۆش بگه‌یه‌نین له‌ رووی هه‌ڵسوكه‌وتی باش ودابین كردنی هۆكاره‌كانی بایه‌خدان و چاره‌سه‌ری گونجاو  كه‌ كه‌مترین ئه‌رك وتوانا بخاته‌ سه‌ر ئه‌ستۆی نه‌خۆش له‌ هه‌مان كاتدا ده‌ستكرا به‌ تێگه‌یشتنه‌كانی كوالێتی له‌ نێوان كارمه‌ندانی دامو ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان به‌ مه‌به‌ستی ره‌زامه‌ندیی نه‌خۆش له‌ چوارچێوه‌ی گرنگی دان و چاودێریی كاركردنی له‌ رووی خزمه‌تگوزاریی هه‌ر له‌ پلیت بڕ تا پزیشك، به‌ و پێیه‌ی كاتێك نه‌خۆش چاره‌سه‌ر كرا به‌و په‌ڕی ره‌زامه‌ندیه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كه‌ به‌جی بێهێلێت .



پاراستنی هاوڵاتیانی پارێزگاكه‌مان له‌ نه‌خۆشیه‌ په‌تاییه‌كان و خزمه‌تگوزاریه‌ پزیشكیه‌كان به‌ كوالێتی به‌رز ئامانجی سه‌ره‌كیمانه‌ ،ئێمه‌ش له‌ هه‌نگاو نانین بۆ پێشخستی رۆڵی دامو ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان تاكو بگه‌ین به‌ به‌رزتر له‌و ئاسته‌ی كه‌ له‌ ووڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كرێ.  
 
                                                                                                                        سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی         
            به‌رێوبه‌ری گشتی               
                
        


سكچوون چییه‌ ؟
گۆڕانی پیسایی منداڵه‌كه‌ت له‌ دۆخی ئاساییه‌وه‌ بۆ دۆخی شلی له‌گه‌ڵا زۆرتربوونی ژماره‌ی پیسایی كردن كه‌
 ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ،( ووشكبوونه‌وه‌ ، به‌دخۆراكی) كه‌ مه‌ترسیدارن ،و سكچوون له‌ جیهاندان ساڵان
ه‌ (سێ ملێون و نیو)  منداڵا ده‌كوژێت .
هۆكاری سكچوون :
 نه‌بوونی مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان .
 خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس.
 گرنگینه‌دان به‌ پاك وخاوێنی گشتی .
 پاك نه‌كردنه‌وه‌ی شوشه‌ی شیری منداڵا .
ئامۆژگاریی :
 به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پێدانی شیری دایك له‌كاتی تووشبوندا كه‌ زوو چاك ده‌بێته‌وه‌.
 شۆردنی ده‌ست ،به‌ئاو و سابون پێش ئاماده‌كردنی خواردن بۆ منداڵه‌كه‌ت .
 دوای چاكبوونه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت تاكو ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ ژه‌مێك خواردنی زیاتری پێبده‌ .
 بۆرزگاركردنی ژیانی منداڵه‌كه‌ت سه‌ره‌ڕای شله‌كانی تر. پێویسته‌ (دیكسترۆلایت) ی بدیتێ. 



سكچوون چییه‌ ؟
گۆڕانی پیسایی منداڵه‌كه‌ت له‌ دۆخی ئاساییه‌وه‌ بۆ دۆخی شلی له‌گه‌ڵا زۆرتربوونی ژماره‌ی پیسایی 
كردن كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ،( ووشكبوونه‌وه‌ ، به‌دخۆراكی) كه‌ مه‌
ترسیدارن ،و سكچوون له‌ جیهاندان ساڵانه‌ (سێ ملێون و نیو)  منداڵا ده‌كوژێت .
هۆكاری سكچوون :
 نه‌بوونی مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان .
 خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس.
 گرنگینه‌دان به‌ پاك وخاوێنی گشتی .
 پاك نه‌كردنه‌وه‌ی شوشه‌ی شیری منداڵا .
ئامۆژگاریی :
 به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پێدانی شیری دایك له‌كاتی تووشبوندا كه‌ زوو چاك ده‌بێته‌وه‌.
 شۆردنی ده‌ست ،به‌ئاو و سابون پێش ئاماده‌كردنی خواردن بۆ منداڵه‌كه‌ت .
 دوای چاكبوونه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت تاكو ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ ژه‌مێك خواردنی زیاتری پێبده‌ .
 بۆرزگاركردنی ژیانی منداڵه‌كه‌ت سه‌ره‌ڕای شله‌كانی تر. پێویسته‌ (دیكسترۆلایت) ی بدیتێ.  

 

نزیكه‌ی 700 كه‌س به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌لاسیما ده‌كه‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی
29/12/2015
سوفان فرمان
نزیكه‌ی 700 نه‌خۆش سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌لاسیماده‌كه‌ن به‌ به‌رده‌وامی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی ،رۆژانه‌ 18 بۆ 20 نه‌خۆش كه‌ هه‌ڵگری جیناتی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن  سه‌ردانی ئه‌م بنكه‌یه‌ ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌  بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و خوێن وه‌رگرتن  روو له‌م بنكه‌یه‌ ده‌كه‌ن  و شایانی باسه‌  ئه‌م بنكه‌یه‌ له‌لایه‌ن دوو پزیشكی پسپۆر له‌ نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان و دوو پزیشكی پسپۆر له‌ بواری نه‌خۆشییه‌كانی خوێن چاودێری نه‌خۆشه‌كانی بنكه‌كه‌ ده‌كه‌ن و  7كارمه‌ندی ته‌ندروستیش به‌باشرترین شێوه‌ و به‌ هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌ ئه‌و په‌ڕی خزمه‌ت ده‌گه‌ێنن به‌ نه‌خۆشه‌كان به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م كاته‌دا لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بنكه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشه‌ ئاوارانه‌ی كه‌ ئێستا نیشته‌جێ‌ كه‌ركوكن روو له‌ هه‌مان بنكه‌ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر .
دكتور ئیبتهال پزیشكی منداڵان له‌ بنكه‌كه‌ ووتی : ئێمه‌ به‌ هه‌مووتوانایه‌كمانه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان بكه‌ین چ دانیشتوانی شاره‌كه‌ بن یاخود ئێستا به‌ هۆی ناجێگیری بارودۆخ و ئاواره‌بوون  نیشته‌جیێ ئه‌م شاره‌ بوون.

به‌شی كاروباری ته‌كنیكی له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ، چالاكی ناوازه‌ له‌ ساڵی 2015
12/1/2015
به‌شی كاروباری ته‌كنیكی له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك پێكدێت له‌ 6 هۆبه‌. سه‌رباری بنكه‌یه‌كی پسپۆری بۆ پزیشكی ددان و بنكه‌یه‌كی پسپۆری بۆ هه‌ستیاری ، ئه‌م به‌شه‌ له‌ ساڵی 2015  ده‌یان چالاكی ئه‌نجامداوه‌  به‌ڕێوبه‌ری به‌شه‌كه‌ دكتۆر شاسوار عه‌لی ووتی بنكه‌ی پسپۆری پزیشكی ددان له‌ ماوه‌ی ساڵی 2015 پێشوازی له‌  115207 نه‌خۆش كرددوه‌  له‌ نێوانیاندا 26هه‌زار و 211 كه‌س له‌ خێزانه‌ ئاواره‌كان بوون ، هه‌روه‌ها  هۆبه‌ی په‌رستاری و پیشه‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌یان چالاكی ئه‌نجامداوه‌ له‌وانه‌ جێبه‌جێكردنی سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌و كه‌رته‌كان بۆ زانینی دۆخی په‌رستاری ، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 5 مۆڵه‌تی مامانی و منداڵ بوون و چوار مۆڵه‌تی تری پیشه‌ی برینپێچی هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی 14 خولی راهێنانی زانستی و هۆشیاركردنه‌وه‌.به‌ڵام چالاكیه‌كانی هۆبه‌ی ته‌ندروستی  ده‌م و ددان 5 خولی كرده‌وه‌ بۆ پزیشكانی ددان و جێبه‌جیكردنی پرۆگرامی چاودێری كردنی ده‌م و ددان بۆ قوتابیانی خوێندنگاكان كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ددان له‌ چادرگه‌ی له‌یلان بۆ ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ  ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاكی  كارگێڕی و  سه‌رپه‌رشتیاری و به‌دواداچوون  و ئه‌نجامدانی 106 سه‌ردانی كردنی میدانی بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان ،هه‌روه‌ها دكتۆر شاسوار ووتی بنكه‌ی پسپۆری هه‌ستیاری پێشوازی له‌ 17218 نه‌خۆش كردووه‌ كه‌ 8261 نێرینه‌ و 8957 مێینه‌ كه‌ 1005 نه‌خۆشیان له‌ خێزانه‌ ئاواره‌كان بوون ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ نێردراون له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌ 2845 كه‌س بووه‌ ژماره‌ی نیێردراوه‌ دۆخه‌ كوت و پڕه‌كانیش 415 كه‌س بووه‌ هه‌روه‌ها له‌  بنكه‌ی هه‌ستیاری 29 وانه‌ ووتراوه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن پزیشكان و ده‌رمانسازان .
چالاكیه‌كانی هۆبه‌ی تاقیگه‌یی یه‌ك ملیۆن 604117 پشكنینی تاقیگه‌یی 61 سه‌ردانی مه‌یدانی و كردنه‌وه‌ی 24 خولی زانستی و چه‌ندین چالاكی تریشی ئه‌نجاداوه‌ ، به‌ڵام هۆبه‌ی چاره‌سه‌ری  148 خولی راهێنان و 64 سه‌ردانی مه‌یدانی و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌ ، هه‌روه‌ها ووتی : چالاكیه‌كانی هۆبه‌ی ئامێره‌ پزیشكیه‌كان بریتی بوون له‌ دابه‌ش كردنی 265 ئامێری پزیشكی به‌سه‌ر دام و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان به‌ پێی  گرێبه‌سته‌ وه‌زاریه‌كان و جێبه‌جێكرددنی 100 سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ نه‌خۆشخانه‌وه‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان بۆ زانینی چۆنێتی كاركردنی ئامێره‌ پزیشكیه‌كان و به‌دواداچوون بۆیان به‌ڵام هۆبه‌ی لیژنه‌ پزیشكیه‌كان 3635 چالاكی ئه‌نجامداوه‌ له‌وانه‌ 649 مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌یاسای په‌ك كه‌وته‌ ئه‌یانگرێته‌وه‌ و پشت راستكردنه‌وه‌ی 270 مۆڵه‌ت له‌ ناو عێراق 1114 مامه‌ڵه‌ بۆ دیاری كردنی رێژه‌ی په‌ككه‌وتن و چه‌ندین چالاكی تر .

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك : چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی گرنگ له‌ ساڵی 2015 جێبه‌جێ كرا 
14-1-2016
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك سه‌رباری ئه‌و دۆخه‌ داراییه‌ ناله‌باره‌،  توانی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ته‌ندروستی گرنگ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت به‌ پاڵپشتی راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی  و به‌ هاوكاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك توانرا چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ بكرێته‌وه‌ له‌ كاتیكدا كه‌ خه‌ڵكێكی زۆر روویان له‌ دام و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان كردووه‌  و ژماره‌ی ئه‌و سه‌ردانكه‌رانه‌ 2 له‌ساڵی 2015  ، دوو ملیۆن و 340 و 378 كه‌س بوونه‌  ، به‌ مه‌به‌ستی چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ پێناو گه‌یاندنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌ هاوڵاتییان بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی نوێ دروست كرا له‌ رحیماوا له‌ 7/4/2015 له‌ جیاتی بنكه‌ كۆنه‌كه‌ چونكه‌ بنكه‌ كۆنه‌كه‌ توانای پێشوازی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌وروبه‌ری نه‌بوو كه‌ ژماره‌یان 20 هه‌زار و 160 كه‌سه‌ و 3500  كه‌سی ئاواره‌ش سه‌ردانی ئه‌م بنكه‌یه‌ ده‌كه‌ن ،له‌م بنكه‌ ته‌ندروستیه‌دا كلینیكی منداڵان  و ژنان و تاقیگه‌ و كلینیكی ددان  هه‌یه‌ هه‌وروه‌ها توانای خزمه‌تێكی باشی هه‌یه‌ بۆ دایكان و منداڵان له‌ رووی پێدانی خۆراك به‌ منداڵان  و هه‌بوونی ئامێری نوێ‌ و پێداویستی پزیشكی نوێ  كه‌ توانای دابینكردنی پێداویستی هاوڵاتیانی هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری گشتی :به‌ڕێز دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی پرۆژه‌ی كلینكه‌ پزیشكیه‌ پسپۆریه‌كانی له‌ رێگای به‌غدا كرده‌وه‌ ، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ گرنگیه‌كی زۆری ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی له‌ كه‌ركوك چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و  قه‌ره‌باڵغیه‌ی كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م بنكه‌یه‌ له‌ عێراق له‌م شێوه‌یه‌.
 له‌ پرۆژه‌ گرنگه‌ جێبه‌جێكراوه‌كانی ئه‌ندازیاری و چاك سازی، دروست كردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ هه‌ر سێ ناوچه‌ی پیشه‌سازی و روناكی و تسعین ، دابین كردنی كه‌ل و په‌ل و ئامێر بۆ بنكه‌ی پسپۆری ددان له‌ ره‌حیماوا و فراوان كردنی قاوشی منداڵبوون و دروست كردنی قاوشی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی (قۆناغی دووهه‌م ) و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تریش ئه‌نجامدراوه‌ له‌ بوودجه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌ چه‌ندین دام و ده‌زگا ته‌ندروستی كه‌ ژماره‌ی 76 پرۆژه‌یه‌ گرنگترینیان دامه‌زراندنی كه‌رڤانه‌یه‌ له‌ چادرگه‌ی له‌یلان ، باداوه‌ ، یه‌حیاوه‌ ، عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ، هه‌روه‌ها فراوانكردنی چه‌ند بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ك، له‌ شوان و خاڵخاڵان و حه‌سار و سۆنۆگۆلی و و فراوانكردنی یه‌كه‌ی فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی و یه‌كه‌ی تیشك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری .    
 


ته‌ندروستی كه‌ركوك : به‌خشینی 1045 كورسی جوڵاو و 71 كورسی كاره‌بای به‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان .
17/1/2016
تیمه‌كانی پزیشكی و ته‌ندروستی له‌ به‌شی كرداره‌ پزیشكیه‌كان له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك زیاتر له‌ 150 هه‌ڵمه‌تی مه‌یدانیان ئه‌نجامداوه‌ ، هه‌روه‌ها رێكخستنی 10 خولی راهێنان وپێدانی 3  تۆن داوده‌رمان و چاره‌سه‌ر له‌ ماوه‌ی ساڵی 2015 .
به‌ڕێوبه‌ری به‌شه‌كه‌ هێمن فایق ووتی :به‌شه‌كه‌یان چه‌ندین سه‌ردانی مه‌یدانی كردووه‌ بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ و دانانی تیمی پزیشكی جێگیر له‌و شوێنانه‌ و هه‌روه‌ها هۆبه‌ی بانكی  خوێنی سه‌ره‌كی له‌ به‌شه‌كه‌ 21222 بوتڵ خوێنی بۆ نه‌خۆش و 2470 بوتڵ خوێن بۆ دۆخه‌ كوتو پڕه‌كان له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی 53 هه‌ڵمه‌تی خوێنبه‌خشین و  كردنه‌وه‌ی 8 خولی راهێنان و ووتنه‌وه‌ی  4 وانه‌ی زانستی بۆ كادیرانی پزیشكی له‌ نه‌خۆش خانه‌كان و چه‌ندین چالاكی تر .
 هه‌روه‌ها ووتی : هۆبه‌ی فریاكه‌وتنی خێرا چه‌ندین چالاكی  له‌ ماوه‌ی ساڵی 2015 ئه‌نجامداوه‌ له‌وانه‌  ره‌وانه‌كردنی4780 نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و 462 ره‌وانه‌كردنی ده‌ره‌كی و كردنه‌وه‌ی 10 خولی راهێنان و چه‌ندین چالاكی تر  .
بنكه‌ی گه‌شه‌پێدانی كه‌مئه‌ندامان سه‌ر به‌ به‌شی كرداره‌ پزیشكیه‌كان پێشوازی له‌ 8849 سه‌ردانكه‌ر كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ر و  12702سه‌ردانكه‌ری ئاسایی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سروشتی هه‌روه‌ها 4934 سه‌ردانكه‌ری كه‌م ئه‌ندام  بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سروشتی .
 هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری به‌شه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ بنكه‌كه‌ 1045 كورسی جوڵاوی به‌خشیوه‌ به‌ كه‌مئه‌ندامان و 230 كورسی ته‌ندروستی (تایبه‌ت به‌ توالێت) 1141 گۆچانی بن باڵ 71 و  كورسی كاره‌بایی و 82 گۆچانی ده‌ستی 175 ره‌وڕه‌وه‌ و 22  دۆشه‌كی هه‌وایی و چه‌ندین چالاكی تر كه‌ یارمه‌تیده‌ر بوونه‌ بۆ خاوه‌ن پێداویستیه‌كان له‌ كه‌ركوك.

چاودێری ته‌ندروستی كه‌ركوك : له‌ ناوبردنی 334 تۆن خۆراكی خراپبوو
17 / 1/ 2016
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند: له‌ ساڵی( 2015 ) دا ،  334 تۆن خۆراكی ووشكه‌ و شله‌مه‌نی  له‌ناوبراوه‌ كه‌ نه‌شیاو بوونه‌ بۆ به‌كارهێنانی مرۆیی .
به‌رێوبه‌ری چاودێری ته‌ندروستی له‌ فه‌رمانگه‌كه‌ دكتۆر ده‌نیز  رایگه‌یاند: تیمه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی له‌ فه‌رمانگه‌كه‌ و  كه‌رته‌كان له‌ ساڵی 2015 دا بڕی 39هه‌زار و 604 سه‌ردانی شوێنه‌ گشتیه‌كان و كارگه‌ی دروستكردنی خۆراكیان كردووه‌ و 470 سه‌رپێچیكار سزادراون  321 شوێنی گشتی داخراوه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ و شوێنانه‌  ،  هه‌روه‌ها دكتۆره‌ ده‌نیز ووتی:  252000 كیلۆ گرام خۆراكی وشه‌كه‌و 70000 لیتر شله‌مه‌نی ده‌ستیان به‌سه‌ر دا گیراوه‌  و له‌ ناوبراون ،ئه‌مه‌ش له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان كه‌ 272 هه‌ڵمه‌تی ته‌ندروستی بووه‌ به‌ هۆی نه‌شیاو بوونیان بۆ به‌كارهێنانی مرۆیی یان خراپ هه‌ڵگرتن .
 هه‌روه‌ها هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی 128 كۆڕی ووشیار كردنه‌وه‌ی به‌ستووه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی 4669 سه‌مپڵی خۆراكی بۆ پشكنینی تاقیگه‌ی خۆراك ئه‌مه‌ش بۆ دڵنیا بوون له‌ شیاوی ئه‌م خۆراكه‌ بۆ به‌كارهێنان .   


ئاهه‌نگی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌ بۆ نه‌ی رۆژی نیشتیمانی دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌كێشان 
2ـ2ـ2016
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك هه‌ستا به‌ رێكخستنی ئاهه‌نگێك له‌ ژێر دروشمی (گه‌نجان به‌بێ جگه‌ره‌كێشان ..ته‌ندروستی گه‌نجان به‌به‌رده‌وام ) له‌ هۆڵی سه‌لام به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی دووركه‌وتنه‌وه‌ .
شایانی ووتنه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئاینی و نوێنه‌رانی فه‌رمانگه‌كان و راگه‌یاندنكاره‌كان ئاماده‌ بوون  هه‌روه‌ها دوو وانه‌ له‌سه‌ر زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی  له‌ لایه‌ن د. نیزاڵ كامل  به‌ڕێوبه‌ری هۆبه‌ی پته‌وه‌ كردنی ته‌ندروستی و د. احلام عزه‌دین  ووترانه‌وه‌ .


نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك : كۆبوونه‌ویه‌ك ده‌رباره‌ی ،چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك  بۆ رێساكانی كاركردن و ئه‌ركه‌كانی كادرانی په‌رستاری و ته‌ندروستی 
4/2/2016
یه‌كه‌ی كاروباری په‌رستاری  له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا  له‌ گه‌ڵا به‌رپرسانی یه‌كه‌كانی قاوشه‌كان و یه‌كه‌كانی تر له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ .
په‌رستاری زانكۆیی  شه‌ماڵا جه‌لال ،یاریده‌ده‌ری  به‌ڕێوبه‌ری  كاروباری په‌رستاری  ووتی :كۆبوونه‌وه‌كه‌  بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی   به‌رنامه‌ داواكراوه‌كان و به‌پێی  رێساكانی كارگێڕیی كوالیتی  و  رێساكانی كاركردن و ئه‌ركه‌كانی كادیرانی  په‌رستاری له‌ قاوشه‌كان ، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و پۆسته‌ره‌ چاپكراوانه‌ی  باس له‌و ئه‌ركانه‌ ده‌كه‌ن  و پێویستی هه‌ڵواسینی  ئه‌و پۆسته‌رانه‌ له‌ شوێنه‌ تایبه‌ته‌كان .
ووتیشی  جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر  گرنگی  به‌دواداچوون  و پێداویستیه‌كانی كاركردن  له‌ قاوشه‌كانی فریاكه‌وتن و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانی كادیرانی په‌رستاری ئێشكگر  له‌كاتی ده‌وامی ئێشگرتن .
له‌ ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌به‌ تێكرایی گرنگی درا به‌و رێنمایی و ئامۆژگاریانه‌  كه‌ پێویسته‌ كادیرانی په‌رستاری و ته‌ندروستی  جێبه‌جێی بكه‌ن ، تاكو بتوانن كۆنترۆڵی پیسبوون بكه‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ و ووردبینتر بن له‌ دۆخی نه‌خۆشی نوێ كه‌وا دێته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ وبه‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تووشی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی بوونه‌ته‌وه‌ 
له‌ جۆری 2  له‌ قاوشه‌كانی گورچیله‌ی ده‌ستكرد . 



به‌ڕێوبه‌ری گشتی سه‌ردانی هه‌ردووكلینیكی پسپۆری پزیشكی كرد له‌ روناكی و ره‌حیم ئاوا
17/ 2/2016 
رۆژی 17 شوباتی 2016 به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك د. سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و كه‌رته‌كان سه‌ردانی بینای هه‌ردووكلینیكی پسپۆری پزیشكی كرد كرد له‌ هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی روناكی و ره‌حیم ئاوا .
به‌رێوبه‌ری گشتی ،به‌شه‌كانی بنكه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و هه‌روه‌ها گوێبیستی راپۆرتی ته‌واوی پرۆژه‌كه‌ بوو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه‌كان كه‌ پاش ماوه‌یه‌كی دیكه‌ كۆتایی به‌ پرۆژه‌كه‌ دێت،ووتیشی  كه‌ سود وه‌ربگرن له‌ ئه‌و ئامێره‌ پزیشكیانه‌ی كه‌ له‌ دام و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی دیكه‌ هه‌یه‌ له‌رێی گواستنه‌وه‌یان.
هه‌روه‌ها د. سه‌باح و وه‌فده‌ هاوڕێكه‌ی سه‌ردانی بینای كلینیكی پزیشكی پسپۆری كرد له‌ گه‌ڕه‌كی رحیم ئاوا كه‌ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و به‌رێوبه‌ری گشتی داوای له‌ به‌ڕێوبه‌رانی پرۆژه‌كان كرد كه‌ به‌زووترین كات كاره‌كانی هه‌ردوو كلینكه‌كه‌ به‌ كۆتایی بگه‌ێنن و بكرێته‌وه‌  له‌ پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان هه‌روه‌ك چۆن رۆژی ڕابردوو له‌ لایه‌ن پارێزگاری كه‌ركوك و به‌ڕێوره‌سمێكی شیاو كلینكی پزیشكی و پسپۆری له‌ ڕێگای به‌غدا كرایه‌وه‌ .

-257فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك. پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئه‌ڵمانی كرد 
13/3/2016 
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك رۆژی 13/3/2016 پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد كه‌ سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كرد، به‌ مه‌به‌ستی به‌ دوادا چوون و وه‌رگرتنی زانیار ی له‌باره‌ی دۆخی ئه‌و بریندارانه‌ كه‌ رۆژی 9/3/2016 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه‌ ئاراسته‌ی  شارۆچكه‌ی تازه‌ كرابوو كه‌ بووه‌ هۆی بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ، چوار له‌و بریندارانه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی كرابوو ن كه‌ یه‌كێك له‌و بریندارانه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان بوو به‌وهۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا و سێ نه‌خۆشه‌كه‌ی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا كران،باس له‌و ئاماده‌كاریانه‌ كرا كه‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك كردبووی بۆ ئه‌و دۆخه‌ هه‌روه‌ها گوێبیستی ئه‌و پێداویستی و داواكاریانه‌یانه‌بوون وئه‌و  كه‌م و كوریانه‌یان خسته‌ وه‌كو فه‌رمانگه‌كه‌ بۆ روو به‌روونه‌وه‌ی دۆخێكی له‌م جۆره‌. 

مامۆستایانی كه‌ركوك خۆێن ده‌به‌خشه‌نه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ 
16-6-2016
 فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك /به‌شی كرداره‌ پزیشكییه‌كان /بانكی خوێنی سه‌ره‌كی هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشینی ئه‌نجامدا له‌ باره‌گای سه‌ره‌كی سه‌ندیكای مامۆستایانی كوردستان كه‌ مامۆستایه‌كی زۆر روویان كرده‌ ئه‌و شوێنه‌و به‌ مه‌به‌ستی خوێن به‌خشین ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی ئاماده‌ بوونی بوتڵه‌ خوێن وه‌ك یه‌ده‌ك له‌ بانكی خوێنی سه‌ره‌كی بۆ كاته‌ پێویسته‌كان و به‌خشینیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ به‌رگری له‌كه‌ركوك ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌و ته‌لاسیمیاو كه‌م خوێنی بوونه‌ .هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داوودیان گیان به‌ خۆێن به‌خشه‌كان .