نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی : به‌خشینی قه‌ڵخانی داهێنان
 28/10/2015 
كارگێری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی هه‌ستا به‌ ڕێكخستنی ئاهه‌نگێك بۆ رێزلێنان و به‌خشینی قه‌ڵخانی داهێنان به‌ دكتۆر ئه‌حمه‌د حه‌مید پزیشكێكی  پسپۆڕ له‌ بواری نه‌خۆشیه‌كانی مێشك و ده‌مار به‌ بۆنه‌ی خانه‌نشین بوونی . 
دكتۆر كه‌ریم وه‌لی به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی ووتی دكتۆرئه‌حمه‌د حه‌مید ته‌مه‌نی خۆی له‌ خزمه‌تی نه‌خۆشه‌كان به‌رێخستووه‌و هه‌مووكات له‌ ئاماده‌ باشی بووه‌ له‌ كاتی پێویستی هه‌ر یارمه‌تیه‌ك بۆ نه‌خۆشه‌كان بۆیه‌ شایانی رێزلێنانه‌  .و له‌دوای به‌رێزیان بۆشاییه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌. 


نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی :كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی پزیشكی نوێ و دانانی ئامێرێكی نوێ بۆ پشكنینی دڵ .
 30/ 8/ 2015 
كارگێری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی هه‌ستا به‌ كردنه‌وه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی پزیشكی نوێ، دامه‌زراندنی ئامێرێكی نوێ بۆ پشكنینی دڵ له‌ به‌شی بوژانه‌وه‌ی دڵ.پزیشكی پسپۆر وه‌لید محه‌مه‌د، سه‌رۆكی به‌شی هه‌ناو له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه‌ دوای  هه‌وڵ و ماندوو بونێكی زۆر سه‌ره‌نجام كرایه‌وه‌ ووتیشی : ئه‌م یه‌كه‌یه‌ بۆ پشكنینی دڵ و چاودێری كردنی دڵه‌ له‌ به‌شی بوژانه‌ی  دڵ هه‌روها  له‌م یه‌كه‌یه‌شدا ئامێرێكی نوێی دامه‌زراوه‌  كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پشكنینی توانای دڵ .روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئامێره‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كانی دڵا وه‌ك نه‌خۆشی (قصور التاجی)  كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی روون له‌ كاتی هێڵكاری دڵا ده‌رناكه‌وێت به‌ڵام به‌ ، به‌ كارهێنانی  ئه‌م ئامێره‌ كاره‌كه‌  ئاسان ده‌بێت  و یارمه‌تی ده‌ره‌ له‌ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ و دۆخی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه‌ .شایانی باسه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌م یه‌كه‌ نوێیه‌ چه‌ند كادیرێكی پزیشكی  پسپۆری تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵا ئه‌م یه‌كه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن .
نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتیی: دانانی شاشه‌ی تیشكی ته‌له‌فریۆنی له‌به‌شی فریاكه‌وتن
و: هیمن ئه‌حمه‌د
له‌پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیان‌و سه‌ردانكه‌ران بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتیی، رۆژی 18/2/2015، نه‌خۆشخانه‌كه‌ شاشه‌ی تیشكی  ته‌له‌فزیۆنی له‌به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ دانا به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن و رێنمایكردنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رمانساز محه‌مه‌د فه‌ره‌یدوین به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی له‌نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتیی رایگه‌یاند: "ئامانج له‌دانانی شاشه‌كه‌ له‌به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی پشكنینی تیشكی بۆ نه‌خۆشی كه‌داخل ده‌بن، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فلیمانه‌ بوو كه‌ به‌كارده‌هێنرا".
 وتیشی: "كاری ئه‌و شاشه‌ تیشكییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌پزیشكی ئێشكگر له‌به‌شی فریاكه‌وتن بۆ ده‌سنیشانكردن له‌كه‌مترین كاتدا، هه‌روه‌ها له‌ئاینده‌دا ئه‌و شاشانه‌ له‌به‌شه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری‌و راوێژكاری داده‌نرێت‌و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی تیشكی به‌شی فریاكه‌وتن‌و یه‌كه‌ی ئامێری پزیشكی له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ بوو.
نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی : تۆماركردنی زیاتر له‌ 1600 له‌دایكبوون له‌ مانگی یه‌كه‌می 2015
11/2/2015
و: سالار حوسێن 
كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی ئاشكرایكرد كه‌ له‌ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 1600  منداڵ له‌دایكبووه‌ و 26 هه‌زار كه‌سیش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردوه‌ .
به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ دكتۆر كه‌ریم وه‌لی ووتی : له‌ قاوشی له‌دایكبوون له‌ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری ژنان  له‌مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا  1635منداڵ له‌ دایكبووه‌ ،له‌م  ژماره‌یه‌ 497 منداڵ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوونه‌ و 1138منداڵیش  به‌شێوه‌ی سروشتی  و 9 حاڵه‌تیش  دووانه‌ بوون .
ووتیشی : ژماره‌ی سه‌ردانكه‌ران له‌م مانگه‌دا گه‌یشته‌ 26291 كه‌س و كه‌ به‌سه‌ر به‌شه‌كانی فریاكه‌وتن و راوێژكاری و كلینكی ئێشكگر دابه‌شبوون ، و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری پزیشكی و بۆ نه‌خۆش و سه‌ردانكه‌ران ؟  

كۆڕێك ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك گشتی 
21-1-2015
و: سۆفان فه‌رمان 
كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی كۆڕێكی ده‌رباره‌ی ناساندی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی ڕێكخست له‌ هۆڵی فێركردنی پزیشكی به‌رده‌وام له‌ ڕۆژی 20-1-2015
دكتۆر وه‌لید محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌هێشتی  ته‌نینه‌وه‌ی په‌تاكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی ووتی : به‌پێ ی نووسراوی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندره‌ستی ده‌رباره‌ی كۆڕه‌كانی شاره‌زابوون نه‌خۆشییه‌ په‌تاییه‌كان ئه‌م كۆڕه‌ ڕێكخرا , بۆ ناساندی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی , به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كاررمه‌ندانی پزیشكی وپه‌رستاری وته‌ندروستی له‌ سه‌رجه‌م قاوشه‌كان كه‌پێكهاتبوون له‌ پزیشكانی جێگیرو ده‌رمانساز وكادری په‌رستاری وكارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری وپرسگه‌ 
ووتی : كۆڕه‌كه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ و چۆنیه‌تی خۆپاراستن لێ ی وهه‌ڵسوكه‌وتكرد له‌گه‌ڵیدا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دۆخی تایبه‌تییان هه‌یه‌ وه‌كو دووگیان ونه‌خۆشییه‌ درێژ خایه‌نه‌كان ومنداڵان له‌ خوار ته‌مه‌نی 2 ساڵان وبه‌ ته‌مه‌نه‌كان . دكتۆر وه‌لید ووتیشی : جه‌ختكراوه‌ له‌سه‌ر سه‌فكردنی ده‌رمان بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ , داواشی له‌ كادرانی په‌رستاری كرد ئه‌وانه‌ی له‌وبواره‌ كارده‌كه‌ن كوتانی خۆیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی دوور بن له‌م نه‌خۆشییه‌ به‌تایبه‌تی له‌م زستانه‌ . 
نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك : زیاتر له‌ 14 هه‌زار كرداری شۆرینی گورچیله‌ له‌ یه‌كه‌ی گورچیله‌ی ده‌ستكرد له‌ میانه‌ی ساڵی  2014 
21/1/2015 
و: سالار حسین 
كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند ، كه‌ یه‌كه‌ی گورچیله‌ی ده‌ستكرد له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ زیاتر له‌ 14 هه‌زار كرداری شۆرینی گورچیله‌ی ئه‌نجامداوه‌ .دكتۆر كه‌ریم وه‌لی ، به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك ووتی یه‌كه‌ی گورچیله‌ی ده‌ستكرد له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێك 14465 كرداری شۆرینی گورچیله‌ ی كردوه‌ بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ له‌و یه‌كه‌یه‌ خه‌وێنراون له‌و ساڵه‌دا .ووتیشی : له‌  یه‌كه‌كه‌ رێژه‌ی كرداری شۆرینی گورچیله‌ به‌رزبۆته‌وه‌ به‌ به‌راوورد به‌ساڵی 2013 و یه‌كه‌كه‌ پێشوازی له‌ نه‌خۆشی پارێزگاكانی تریش ده‌كات جگه‌ له‌ ئاواره‌كان .په‌رستاری زانكۆیی جه‌لیل غه‌فور ،سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌كه‌ له‌ لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند یه‌كه‌ك 18 ئامێری دروستكراوی ئه‌ڵمانیای تێدایه‌ تایبه‌ت به‌  شۆرینی گورچیله‌ ، و 35 كادری پزیشكی و ته‌ندروستی له‌ خۆگرتووه‌ كه‌ له‌ویه‌كه‌یه‌ كارده‌كه‌ن. ووتیشی : ئه‌و نه‌خۆشه‌ی دێته‌ ناو یه‌كه‌ی گورچیله‌ی ده‌ستكرد زیاتر له‌یه‌ك كرداری گورچیله‌ شۆرینی بۆ ده‌كرێت به‌ پێی رێنمایی پزیشكی تایبه‌ت تاكو باری ته‌ندروستی جێگیرده‌بێت .
نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی تاوتۆێ ی پێداویستیه‌كانی قاوشی په‌تاییه‌كان ده‌كات .
13/1/2015
كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌یكه‌ركوكی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجامدا له‌ رۆژی 12/1/2015 بۆ تاوتوێكردنی پێداویستیه‌كانی قاوشی په‌تاییه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی و ئاماده‌كردنیان له‌ پێناوپێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری پزیشكی .
دكتۆر كه‌ریم وه‌لی به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ ووتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ وۆركشۆپێكی له‌ خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی دانانی میكانیزمی ته‌واو له‌ قاوشی په‌تایی له‌ پێناو دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌ مرۆیی و مادی له‌ ئامێرو كادری پزیشكی .
ووتیشی كاركردن به‌رده‌وامه‌ له‌ پێناو پیه‌ره‌پێدانی  قاوش و ئاماده‌كردنی به‌ باشترین چاودێری بۆ نه‌خۆشه‌كان.


نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی ، هه‌ڵگرتنی گریێه‌كی 1،5 كگم له‌ له‌شی نه‌خۆشێك .
5/1/2015
نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی له‌ رۆژی 31/12/2015 نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی مه‌زن و ده‌گمه‌نی به‌خۆیه‌وه‌ بینی بۆ هه‌ڵگرتنی گره‌ییه‌ك كه‌بۆ ماوه‌ی 3جار هه‌ڵده‌داته‌وه‌ له‌ له‌شی نه‌خۆشێك .پزیشكی سه‌رپه‌رشتیار له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ دكتۆر ، حازم سادق پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی نه‌شته‌رگه‌رییكه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی گرێیه‌ك بوو كه‌ سییه‌م جاربوو له‌ دیواری سكی نه‌خۆشه‌كه‌ سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 37 ساڵا بوو كه‌ ووتی گرێی به‌م شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی هه‌ڵگیراوه‌ له‌ گه‌ڵ بڕینی پارچه‌یه‌ك له‌ ماسولكه‌ی سك  و دواتریش چاره‌سه‌ری بنبڕی بۆ كرا .ووتیشی : نه‌خۆشه‌كه‌ پێشتر دوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرابوو به‌ ڵام گرێكان سه‌ریان هه‌ڵیدایه‌وه‌ به‌ڵام دواجار له‌ ریشه‌وه‌ ده‌رهێنرا كه‌ كێشه‌كه‌ی 1،5 كلگم .نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمی پزیشكی ئه‌نجامدرا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ .دكتۆر ئینجی عه‌لی و دكتۆر  مه‌روه‌ محه‌مد جێگیری پێشكه‌ووتوو ، محه‌مد نه‌جیب یاریده‌ده‌ری نه‌شته‌رگه‌ری و نور سه‌بع و دكتۆر له‌یس سعود پزیشكی سڕكه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا.
كاروباری  په‌رستاری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قاوشه‌كان و به‌شه‌ پزیشكییه‌ كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی  گشتی كۆبووه‌وه‌ 
5-1-2015
هۆبه‌ی كاروباری په‌رستاری له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی , به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی كاروباری په‌رستاری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی ڕۆژی 31/12/2014 له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قاوشه‌كان وبه‌شه‌ پزیشكییه‌كان كۆبووه‌وه‌ .شه‌ماڵ جه‌لال , یاریده‌ده‌ری به‌ڕیوبه‌ری كاروباری په‌رستاری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی , ووتی : كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی ئازاد سابیر , به‌ڕیوبه‌ری هۆبه‌ی په‌رستاری به‌ڕیوه‌چوو , كه‌دیدار و چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌رجه‌م قاوشه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ و بۆ گفتوگۆكردن  ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی رێخستنی ڕێكاره‌كانی كاردن وخشته‌ی ده‌وام به‌پێ ی ڕێنماییه‌كان وله‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی  میكانزمی خشته‌ی نۆی  كه‌ جێ ی رَه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بن له‌ پێناو باشتركردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت به‌ نه‌خۆشه‌كان .هه‌روه‌ها ووتی هه‌موو لایه‌نه‌ ئه‌رێنی ونه‌رێنی ده‌رباره‌ی خشته‌ نۆێیه‌كه‌ باسكرا , جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوون وكات وجلوبه‌رگی فه‌رمی وداواشی له‌ كادرانی پزیشكی و په‌رستاری كڕ كه‌ چاودێری په‌رستاری نوێ پێشكه‌ش بكرێت به‌ نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشه‌كان .
نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی :وانه‌یه‌كی زانستی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی ئیبۆلا
30-12-2014
و: سالار حوسێن 
كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی  وانه‌یه‌كی زانستی رێكخست له‌ هۆڵی فێركردنی پزیشكی به‌رده‌وام له‌ رۆژی 28/12/2014 .
پزیشكی وانه‌بێژ سه‌واش ئیبراهیم ، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ بۆ كاروباری زانستی ووتی ، وانه‌كه‌ ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی ئیبۆلا بوو كه‌ تێیدا تیشك خرایه‌ سه‌ر هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی و چۆنیه‌تی خۆپاراستن و میكانیزمی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌روه‌ها باسی چۆنیه‌تی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ كرا .
هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پشكنینی گه‌شتیاران له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاتانه‌وه‌ دێن كه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ ، ووتیشی ئاماده‌بووان بریتیبوون له‌ پزیشكانی پسپۆڕ و جێگیر و ده‌رمانسازان كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ كارده‌كه‌ن . 
نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی : كۆڕێكی زانستی ده‌رباره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی شۆرینی گورچیله‌ ی ده‌ستكرد 
4-12-2014
كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی كۆڕێكی زانستی رێكخست ده‌رباره‌ی شۆرینی گورچیله‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كانی  له‌ هۆڵی فێركردنی پزیشكی به‌رده‌وام له‌ رۆژی 3-12-2014 په‌رستاری زانكۆیی  و سه‌رپه‌رستیاری یه‌كه‌ی گورچیله‌ ، جه‌لیل غه‌فور ووتی ، كۆڕه‌كه‌ ده‌رباره‌ی شۆرینی گورچیله‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كانی و ئه‌و كێشانه‌ی كه‌  روو ئه‌دات  و رێگاكانی دووركه‌وتنه‌وه‌ لێیان بوو .له‌و كۆڕه‌دا چه‌ند  ا چه‌ندین بابه‌تی زانستی تر باسكرا وه‌كو به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی نه‌خۆشه‌كه‌ و ئه‌وكێشانه‌ی سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن له‌كاتی شۆرینی گورچیله‌  و هه‌روه‌ها هۆیه‌كانی مردنی كوتوپڕ   و چۆنیه‌تی رێگرتن له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كان و خۆپاراستن لێیان .ووتیشی وانه‌كان له‌لایه‌ن دكتۆر عه‌بدوڵا عادل ، پسپۆڕ له‌ نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناوی و دكتۆر فازل فه‌یزوڵا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی و  ئاماده‌بووان بریتیبوون له‌ كادیرانی به‌شه‌كان و به‌تایبه‌تی گورچیله‌ی ده‌ستكرد . 
نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی : سه‌ردانی مه‌یدانی به‌ڕێوبه‌ری گشتی
3-12-2014
به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی ، به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رانی به‌شه‌كان ، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 3/12/2014 ، سه‌ردانێكی مه‌یدانی ئه‌نجامدا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی ،له‌ میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌  بۆ باسكردنی رێگاكانی باشتركردنی كوالیتی ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه‌ پێشكه‌شی نه‌خۆش و  ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كه‌ن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و له‌مپه‌ر و گرفتانه‌ی كه‌ دێته‌ به‌رده‌م كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان .هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێزیان سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كرد كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن  و گوێبیستیان بوو ، داواشی له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كرد هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی نه‌خۆشه‌كان و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ یان خواست .    

نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی: خولێك ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ئامێری هۆڵته‌ر  
30/11/2014
كارگێڕیی  نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی  خولێكی راهێنانی رێكخست  ده‌رباره‌ی  به‌كارهێنانی  ئامێری هۆڵته‌ر له‌ هۆڵی فێركردنی  په‌رستاری  به‌رده‌وام  بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ  له‌ 23-27/11/2014 .
 بوشرا به‌شیر ، سه‌رپه‌رشتیاری  فێركردنی په‌رستاری به‌رده‌وام  ووتی :خوله‌كه‌ ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی  ئامێری هۆڵته‌ر بوو ، كه‌ تێیدا باسی ناساندی  ئامێره‌كه‌ و چۆنییه‌تی كاركردنی  كرا كه‌ كاری خوێنبه‌ره‌كانی دڵ  پیشانده‌دات    هه‌روه‌ها باسی له‌و نه‌خۆشیانه‌ كرد كه‌ پێویستیان به‌و ئامێره‌وه‌ هه‌یه‌  وه‌كو (رفیف)ی گوێ (af) و زانینی په‌ستانی خوێن و ناڕێكی لێدانی دڵ و په‌ستانی خۆێن له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.
ووتیشی ، خوله‌كه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌  له‌ قاوشی بووژانه‌وه‌ی هه‌ناوی كار ده‌كه‌ن  كه‌  تێیدا وانه‌ی پراكتیكی و تیۆری  ووترایه‌وه‌  و له‌ كۆتاییدا تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌شداربووانی خوله‌كه‌ ئه‌نجامدرا . 
خولێكی پێشكه‌وتن ده‌رباره‌ی چاودێریی تازه‌ له‌ دایك بووان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی .
نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی له‌ رۆژی 4ـ6/11/2014 خولێكی پێشكه‌وتنی كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی چاودێریكردنی مندڵانی تازه‌ له‌ دایكبوو له‌ هۆڵی لێژنه‌ی زانستی به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی د. محه‌مه‌د پسپۆر له‌ پزیشكی كۆمه‌ڵگه‌ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری له‌ سه‌ر خوله‌كه‌ ووتی : خوله‌كه‌ به‌ هاوكاری رێكخراوی یونسێف ئه‌نجامدرا بۆ دانانی سنورێك بۆ مردنی دایكان و منداڵه‌كانیان هه‌روه‌ها گرنگی زیاتر درا به‌ منداڵانی تازه‌ له‌ دایك بوو.
ووتیشی خوله‌كه‌ چه‌ند وانه‌یه‌كی زانستی و پزیشكی له‌خۆ گرت كه‌ له‌ لایه‌ن پزیشكانی پسپۆر له‌ بواری ژنان ومنداڵان پزیشكی كۆمه‌ڵگه‌ و پزیشكی گشتی ووترانه‌وه‌، به‌ ئامانجی پێشخستنی توانای كادیرانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌كه‌.


وانه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی خوێندان و رێكاره‌كانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی 
5-11-2014
لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری خوێن گواستنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی وانه‌یه‌كی سازكرد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خوێندان و رێكاره‌كانی له‌ هۆڵی فێركردنی پزیشَكی به‌رده‌وام له‌ رۆژی 30ـ10ـ2014 و به‌ئاماده‌بوونی پزیشكانی جێگیر و به‌رپرسانی به‌شه‌كان و قاوشه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ دكتۆری پسپۆر وه‌لید محه‌مه‌د سه‌رۆكی به‌شی هه‌ناوی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری خوێن گواستنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ووتی : له‌ وانه‌كه‌ باس له‌ رێكاره‌ئاساییه‌كان كراله‌ كاتی خوێن گواستنه‌وه‌ و به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی .
ووتیشی ، له‌وانه‌كه‌دا زیاترده‌رباره‌ی  میكانیزمی  چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی خوێن كرا له‌ نێوان پزیشكانی بانكی خوێن هه‌روه‌ها  ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی له‌كاتی خۆین پێدانی نه‌خۆش رووئه‌دات و چۆنێتی كۆنترۆڵكردنی ، هه‌روه‌ها باس له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان قاوشه‌كان و كادرانی په‌رستاری به‌شه‌كانی پزیشكی كرا له‌ كاتی خوێن دان به‌ نه‌خۆشه‌كان.
هۆبه‌ی كارو باری په‌رستاری له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی چۆنێتی خزمه‌تگوزاری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی به‌ سه‌ر ده‌كاته‌وه‌.
29/ 10/ 2014 
له‌ پێناو به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دۆخی خزمه‌تگوزاری پزیشكی كه‌ پیشكه‌ش به‌ نه‌خۆش ده‌كرێت ، تیمێكی ته‌ندروستی له‌ هۆبه‌ی كارو باری په‌رستار ی له‌ دیوانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك سه‌ردانێكی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی ئه‌نجامدا له‌ 28/10/ 2014 له‌و سه‌ردانه‌دا تیمه‌كه‌ كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ئازاد سابیر ، به‌ڕێوبه‌ری هۆ به‌ی په‌رستاری ئه‌نجامدرا باسی میكانیزمی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و په‌رستاری كرا كه‌ پێشكه‌ش به‌و نه‌خۆشانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌ له‌ به‌شه‌كان و قاوشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ، هه‌روه‌ها باس له‌و كێشه‌و گرفتانه‌كرا كه‌ ڕوبه‌ڕوی كادیرانی په‌رستاری  ده‌بێته‌وه‌، له‌ كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ بۆ ئه‌و گرفتانه‌ .به‌ڕێز ئازاد سابیر داوای له‌ به‌رپرسانی قاوشه‌كان كرد كه‌ زیاتر هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كادیرانی په‌رستاری ، به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو دابه‌شیان بكه‌ن كه‌ شیاو بێت له‌گه‌ڵ جۆری خزمه‌تگوزاریه‌ پزیشكیه‌كان و ژماره‌ی  ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌له‌ قاوشه‌كان ده‌مێننه‌وه‌.
شایانی باسه‌ په‌رستاری زانكۆیی سه‌نگه‌ر عه‌بدول كه‌ریم  یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری كاروباری په‌رستاری و په‌رستاری ته‌كنیكی نیزامه‌دین قادر سه‌رپه‌رشتیاری پیشه‌ ته‌ندروستیه‌كان یاوه‌ری تیمه‌كه‌ بوون .
خولی راهێنان ده‌رباره‌ی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی
18-9- 2014 
كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی خولی راهێنانی كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد له‌ هۆڵی فێركردنی په‌رستاری به‌رده‌وام له‌ رۆژانی 14ـ18/9/2014 .رێكخه‌ری خوله‌كه‌ هێزنگ محه‌مه‌د ووتی : خوله‌كه‌ ده‌رباره‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد بوو (فنتلیتر) و چۆنێتی پێشكه‌شكردنی چاودێری ته‌ندروستی په‌رستاری بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌ناو قاوشه‌كانی بوژانه‌وه‌ن ، له‌گه‌ڵا جه‌ختكردن له‌سه‌ر چۆنێتی به‌كارهێنانی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و بوژانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی بوراونه‌ته‌وه‌ و پێدانی گرنگی زیاتر به‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌ رووداوه‌كانی هاتووچۆ  و ته‌قینه‌وه‌كان زیان به‌خشبوونه‌ . ووتیشی : خوله‌كه‌ ماوه‌ی 5 رۆژی خایاند و هه‌ردوو په‌رستاری زانكۆیی ژوان عادیل و عامر خێروالله ئه‌و په‌رستارانه‌ی كه‌ له‌ قاوشی بوژانه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان و قاوشی فریاكه‌وتن و بوژانه‌وه‌ی هه‌ناوین ئاماده‌بوون.
                                                          
كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قاوشه‌كان و به‌شه‌ پزیشكییه‌كان باسی دۆخی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ ده‌كات كه‌ پێشكه‌شی نه‌خۆش ده‌كرێت 
7/9/2014
كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك له‌ رۆژی 2/9/2014 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قاوشه‌كان و به‌شه‌ پزیشكییه‌كان بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌
  ته‌ندروستییانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆشه‌كان ده‌رێت.شه‌ماڵ جه‌لال كاكل، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌رباره‌ی به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كاروباری په‌رستاری  له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قاوشه‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانی به‌شه‌كان ده‌رباره‌ی رێكاره‌كانی كاركردن له‌ناو قاوشه‌كان بوو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان به‌رپرسان و كادرانی په‌رستاری كه‌ له‌ناو قاوشه‌كان كارده‌كه‌ن  بۆپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی په‌رستاریی نوێ .هه‌روه‌ها ووتی كه‌باسی له‌ میكانیزمی مۆڵه‌تی ئاسایی و ریزبه‌ندی پله‌به‌ندی و په‌یوه‌ستبوون به‌ كاته‌كانی ده‌وامی فه‌رمی و پۆشینی جلوبه‌رگی فه‌رمی له‌ ناو قاوشه‌كان ویه‌كه‌پزیشكییه‌كان كرا .


Turkmen
arabic