ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ ئامێری هه‌ناو بین

9-8-2017
دكتۆر گه‌یلان “:به‌ریَِوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری رایگه‌یاند : تیمێكی پزیشكی پسپۆر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێری كاری هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌ رێگه‌ی ئامێری هه‌ناو بین بۆ مندالێكی خوار ته‌مه‌ن 2 ساڵ ,ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌م شێوه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت .
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی پزیشكی پسپۆر ئالان عه‌دنان وه‌هه‌روه‌ها به‌ هاوكاری دكتۆر حسین پزیشكی سڕكه‌ر ِعومه‌ر ره‌جه‌ب و هاوكاری ئارام خه‌لیل وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رستاران ساكار ناسر و دیاری نه‌جات و هێمن مه‌هدی ئه‌نجام درا .
دكتۆری سه‌رپه‌رشتیار روونی كردوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردوه‌ هه‌موو ئه‌و پشكنینانه‌ی بۆ ئه‌نجام دراوه‌ ،له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری یه‌ كه‌ له‌ رێگای سكه‌وه‌ ئامێری نازوره‌وه‌ ِره‌وانه‌ی سكی منداڵه‌كه‌ی بكه‌ن كه‌ تیره‌ی چوونه‌ ژوره‌وه‌ی ئه‌و ئامێره‌ بۆ ناو سكی منداڵه‌كه‌ یه‌ك سم و نیوه‌ له‌ كۆتایدا نه‌شته‌رگه‌ریكه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام درا و باری ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ جێگره‌

 

 

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *