ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری

ئیسماعیل شوانی
18/7/2017
دكتۆر گه‌یلان قادر به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری رایگه‌یاند :تیمێكی پزیشكی پسپۆر هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵ ئاواره‌ی حه‌ویجه‌ و رزگاركردنی گیانی ، به‌ ده‌ركردنی گرێیه‌كی گه‌وره‌ له‌ سكیدا، ئه‌مه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتی دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌جید به‌یاتی پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی منداڵ و تیمێكی پزیشكی پسپۆر.
دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌جید ووتی: له‌دوای ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك پشكنینی تاقیگه‌یی و سۆنه‌ر و زایه‌ڵه‌ی لول پێچ كه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ ئه‌نجام درا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ گرێیه‌كی زۆر گه‌وره‌ له‌ سكی ئه‌و منداڵه‌دا هه‌یه‌ كه‌ پێویست ده‌كات به‌ زووترین كات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ی دووچاری ئازارێكی زۆر له‌ هه‌ناو و رشانه‌وی به‌رده‌وامی كردووه‌ هه‌ربۆیه‌ به‌ هاوكاری تیمێكی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریكه‌مان بۆ ئه‌نجام دا كه‌ ماوه‌ی 2 كاتژمێری خایاند و به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتای هات ئێستاش دۆخی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه‌ جێگیره‌ .
هه‌روه‌ها دكتۆر گه‌یلان قادر ڕۆڵی كادیرانی پزیشكی وپه‌رستاری به‌رز نرخاند و سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبونیانی كرد كه‌ هه‌مووكات له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك دان بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان.

 

 

 

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *