ئه‌نجامدانی 148هه‌زار پشكنین له‌ تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی

 

5/7/2017

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی ،ئه‌مڕۆ 5/7/2017 رایگه‌یاند:له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا،148هه‌زار پشكنینی تاقیگه‌یی ئه‌نجامدراوه‌ له‌ تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی .

به‌ڕێوبه‌ری تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی ،به‌ڕێز لوقمان ساڵح رایگه‌یاند:(148145)ئه‌نجامدراوه‌ له‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌ جیاجیاكانی تاقیگه‌كه‌ له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌وانه‌ (6320)پشكنین به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری بووه‌ .

ووتیشی : (2063) له‌م پشكنینانه‌ بۆ پشكنینی ئاو و (21112) بۆ پشكنینی ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆریی بووه‌ ،و (20257) پشكنینی بۆ ئایدز و (46407) پشكنین بۆ هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی و (16520)بۆ سیرۆلۆجی و (4426) بۆ مه‌لاریا و (21247) بۆ نه‌خۆشیه‌كانی خوێن (هیماتۆلۆجی).

هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ تاقیگه‌كه‌یان (6090) پشكنینی كیمیایی و (1685) پشكنینی خۆراكی و (2252) پشكنینی تایبه‌ت به‌ به‌كتریا و (3760) بۆ پشكنینی ئه‌و كرێكانه‌ی كه‌ له‌كارگه‌كان و خواردنگه‌كان كار ده‌كه‌ن ئه‌نجامدراوه‌.

 

 

 

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *