خزمه‌تگوزاری هۆبه‌ی ده‌م و ددان له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك

و: ئیسماعیل شوانی
31-7-2017
هۆبه‌ی ته‌ندروستی ده‌م و ددان له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ئامانجی رێگری كردنه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیه‌ درێژخایانه‌كانی ده‌م و ددان له‌ پارێزگای كه‌ركوك .
به‌رێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ده‌م و ددان دكتۆر محمد بورهان روونی كرده‌وه‌ : له‌سه‌رجه‌م بنكه‌ ته‌ندروستێكانی ناوشاری كه‌ركوك 58 یه‌كه‌ی ته‌ندروستی ده‌م و ددان هه‌یه‌ جگه‌ له‌ یه‌كه‌ی ددان به‌گشتی و یه‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موجاو و شه‌ویلگه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری هه‌روه‌ها له‌ بنكه‌ی پسپۆری پزیشكی ددان , شایه‌نی باسه‌ ئه‌م بنكانه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساله‌وه‌ تاكو ئێستا پێشوازیان 98504كه‌س كردوه‌ .
هه‌روه‌ها ووتی : كاری یه‌كه‌ی ددان له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان بریتیه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌ری ددان كه‌ كێشانی ددان و نه‌شته‌رگه‌ری و پاك كردنه‌وه‌ی و پڕكردنه‌وه‌ی ددان و پڕكردنه‌وه‌ی رٍه‌گی ددان ده‌گرێته‌ خۆ ,ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوو 70196 كه‌س سه‌ردانی ئه‌م بنكه‌یه‌یان كردوه‌ بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر .
دكتۆر سوهه‌یب به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی پسپۆری پزیشكی ددان ووتی : ئه‌وانه‌ی كه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌م بنكه‌ ته‌ندروستیانه‌ ده‌كرێن رۆژانه‌ 120_200 كه‌س چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌سه‌رپه‌رشتی پزیشكی پسپۆری ددان وه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوودا سه‌ردانی هۆبه‌ی ددانیان كردووه‌ 26332 كه‌س بوون .
دكتۆره‌ شارا خه‌تاب : به‌رپرسی یه‌كه‌ی پزیشكی ددان و چاره‌سه‌ری له‌ هۆبه‌ی ته‌ندروستی ده‌م و ددان ووتی : یه‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موجاو و شه‌ویلگه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو 732 كه‌س سه‌ردانیان كردووه‌ شایانی وتنه‌ كارێكی دیكه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه‌ چاره‌سه‌ری شكاوی شه‌ویلگه‌ و لابردنی گرێی شێرپه‌نجه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌مووچاو هه‌روه‌ها له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری یه‌كه‌ی گشتی ددان هه‌لده‌ستێت به‌ هه‌مان كار كه‌ له‌ یه‌كه‌كانی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان ئه‌نجام ئه‌دری وه‌ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ئه‌م یه‌كه‌یه‌یان كردووه‌ 1271بووه‌ له‌ ساڵی ڕابردوو.

 

 

 

 

 

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

PHP Warning: Illegal string offset 'twitter' in C:\Inetpub\vhosts\kirkukhealth.com\httpdocs\ku\wp-content\themes\new theme\framework\functions\arqam-lite.php on line 378