پزیشك و پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌ك سه‌نگه‌ردا كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌ركوك

ئیسماعیل شوانی
24-8-2017
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك هه‌ستا به‌ سازدانی ئاهه‌نگێك به‌ بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی پزیشكی عیراقی له‌ ژێر دروشمی پزیشك و پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌ك سه‌نگه‌ردا كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌ركوك .ئه‌م ئاهه‌نگه‌ش هه‌موو ساڵێك له‌ به‌رواری 23/8/2017 رێك ده‌خرێت ئه‌م رۆژه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ له‌ دایك بوونی گه‌وره‌ پزیشكی مێژوو (ئیبن سینا ).
دكتۆر حوسین ئیبراهیم: یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه‌ تێدا رۆڵ و ئه‌رك و مافی پزیشكانی به‌رز نرخاند ,هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر مافی پاراستنیان و ده‌ست درێژی نه‌كردنه‌ سه‌ر سه‌رو ماڵیان وه‌ پاراستنی پزیشكان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك .
هه‌روه‌ها دكتۆر ده‌ریا نه‌قیبی پزیشكانی كه‌ركوك به‌ هه‌مان شێوه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر پاراستنی پزیشكان و كاراكردنه‌وه‌ی یاسای پاراستنی پزیشكان .
هه‌ر له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا له‌ لایه‌ن دكتۆر بورهان به‌رێوه‌به‌ری به‌شی ته‌ندروستی گشتی كورته‌یه‌ك له‌ كار و چالاكی نه‌خۆشخانه‌ و دامووده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان له‌سه‌ر داتاشۆ نمایش كرا له‌ ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2017 ,ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ رۆژانه‌ (4512) كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ و دامووده‌زگاكانی ته‌ندروستیان كردووه‌ له‌و ژماره‌یه‌ش (724) كه‌س سه‌ردانی قاوشه‌كانی فریا كه‌وتنیان كردوه‌ ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر باشی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به‌ هاوڵاتتیان به‌ ئاواره‌كانیشه‌وه‌ له‌ پارێزگاكه‌ .
له‌ كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌شدا بڕوانامه‌ی رێزلێنان پێشكه‌ش به‌ ژماره‌یه‌ك له‌و پزیشكانه‌ كرا كه‌ رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ خزمه‌تكردن به‌ هاوڵتیان .

 

 

 

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *