به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی نایاب له‌ تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی كه‌ركوك

6-9-2017
تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی كه‌ركوك پله‌ی نایابی به‌ده‌ست هێنا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ،له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆنترۆڵی كوالێتی بۆ به‌كتریا له‌ ساڵی 2017 له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی وه‌رزی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
به‌كتریۆلۆجی لوقمان ساڵح به‌رێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی ووتی : له‌و روپێوه‌ی ئه‌نجام درا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بۆ یه‌كه‌كانی به‌كتریا و هه‌ڵسه‌نگاندنی كوالێتی كاره‌كانی و رێگه‌ ته‌ندروستیكان كه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵ كردنی به‌كتریا، تاقیگه‌ی گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك پله‌ی نایابی به‌ده‌ست هێنا .
هه‌روه‌ها راوێژكاری به‌كتریایی ،دكتۆر عبدولكه‌ریم محمد ، به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی ده‌ست نیشان كردن و جۆریی ووتی: ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ ساڵی 1989 له‌ عیراق كاری پێده‌كریت و له‌ هه‌موو جیهاندا په‌یره‌و ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی به‌ دواداچوونی تاقیگه‌كانه‌ به‌ حوكمی و ئه‌هه‌لیه‌وه‌ .
به‌كتریالۆجی ئه‌یلان ئه‌رسه‌لان به‌رپرسیاری به‌رنامه‌ی كوالێتی كۆنترڵی بۆ به‌كریا، روونی كرده‌وه‌ : به‌ پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی جیهانی كه‌ له‌ رێگای تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی پێمان ده‌گات نموونه‌ی نادیار له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌گاته‌ قاگیگه‌كه‌مان تاوه‌كو چاندنی بۆ بكه‌ین له‌ ناوه‌نده‌ چاندنه‌ تایبه‌ته‌كان ئه‌وه‌ش دوای ده‌ست نیشان كردنی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی له‌و ناوه‌ندانه‌ گه‌شه‌ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پشكنینی تایبه‌تی بیۆلۆجی كه‌له‌ به‌رده‌سته‌ وه‌ دواجاریش پشكنینی هه‌ستیاری بۆ ده‌كرێت ،بۆ زانینی ورده‌كاری كاره‌كه‌ كه‌ له‌ پرۆگارمه‌ جیهانیه‌كاندا په‌یره‌و ده‌كرێت.

دواتر پێشوو
 
 
دواتر پێشوو
print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *