تۆماركردنی 286 حاله‌تی له‌ دایك بوون له‌ رۆژانی جه‌ژن

6-9-2017
به‌رێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ،دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی له‌ سه‌ر كارو چالاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌ رۆژانی جه‌ژن به‌م شیوه‌یه‌ دوا ،كه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ئه‌یلولی 2017 به‌ پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ دراوه‌ته‌ فه‌رمانگه‌مان به‌ درێژای رۆژانی جه‌ژن له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ فه‌رمانگه‌كه‌مان ئاماه‌ی كردبوو ئاماره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ بووه‌ .
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانیان كردووه‌ ریژه‌یه‌كی زۆر بوو كه‌ ژماره‌یان 6111 سه‌ردان كاره‌ و 286 دۆخی له‌دایك بوون و 6 كه‌سیش به‌ هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ .
جگه‌ له‌مانه‌ روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ 74 نه‌شته‌رگه‌ری له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌نجام دراوه‌ و 63 نه‌شته‌رگه‌ری سزاریان (منداڵابوون ) و 2499 پشكنینی تاقیگه‌ی و 1060 تیشك و 82 پشكنینی میفراسی لولپێچی ئه‌مانه‌و 24 دۆخی بریندار بوون به‌ روداوی هاتووچۆی جۆراوجۆری .
له‌ كۆتایدا دكتۆر سه‌باح ووتی به‌ پێ ئه‌و پلانه‌ داریژراوه‌ی كه‌ فه‌رمانگه‌كه‌مان دایرشتبوو كار و خزمه‌تگوزاریه‌كانی به‌ جوانترین و باشترین له‌ رۆژانی جه‌ژندا به‌رێوه‌ چوو كه‌ جێ‌ خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی له‌ فه‌رمانبه‌ران و كادیرانی پزیشكی په‌رستاران بكه‌ین كه‌ خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیان كردووه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا .

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *