نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن به‌ سه‌ركه‌وووتووی ئه‌نجامدرا

12-9-2017
د. گه‌یلان قادر به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی رایگه‌یاند :به‌ سه‌ركه‌ووتووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌رووی گه‌وره‌ له‌ لایه‌ن تیمێكی پسپۆر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری ئه‌نجامدرا، ئه‌ویش به‌ لابردنی گرێیه‌ك كه‌ كێشه‌كه‌ی 5كگم بوو ،له‌ هه‌ناوی نه‌خۆشێك كه‌ ته‌مه‌نی 45 ساڵان بوو .
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ له‌ لایه‌ن تیمێكی پزیشكی پسپۆر ئه‌نجامدرا كه‌ پێكهاتبوو له‌ دكتۆر عه‌لی موحسن پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به‌ هاوكاری دكتۆر نورجان قاسم ،پسپۆری ژنان و منداڵان و دكتۆر زانا مه‌هدی، جێگری پێشكه‌وتووی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و دكتۆر قه‌یس فازل ،پزیشكی سڕكه‌ر و په‌رستاری زانكۆیی و په‌رستاری ته‌كنیكی، موراد به‌كر، یاریده‌ده‌ری سڕكه‌ر ،ئه‌حمه‌د مه‌حمود و یادگار رزگار .
دكتۆر موحسن روونی كرده‌وه‌:نه‌خۆشه‌كه‌كه‌ ناوی (س.د) ته‌مه‌نی 45 ساڵانه‌ كه‌ به‌ هۆی ئازارێكی زۆره‌وه‌ گه‌ینراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ دوای پشكنینی قه‌ره‌وێڵه‌یی ده‌ركه‌وت گرێیه‌كی گه‌وره‌ له‌ حه‌وزیدا هه‌یه‌ كه‌ بۆ بۆشایی ناو هه‌وناوی درێژ بۆته‌وه‌ ،دوای شیكاری پشكنینی تیشك و سۆنار و میفراسی لولپێچ بڕیار درا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت به‌ لابردنی گرێیه‌كه‌ به‌ كێشی 5 كغم بووه‌ هۆی لابردنی منداڵدان و هێلكه‌دانی لای چه‌پی له‌ پێناو رزگاركردنی گیانی و دواتر وه‌رگرتنی سمپڵێك له‌ گرێكه‌ .
شایانی باسه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ 4 كاتژمێری خایاند و باری ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه‌ جێگیره‌ .

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *