رۆژی جیهانی ته‌ندروستی ده‌روونی

11-10-2017
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ئاهه‌نگێكی فراوانی به‌بۆنه‌ی رۆژی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه‌ له‌ هۆڵی سه‌لام رێكخست له‌ ژێر دروشمی (كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ تاكو زۆر تر بزانین ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی )
له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ران و رێكخراوانی ته‌ندروستی ده‌روونی له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان و رێكخراوی كۆمه‌لِگه‌ی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندنه‌كان ئاماده‌ بوون ,له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا ووته‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ خوێندرایه‌وه‌ له‌ لایه‌ن دكتۆر عه‌بدول زه‌هرا، به‌رپرسی به‌رنامه‌ی جگه‌ره‌كێشان و ته‌ندروستی ده‌روونی له‌ به‌شی ته‌ندروستی گشتی و دوابه‌دوای ئه‌ویش چه‌ند ووته‌یه‌كی وشیاری ته‌ندروستی ووترایه‌وه‌ له‌لایه‌ن دكتۆر ئه‌یوب عه‌بدول حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی له‌ شوێنی كار ،هه‌روه‌ها ووته‌یه‌كیش له‌لایه‌ن عه‌بدول كه‌ریم خدر ،پسپۆری پزیشكی ده‌رونی ده‌رباره‌ی بارگرژی ده‌روونی منداڵ ووترایه‌وه‌ ، وانه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز، سرود مه‌حمود به‌رێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ /نوسینگه‌ی كه‌ركوك ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ و ته‌ندروستی ده‌روونی ووترایه‌وه‌ ،له‌ كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌شدا ئاماژه‌ به‌ كۆمه‌ڵیك پیِشنیاز و رێنمایی كرا له‌ پێناو پێشكه‌ش كردنی باشترین ته‌ندروستی ده‌روونی بۆ هاولاتیان .

دواتر پێشوو
 
[[/tie_slide

دواتر پێشوو
print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *