نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری: ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن

21-12-2017
كارگێریی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاریی رایگه‌یاند: تیمێكی پزیشكی پسپۆر توانیان به‌ سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان ئه‌نجامبده‌ن‌و ژیانی رزگار بكه‌ن.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكی پسپۆر له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاریی ئه‌نجامدرا كه‌پێكهاتبوو له‌د. محه‌مه‌د بورهان پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری مێشك و دكتۆر غانم موسلم پزیشكی سڕكه‌ر، هه‌ره‌ها گۆران شه‌هاب یاریده‌ده‌ری سڕكه‌رو هه‌ریه‌ك له‌كادیرانی په‌رستاری ئاراس نه‌سره‌دین‌و ئه‌سغه‌ر قادر یاریده‌ده‌ری نه‌شته‌رگه‌ری. له‌باره‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه‌ د. محه‌مه‌د بورهان سه‌رپه‌رشتیاری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ رایگه‌یاند: “نه‌خۆشه‌كه‌ ته‌مه‌نی 9 ساڵه‌و له‌ره‌گه‌زی مێ بوو، سه‌ره‌تا ره‌وانه‌ی راوێژكاریی مێشك كرا كه‌ دووچاری ئیفلیجی ده‌ستی راستی و لاوازی له‌قاچی راستی‌و خاوبوون له‌قسه‌كردن ببوو، ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه‌ نه‌توانیت به‌باشی له‌سه‌ر پێیه‌كانی رابوه‌ستێت‌و، دوای ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان‌و تاقیگه‌ییه‌كان‌و تیشكییه‌كان (میفراس) ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی قاوشی نه‌شته‌رگه‌ریكراو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌نی بۆ ئه‌نجامدراو ئه‌ویش به‌ ده‌رهێنانی كیسه‌یه‌كی ئاوی بوو له‌مێشكی‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ ماوه‌ی سێ كاتژمێری خایاندو باری ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ش زۆر باشه‌”.

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *