داهێنانێك له‌ لایه‌ن په‌رستارانه‌وه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی نه‌خۆش

20/2/2018
ئیسماعیل شوانی
جگه‌له‌وه‌ی په‌رستاره‌كان له‌رووی ته‌ندروسیه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن خولیای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ زیاتر خزمه‌ت بكه‌ن و پیداویستی زیاتر بۆ نه‌خۆشه‌كان دابین بكه‌ن
چه‌ند په‌رستارێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان به‌هه‌وڵی خۆیان هه‌ستان به‌ دروست كردنی كورسیه‌كی گه‌ڕۆك بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش ،ئه‌م كورسی یه‌ بتڵێكی ئۆكسجین له‌ خۆده‌گرێت بۆ منداڵه‌ نه‌خۆشه‌كان گرنگه‌ له‌ كاتی گواستنه‌ویان بۆ به‌شه‌كانی تیشك و سۆنه‌ر و دابین كردنی ئۆكسجین به‌ به‌رده‌وامی.
دروست كردنی كورسیه‌كه‌ به‌هه‌وڵ و ماندوو بونی هه‌ر یه‌ك له‌ ،په‌رستاری زانكۆیی نه‌بیل بیلال و به‌رێز شێرزاد تاهیر یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری په‌رستاری و به‌رێز حسێن محمد له‌ هۆبه‌ی چاكسازی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان و ئه‌و كه‌رستانه‌ی كه‌ له‌ به‌شی چاك سازی نه‌خۆشخانه‌كه‌ هه‌یه‌ دروستیان كرد وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ پێناو خزمه‌تكردنی زیاتر نه‌خۆشه‌كان
به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان: دكتۆر ئه‌زه‌ل مهدی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ له‌ دروست كردنی ئه‌م كورسیه‌ كه‌ پێوسیتییه‌كی گرنگه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ چونكه‌ له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی منداڵه‌ نه‌خۆشه‌كان بۆ به‌شه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان كه‌مترده‌بێته‌وه‌ و سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م داهێنانه‌ خه‌رجیه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌.

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *