كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون و نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵان

رۆژی سێشه‌ممه‌ 8ی ئایاری 2018 (نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون و نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵان) له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕاكان سه‌عید ئه‌لجبوری پارێزگاری كه‌ركوك و به‌ڕێز دكتۆر حسێن ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك كرایه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ میانه‌ی رێوره‌سمێكی تایبه‌تدا و به‌به‌شداری دكتۆر بێستون عادل زه‌نگه‌نه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و دكتۆر محه‌مه‌د جه‌بر نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و سه‌باح زه‌نگه‌نه‌ راگری كۆلیژی پزیشكی / زنكۆی كه‌ركوك و عه‌لی حه‌مادی یاریده‌ده‌ری پارێزگا و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ر پرسانی حكومی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی خۆجیی
به‌ڕێز پارێزگا له‌ لێدوانێكدا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی دانیشتوانی كه‌ركوك كرد به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی تر ،هه‌روه‌ها هه‌وڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی به‌رز نرخاند له‌ پاڵپشتی دارایی بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد به‌ رۆڵی دكتۆر بێستون بۆ پشتیوانیكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ كه‌ركوك.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی روونی كرده‌وه‌ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ساڵی 1911 به‌ گوژمه‌ی 20 ملیار دینار له‌ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان جێبه‌به‌جێكراوه‌، نزیكه‌ی مانگێك به‌ر له‌ ئێستا به‌شی ئه‌ندازه‌ ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ دوباره‌ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی به‌ هاوركاری دارایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ پاڵپشتی راسته‌وخۆی وه‌زیری ته‌ندروستی .
ووتیشی نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ نزیكترین كاتدا خزمه‌تگوزاریه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌مه‌ش له‌ پێناو خزمه‌تكردنی ته‌ندروستی و پزیشكی زیاتری دانیشتوانی شاری كه‌ركوك

 

دواتر پێشوو
 
 
دواتر پێشوو
print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *