له‌كه‌ركوك، هه‌ڵمه‌تێك بۆ له‌ناوبردنی سه‌گی به‌ڕه‌ڵا ده‌ستی پێكرد

16/1/2019
وه‌رگێران، سالار حسین
له‌ماوه‌ی رابردودا سه‌گی به‌ڕه‌ڵا هاونیشتمانیانی شاری كه‌ركوكی هه‌راسان كردوه‌و له‌گه‌ڕه‌كه‌ جیاجیاكان په‌لاماری منداڵ‌و هاونیشتمانیانداوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ د. ده‌نیز ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی چاودێری له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند: “هه‌رچه‌ند قه‌ڵاچۆكردن‌و له‌ناوبردنی سه‌گی به‌ڕه‌ڵا په‌یوه‌ندی به‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوكه‌وه‌ نییه‌و كاره‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌نه‌خۆشخانه‌ی ڤێترنه‌ری‌و شاره‌وانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك”.
وتیشی: “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌هاوكاری ئه‌و دوولایه‌نه‌ هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردوه‌ بۆ له‌ناوبردنی سه‌گی به‌ڕه‌ڵا له‌شاری كه‌ركوك.

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *