ته‌ندروستی كه‌ركوك ئاهه‌نگێكی به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌جگه‌ره‌كێشان رێكخست

3-2-2019
سامان یابه‌ عه‌لی
به‌چاودێری دكتۆر كه‌ریم وه‌لی جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك‌و له‌ژێر دروشمی (له‌پێناو نه‌هێشتنی جگه‌ره‌ كێشان له‌دام‌و ده‌زگاكان) فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك رۆژی 3/2/2019، ئاهه‌نگێكی فراوانی له‌سه‌نته‌ری گه‌شه‌سازی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان رێكخست.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی كه‌ركوك باسی له‌زیانه‌كانی جگه‌ره‌ كێشان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ كرد.
هاوكات د. بورهان عومه‌ر ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌ندروستی گشتیی له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ساڵانه‌ وه‌ك نه‌ریتێك ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌و ئامانجیش له‌یاده‌كه‌ دروخستنه‌وه‌ی هاونیشتمانیه‌ له‌جگه‌ره‌كێشان، له‌هه‌مان كاتدا رێنمایی‌و ئاگاداری بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ له‌شوێنه‌ گشتییه‌كان جگه‌ره‌ نه‌كێشن، چونكه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ زیان به‌ته‌ندروستی بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌بێت‌و یاسایه‌كی تایبه‌تیش هه‌بێت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ریكلام بۆ جگه‌ره‌.
د. عه‌بدولزه‌هرا عه‌سكه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی توتن له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: به‌پێی ئاماری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بێت، له‌سه‌ده‌ی رابردودا به‌هۆی جگه‌ره‌ كێشانه‌وه‌ 100 میلۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و رێژه‌یه‌ بگاته‌ ملیارێك كه‌س.

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *