چاودێَری ته‌ندروستی هه‌ڵمه‌تێكی بۆ سه‌ر شوێنه‌ گشتیه‌كان و بازار و چێشخانه‌كان ئه‌نجامدا

26/2/210
سالار حوسێن
هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌هاوكاری له‌گه‌ڵا لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی دووه‌م و نوێنه‌رانی ئاسایشی نیشتیمانی رۆژی 25/2/2019 هه‌ڵمه‌تێكی ته‌ندروستیان بۆسه‌ر كافتریا و چێشتخانه‌ و نانه‌واخانه‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و كارگه‌كان ئه‌نجامدا بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌وا تاكو چه‌ند پابه‌ندن به‌ مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌ و له‌ رووی پاكوخاوێنی و مۆڵه‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌.
دكتۆره‌ ده‌نیز ئه‌نوه‌ر ، به‌ڕێوبه‌ری هۆبه‌كه‌ و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ووتی :
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك خۆراكی به‌سه‌ر چوو و له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی 60 كگم په‌ڕۆی خام و ژماره‌یه‌ك سینی دروستكردنی سه‌مون له‌گه‌ڵ80 لیتر له‌ شله‌مه‌نی جۆراو جۆر له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای دارایی 500 هه‌زار دینار به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كدا .
جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت پابه‌ندبن به‌ مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌ و مۆڵه‌تی یاسایی و كارتی ته‌ندروستی ده‌ربێنن و پاكو خاوێنی رابگرن ،بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان و ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ش به‌رده‌وام ئه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام
به‌پێی رێنمایی و یاساكانی ته‌ندروستی گشتی .

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *