ته‌ندروستی كه‌ركوك: هه‌ڵمه‌تێك بۆ سه‌ر كارگه‌كانی ئاوی كانزایی ئه‌نجامده‌دا.

سالار حوسێن
رۆژی 3/3/2019، هۆبه‌ی چاودێری له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی ئاوی كانزایی له‌ناوچه‌ی له‌یلان به‌سه‌ركرده‌وه‌.
ئامانج له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بۆ ئاگاداربوون بوو له‌و كارگانه‌ كه‌ئایا پابه‌ندی رێمایه‌كانی ته‌ندروستی بوون، هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌تدا توانرا ده‌ست بگرن به‌سه‌ر نزیكه‌ی دوو هه‌زار لیتر ئاوی كانزایی كه‌شیاوی خواردنه‌وه‌ نه‌بوو چونكه‌ به‌رواری له‌سه‌ر نه‌بوو، دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێرییه‌وه‌ له‌ناو بران.
هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بڕی 250 هه‌زار دینار سزای دارایی به‌سه‌ر یه‌كێك له‌كارگه‌كان سه‌پێنراو هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ سه‌ر كارگه‌و جێشتخانه‌و شوێنه‌ گشتیه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان دایه‌.

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *