ده‌رمـانـخانه‌ی “جــــه‌دوع” داخرا..!

 

سالار حوسێن

له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه‌ی هاوبه‌شی لێكوڵینه‌وه‌ له‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌سه‌رچاوه‌كانیان نادیاره‌، رۆژی 7/3/2019، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌پشكینین كرد له‌ئه‌نجامدا ده‌رمانخانه‌ی “جه‌دوعــیان” داخست، چونكه‌ ده‌رمانی بێ سه‌رچاوه‌ی به‌هاوڵاتیان فرۆشتووه‌. لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ داوای له‌هاوڵاتیان كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رمان نه‌كڕن كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌زانراو بێت، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: سه‌رپێچی كاران به‌پێی یاسای ته‌ندروستی گشتیی‌و یاسای ده‌رمانسازی رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ ده‌بن.

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *