كه‌رتی حه‌ویجه‌: هه‌ڵمه‌تی پاراستن‌و چاره‌سه‌ریی بۆ خوێندنگاكان

17/3/2019
بنكه‌ی ته‌ندروستی حه‌ویجه‌/ كه‌رتی حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك، هه‌ڵمه‌تێكی پاراستن‌و چاره‌سه‌ریی له‌هه‌ندێك له‌خوێندنگه‌كانی قه‌زای حه‌ویجه‌ ئه‌نجامدرا.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا تیمێكی پزیشكی له‌یه‌كه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی‌و یه‌كه‌ی نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان‌و ته‌ندروستی خوێندنگه‌كان پشكنینیان بۆ ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارو مامۆستاكانی خوێندنگه‌كه‌ ئه‌نجامداو دواتر چاره‌سه‌ری گونجاویان پێیاندا.
هه‌روه‌ها وانه‌یه‌ك له‌سه‌ر چۆنێتی هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتیی‌و پاك‌و خاوێنی گشتیی‌و چۆنێتی خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی وترایه‌وه‌.

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *