ته‌ندروستی كه‌ركوك ئاهه‌نگێكی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان سازكرد

14/3/2019
گۆران حه‌مید
به‌چاودێری دكتۆر كه‌ریم وه‌لی جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك‌و به‌بۆنه‌ی رۆژی هه‌شت مارس كه‌ به‌ ڕۆژی جیهانی ژنان ناسراوه‌، هه‌روه‌ها به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌دری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی‌و سه‌رۆك به‌شه‌كان‌و به‌ به‌شداری توێژی ژنان فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ئاهه‌نگێكی له‌سه‌نته‌ری گه‌شه‌سازی خاوه‌ن پێداوستی تایبه‌تی سازكرا.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بوو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان، دواتر دكتۆر زیاد خه‌له‌ف وته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندوستی كه‌ركوكی پێشكه‌شكردو وتی: ڕۆڵی ژنان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا گرنگه‌‌و شانبه‌شانی پیاو خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن له‌نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌كانی ته‌ندروستی”.
دواتر د. بورهان عومه‌ر ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌ندروستی گشتیی وته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی رۆژی جیهانی ژنان پێشكه‌ش كردو وتی: له‌م ڕۆژه‌دا ژن رۆڵێكی گرنگی بینیوه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، جگه‌ له‌وه‌ش له‌بواره‌كانی پزیشك‌و ته‌ندروستی‌و ئابووری‌و ته‌كنه‌لۆژیاو سیاسی رۆڵی به‌رچویان بینیوه‌.
دواتر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی مانگ بۆ ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگه‌و رێكخراوی رافیدین بۆ پته‌وكردنی كۆمه‌ڵگه‌‌و بنیادنان ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراو جۆر ئه‌نجامدران.

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *