نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك: نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ هاووڵاتیه‌كی بێسه‌په‌رشت ئه‌نجامدا

14/3/2019
گۆران حه‌مید
كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتیی رایگه‌یاند؛ تیمێكی پزیشكی پسپۆر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بێبه‌رامبه‌ر بۆ هاووڵاتیه‌كی بێسه‌رپه‌رشت ئه‌نجامدا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ د. محه‌مه‌د فه‌ریدون به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی رایگه‌یاند: “تیمه‌ پزیشكیه‌كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بۆ هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 58 ساڵ به‌ناوی (ع.س.ع) كه‌دانیشتووی پارێزگای به‌غدایه‌ ئه‌نجامداو سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزراییه‌ پزیشكیه‌كان‌و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆی كرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ كه‌سێكی بێسه‌رپه‌رشت بوو”.
هاوكات د. نیسان خه‌لیل ئه‌لعزاوی پسپۆری شكاوی‌و سه‌رپه‌رشتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ رایگه‌یاند: “دوای گه‌یاندنی نه‌خۆشه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، ده‌ركه‌وت پێشتووتر نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ڵگرتنی گرێی قۆڵۆنی بۆ ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام باری ته‌ندروستی نا جێگری بوو، ده‌ستبه‌جێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراو له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه‌ جێگیره‌.

print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *