سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانی رۆژوو
د:عیسا حه‌بیب ئه‌لحه‌دیدی


له‌ ماوه‌ی رۆژوگرتندا ، كه‌ له‌ دوای بانگی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تاكو كاتی بانگی ئێواره‌ له‌شی مرۆڤ پشت به‌و ووزه‌یه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ له‌و شه‌كره‌ گلۆكۆزه‌ی به‌ ده‌ستی دێنێت له‌ ژه‌می پارشێودا . به‌ڵام ئه‌و ژه‌مه‌ ناتوانێت هه‌موو ئه‌و ووزه‌ شه‌كره‌ دابین بكات ، ته‌نها بۆ چه‌ند كاتژمێرێك نه‌بێت ،دوای ئه‌وه‌ له‌ش ناچار ده‌بێت پشت به‌و ووزه‌ و شه‌كره‌ گڵوكۆزه‌ ببه‌ستێت كه‌ له‌و شه‌كر و چه‌وریه‌ی هه‌ڵگیراوه‌ له‌ له‌شدا. به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌و شه‌كرو چه‌وریه‌ هه‌ڵگیراوه‌ ئه‌سوتێ و له‌ش ...............روونكردنةوة


سكچوون چییه‌ ؟
گۆڕانی پیسایی منداڵه‌كه‌ت له‌ دۆخی ئاساییه‌وه‌ بۆ دۆخی شلی له‌گه‌ڵا زۆرتربوونی ژماره‌ی پیسایی كردن كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ،( ووشكبوونه‌وه‌ ، به‌دخۆراكی) كه‌ مه‌ترسیدارن ،و سكچوون له‌ جیهاندان ساڵانه‌ (سێ ملێون و نیو)  منداڵا ده‌كوژێت .
هۆكاری سكچوون :
 نه‌بوونی مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان .
 خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس.
 گرنگینه‌دان به‌ پاك وخاوێنی گشتی .
 پاك نه‌كردنه‌وه‌ی شوشه‌ی شیری منداڵا .
ئامۆژگاریی :
 به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پێدانی شیری دایك له‌كاتی تووشبوندا كه‌ زوو چاك ده‌بێته‌وه‌.
 شۆردنی ده‌ست ،به‌ئاو و سابون پێش ئاماده‌كردنی خواردن بۆ منداڵه‌كه‌ت .
 دوای چاكبوونه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت تاكو ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ ژه‌مێك خواردنی زیاتری پێبده‌ .
 بۆرزگاركردنی ژیانی منداڵه‌كه‌ت سه‌ره‌ڕای شله‌كانی تر. پێویسته‌ (دیكسترۆلایت) ی بدیتێ.