چالاكییه‌كانی بنكه‌ی ته‌ندروستی هه‌فته‌غار 
29/1/2015
 یه‌كه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی هه‌فته‌غار سه‌ر به‌ كه‌رتی داقوق  به‌ سه‌رپه‌رشتی  به‌رپرسی یه‌كه‌كه‌ ، په‌رستاری  ته‌كنیكی  ئازاد قادر ، رۆژی 26/1/2015  سه‌ردانێكی راسته‌وخۆیان ئه‌نجامدا بۆ چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی پشكنینی چاوی خوێندكاران و دابه‌شكردنی  شامپۆی ئه‌سپێ به‌سه‌ریاندا .
هه‌روه‌ها له‌ 28/1/2015 هه‌مان یه‌كه‌ چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا له‌وانه‌    ووتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك و ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنی تاك له‌گه‌ڵ سه‌ردانكه‌ران و دابه‌شكردنی نامیلكه‌ی ته‌ندروستی به‌سه‌ریاندا به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی بۆ كوتان . 
تیمی كاروباری په‌رستاری نه‌خۆشنخانه‌ی قه‌زای داقوق به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌
هێمن ئه‌حمه‌د
رۆژی 26/10/2014، تیمێك له‌به‌شی كاروباری په‌رستاری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی به‌ئاگابوون له‌كاروباری كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌هاووڵاتیان‌و نه‌خۆشه‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای داقوقیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.
تیمی به‌شی په‌رستاری دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان رایانگه‌یاند: له‌ڕووی پاك‌و خاوێنییه‌وه‌ زۆر باشبوون‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئیشوكاره‌كانیان جێبه‌جێ كردووه‌.
كه‌رتی داقوق: كۆرێك ده‌رباره‌ی ئیفلیجی منداڵا 
7/5/2014
كۆڕێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ به‌سترا له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی داقوق له‌ 5/5/2014 ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی بۆ كوتانی منداڵان له‌ رێگه‌ی ده‌مه‌وه‌ ، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان .
وانه‌كان له‌ لایه‌ن نه‌وزاد محه‌مه‌د ، به‌رپرسی یه‌كه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی وداقوق وعه‌بدولئه‌میر محمه‌د به‌رپرسی یه‌كه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی داقوق بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی ووترانه‌وه‌، كه‌ تێیدا به‌شداربوانیان هۆشیاركرده‌وه‌ له‌ گرنگی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و پێویستی كوتانی مندڵان له‌و ته‌مه‌نانه‌ی كه‌ ئه‌یانگرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێستی منداڵه‌كه‌ له‌ خشته‌ی كوتانی خۆی .
بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌تازه‌ :كۆڕێك ده‌رباره‌ی گرانه‌تا
24-4-2014
له‌ میانه‌ی ئه‌و كاروچالاكیانه‌ی بنكه‌ی چاودێری سه‌ره‌تایی له‌ ناحیه‌ی تازه‌ ئه‌نجام ده‌درێت ، یه‌كه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی كۆڕێكی سازكرد ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی  ( گرانه‌تا) بۆ كارمه‌ندانی پزیشكی و ته‌ندروستی و  ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی  بنكه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ 16/4/2014 له‌ هۆڵی پته‌كردنی ته‌ندروستی .
په‌رستاری لێهاتوو ،موسا عه‌لی ، به‌رپرسی یه‌كه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی و یاریده‌ده‌ری پزیشكی نورتان عه‌باس ، به‌رپرسی یه‌كه‌ی چاودێری دایك و منداڵ،له‌ دوو وانه‌دا باسی ئه‌و  نیشانانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان كرد كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی گرانه‌تا له‌ ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و سه‌رئێشه‌ و دڵتێكهه‌لاتن .
ئامانجیش له‌ كۆڕه‌كه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارمه‌ندانی پزیشكی و ته‌ندروستی و رێنمایكردنی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كه‌ ده‌كه‌ن و له‌ چۆنییه‌تی خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه‌ به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردن و له‌ ئاوی پیس و بایه‌خدان به‌ پاكی كه‌سی  به‌ ده‌ست شۆرین  و شتنه‌وه‌ی میوه‌ و سه‌وزه‌ . 
25 كارتۆن ماست له‌ناوبرا
هێمن ئه‌حمه‌د
به‌شی چاودێری كه‌رتی داقوق-ی سه‌ر به‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك 25 كارتۆن ماستیان له‌ناوبرد.
 د. ده‌نیز ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی چاودێری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند: تیمه‌كانیان له‌بازگه‌ی كه‌ركوك ـ به‌غدا ده‌ستیان به‌سه‌ر 25 كارتۆن ماستی (رایب)دا گرت.
 وتیشی: خاوه‌ن ماسته‌كه‌ به‌نیاز بوو ماسته‌كان به‌ره‌و موسڵ ببات‌و له‌ پارێزگایه‌ ساغی بكاته‌وه‌، به‌ڵام تیمه‌كانیان توانیان ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگرن‌و له‌شوێنی تایبه‌ت له‌ناوی به‌رن، چونكه‌ سه‌رجه‌م كارتۆنه‌ ماسته‌كان مێژووی ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كه‌ی ساخته‌بوو. 

چالاكی كه‌رتی داقوق
18-11-2103
و:سالار حوسێن
تیمێكی ته‌ندروستی له‌ بنكه‌ی چاودێریی  ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ داقوق سه‌ردانی گوندی زانقریان كرد له‌ رۆژی 11-11-2013 كه‌ له‌وسه‌ردانه‌دا چاوپێكه‌وتنینان له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكی گونده‌كه‌ ئه‌نجامدا به‌شێوه‌ی تاك تاك بۆ رۆشنبیركردنیان و هۆشیاركردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی ته‌ندروستی وه‌كو رێگاكانی پاكژكردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌و ، گرنگیی  كوتانی منداڵان و ئافره‌تی دووگیان به‌پێی خشته‌ی مانگانه‌ی كوتان ، چه‌ند بابه‌تێكی ته‌ندروستی تر.
هه‌روه‌ها تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ ،به‌هاوكاری رێكخراوی هه‌وری سپی ، سه‌ردانی قوتابخانه‌ی زانقڕی سه‌ره‌تاییان كرد بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی گرنگیدانیان به‌ پاك و خاوێنی كه‌سیی.
هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانیان سێ وانه‌ی ته‌ندروستی ووترانه‌وه‌ له‌ هه‌رسێ بنكه‌ی چاودێری ته‌ندروستی (تازه‌ و چه‌رداغلو و هه‌فته‌غار) هه‌روه‌ها وانه‌یه‌كی تر ووترایه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی چاودێریی تازه‌ ده‌رباره‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان. 


 چالاكییه‌كانی كه‌رتی داقوق
و:سالار حوسێن    
10/11/2013
كه‌رتی داقوق بۆ چاودێریی ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی چه‌ندین چالاكی ته‌ندروستی و هوشیاركردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدا له‌وانه‌ جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ كوتانی ئیفلیجی منداڵان له‌ 27-31/10/2013
له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی كوتانی گه‌ڕۆك ماڵ به‌ ماڵ و ووتنه‌وه‌ی وانه‌ ده‌رباره‌ی شیردان له‌ مه‌مكه‌وه‌ و نه‌خۆشی كۆلێرا و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و چه‌ندین وانه‌ی تر كه‌ له‌  چه‌ند بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی تر 
 ووترانه‌وه‌  یان له‌ میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانانانه‌ی بۆ  چه‌ند گوندێكی تر ئه‌نجام دراوه‌ وه‌كو(سنور،ته‌ل به‌سه‌ل، ئه‌لبو نه‌جم، چه‌وركه‌، رزگاری ،كڵێسه‌،ئاوخی) هه‌ندێ له‌م چالاكیانه‌ به‌هاوكاری رێكخراوی هه‌وری سپی بۆ دایكان و منداڵان ئه‌نجامدرا بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خانمانی دووگیان ،ده‌رباه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی ته‌ندروستی.



چالاكی كه‌رتی داقوق
.وسۆڤان فه‌رمان
كه‌رتی داقوقی چاودێریی ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری ئه‌نجامدا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی  كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2013 یه‌ك له‌ و چالاكیانه‌ وانه‌یه‌ك بوو ده‌رباره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی ناحیه‌ی تازه‌،له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی داقوقیش دوو وانه‌ ووترانه‌وه‌ ده‌رباره‌ی په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌ و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ،له‌ بنكه‌ی چاودێریی ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ تۆپزاوه‌ وانه‌یه‌ك ووترایه‌وه‌ ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا ،وانه‌یه‌كیش ده‌رباره‌ی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی  له‌ بنكه‌ی چاودێریی ته‌ندروستی سه‌ره‌تای له‌گوندی به‌شیر ووترایه‌وه‌  
ئه‌م وانانه‌ش له‌لایه‌ن كادرانی پزیشكی و ته‌ندروستی پسپۆڕ ووترانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی زیاتر هۆشیار كردنه‌وه‌ی  هاووڵاتیان له‌و نه‌خۆشییانه‌ ، شایانی باسه‌ ، كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌وانه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌كه‌ن ئاماده‌بوون.

چالاكییه‌كانی بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ ناحیه‌ی له‌یلان
17/9/2013
تیمێكی پزیشكی به‌ هاوكاری یه‌كه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی له‌ بنكه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له‌ ناحیه‌ی له‌یلان سه‌ر به‌ كه‌رتی داقوقی دوو، سه‌ردانی راسته‌وخۆیان ئه‌نجامدا بۆ هه‌ردوو گوندی تركه‌شكانی سه‌روو و خواروو كه‌ تێیدا كوتان بۆ ئه‌و منداڵانه‌ ئه‌نجامدرا كه‌ دزه‌یان كردبوو له‌ كوتان و ده‌رمان و چاره‌سه‌ریش درا به‌ نه‌خۆشه‌كان و حه‌بی كلۆریش  دابه‌شكرا بۆ پاقژكردنه‌وه‌ی ئاو.
له‌ میانه‌ی هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌ رێنمای پێویست درا به‌ خه‌ڵكی هه‌ردوو گونه‌كه‌ ده‌رباره‌ی گرنگی كوتان و پابه‌ندبوونیان به‌ به‌رنامه‌ی كوتانی فراوان  و چۆنییه‌تی خۆ پاراستن له‌ نه‌خۆشی ،له‌گه‌ڵً  پێویستی سه‌ردانیكردنی نزكترین بنكه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له‌كاتی بوونی هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك.
هه‌ر له‌  هه‌مان بنكه‌ی ته‌ندروستی وانه‌یه‌ك ووترایه‌وه‌ ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی خۆپاراستن له‌ سووتان و .ئه‌نجامدانی گرنگترین فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی كه‌ پێویسته‌ بكرێت بۆ كه‌سی سووتاو پێش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ .
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌  له‌ بنكه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی له‌ به‌شیر و تازه‌ و چه‌رداغلو چه‌ندین وانه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ رێنمایی ده‌رباره‌ی سووتان و سیل و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و كوتان ووترایه‌وه‌ .



                چالاكیه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ هه‌ردووبنكه‌ی ته‌ندروستی لیلان و تازه‌
و. سۆڤان فه‌رمان
كارمه‌ندانی یه‌كه‌ی پته‌و كردنی  ته‌ندروستی له‌ بنكه‌ی لیلان بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی سه‌ر به‌ كه‌رتی داقووق سه‌ردانی هه‌ردوو گوندی ( حسین اسلام وفرقان) یان كرد وكوتانیان بۆ ئه‌و منداڵانه‌ كرد كه‌ نه‌كوترابوون و هه‌روها پشكنینیش بۆ نه‌خۆشه‌كان كرا و چاره‌سه‌ری پێویست وحه‌بی كلۆری تایبه‌ت به‌ پاقژكه‌ره‌وه‌ی ئاویان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرا .
هه‌روه‌ها بۆ دانیشتوانی گونده‌كه‌ دووپاتیانكرده‌وه‌ پابه‌ندبوون و گرنگیدان به‌ پرۆگرامه‌كانی كوتان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیاندایه‌ وده‌بێت له‌ كاتی پێویست و تووشبوون به‌ هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك سه‌ردانی بنكه‌ ته‌ندروسیه‌كان بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی ناوبراو كۆرێكی هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی ده‌رباره‌ی فایرۆسی (كورونا) ئه‌نجامدا كه‌تیایدا باس له‌ رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بۆ مرۆڤ و چۆنێتی خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه‌ كرا .
هه‌روه‌ها له‌ چاوارچێوه‌ی ئه‌و چالاكیانه‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ ناحیه‌ی تازه‌ كۆرێكی ده‌رباره‌ی (شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك) ئه‌نجامداكه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانه‌ی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن وهه‌روه‌ها كادیرانی پزیشكی وته‌ندروستی تیایدا باشداریان كرد وله‌لایه‌ن دكتۆر (زبیده‌ علی) وانه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی نیشانه‌كانی تایبه‌تی نه‌خۆشیه‌كه‌ وه‌ك هه‌ست كردن به‌ ئازار له‌ مه‌مك وده‌رهاویشتنی هه‌نده‌ی له‌ رژێنه‌ خوێنیه‌كانی باس كرا. 
شایانی باسه‌ ئامانج له‌م كۆره‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستیه‌ هه‌تا ڕادیه‌ك بۆ  كادیرانی پزیشكی وته‌ندروستی و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانه‌ی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن وباس كردنی چۆنێتی خۆپارستن له‌م نه‌خۆشیه‌و به‌ سه‌ردانی كردنی به‌رده‌وام بۆ بنكه‌ته‌ندروستیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین پێشوه‌خت .   
 

كۆرێك له‌ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ ناحیه‌ی تازه‌ 
7/7/2013
رۆژی 2/7/2013 له‌ چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی بنكه‌ی تازه‌ بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ ناحیه‌ی تازه‌ سه‌ر بكه‌رتی داقووق ، یه‌كه‌ی پته‌و كردنی ته‌ندروستی هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی كۆرێك ده‌رباره‌ی (ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ له‌ منداڵان )له‌ هۆڵی پته‌و كردنی ته‌ندروستی به‌ ئاماده‌ بوونی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كه‌یان كردبوو وهه‌روها كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وپزیشكی به‌رێوه‌ چوو.
هه‌روه‌ها وانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دكتۆر (عادل عبدالمجید) ده‌رباره‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ له‌ منداڵان و لایه‌نه‌ باشه‌كانی ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ له‌ سكماكه‌وه‌ دووچاری هه‌ندێ‌ نه‌خۆشی بوون و بۆ گه‌شه‌كردنیان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی وته‌ندروست پێویست به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ ده‌كرێت.شایانی باسه‌ ئامانج له‌م كۆره‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستیه‌ بۆ كادرانی پزیشكی و  ته‌ندروستی وهه‌روه‌ها هۆشیار كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ منداڵه‌كانیان تاوه‌كو منداڵانی دیكه‌ به‌ ته‌ندروستیه‌كی باش درێژه‌ به‌ ژیانیان بده‌ن.