كه‌رتی دوبز : هه‌ڵمه‌تی ته‌ندروستی بۆ ناوچه‌ ئاواره‌نشینه‌كان 
29-9-2014
تیمی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی دوبز بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی كه‌ پێكهاتبوو له‌ د. هودا جومعه‌ و یاریده‌ری پزیشكی هێمن عه‌زیز ، په‌رستاری به‌ئه‌زموون په‌یمان سه‌ڵاح هه‌ڵمه‌تێكی ته‌ندروستیان ئه‌نجامدا بۆ شوێنی ئاواره‌ نشینه‌كانی ناوچه‌ی (عه‌مه‌له‌ شه‌عبی) له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا پشكنین بۆ نه‌خۆشه‌كان ، به‌تایبه‌تی به‌ته‌مه‌ن و تووشبووانی نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كان و دووگیانه‌كان كرا و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كرا . هه‌روه‌ها له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا پێوانه‌ی په‌ستانی خوێن كرا بۆ دایكی دووگیان وبه‌ته‌مه‌نه‌كان كه‌ كه‌بسولی (فیر فول ) و كوتانی منداڵی ته‌مه‌ن (0 ــ 15 )  ساڵ كرا به‌ كوتانی سورێژه‌ی تاك و كاتی سه‌ردانی كرد بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ (عه‌مه‌له‌ شه‌عبی) بۆ دیاریكردن به‌ ته‌واو كردنی كوتانه‌كانی تر و شامپۆی دژی ئه‌سپێ بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ توشی (ئه‌سپێ) بوونه‌ و هه‌روه‌ها كلۆریان دابه‌شكرد بۆ پاقژكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ ، ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كانیش چه‌ندین رێنماییان پێدان وه‌كو چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ و خۆپاراستن لێی  و پشكنینی دۆخی خواردنی منداڵه‌ ئاواره‌كان له‌ ته‌مه‌نی (0 ـ 5) ساڵی  ئه‌نجامدرا.
كه‌رتی دوبز:كۆڕێكی رۆشنبیریكردن
8-9-2014
كۆرێكی رۆشنبیریكردن ده‌رباره‌ی (په‌یوه‌ندی بۆ  گۆڕینی ره‌فتار.. ته‌ندروستیت ئامانجمانه‌)
له‌ هۆڵی بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ رۆژی 7/9/2014 له‌ ناحیه‌ی پردێ به‌سترا ، به‌به‌شداری به‌رپرسانی یه‌كه‌كانی پته‌وكردنی ته‌ندروستی و لیژنه‌ ته‌ندروستییه‌ ناوخۆكانی سه‌ر به‌ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان كه‌ تێیدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر چۆنییه‌تی بایه‌خدان به‌ نه‌خۆش و پێدانی هه‌موو مافێكی و زانیاری پێدانی له‌كاتی چوونه‌ ناو بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كه‌وه‌ . 
هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی كۆڕه‌كه‌ زانیاری به‌ لیژنه‌ ته‌ندروستیه‌ ناوخۆكان درا ده‌رباره‌ی ئه‌م چالاكیانه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی  له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پته‌وكردنی ته‌ندروستی بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان  به‌تایبه‌تی  ئاواره‌كان و گۆڕینی هه‌ندێ ره‌فتاری كه‌ نه‌خۆش به‌هه‌ڵه‌ به‌كاری دێنێت .
وانه‌كانی كۆڕه‌كه‌ش له‌لایه‌ن عه‌لیه‌ عه‌باس .به‌رپرسی یه‌كه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ، و سائر سه‌لمان  به‌رپرسی یه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی  له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ووترانه‌وه‌ . 
كه‌رتی دوبز : خولێك ده‌رباره‌ی  كوتان
26-8-2014
كه‌رتی دووبز بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی ، خولێكی راهێنانی كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی كوتان ،بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و كادیره‌ ته‌ندروستیانه‌ی كه‌ له‌ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر به‌كه‌رته‌كه‌ كار ده‌كه‌ن له‌ 17-20/8/ 2014 و له‌هۆڵی بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ ناحیه‌ی پردێ كه‌ تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگی ماكوته‌كانی تایبه‌ت به‌ دایك ومنداڵ و گرنگی كوتان و چۆنییه‌تی پێدانی ماكوته‌ به‌ منداڵ كرا .
وانه‌كانیش له‌لایه‌ن دكتۆره‌: نه‌وال محه‌مه‌د،به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی كوتان ،دكتۆر سه‌باح نامیق ،پسپۆڕ له‌ پزیشكی كۆمه‌ڵگه‌  و ته‌كنیككاری پزیشكیی، هێمن حه‌سه‌ن  و یاریده‌ده‌ری پزیشكی ،سه‌ركه‌وت عه‌لی  و ده‌رمانساز فه‌لاح حه‌سه‌ن  ووترانه‌وه‌ .
وانه‌كان ده‌رباره‌ی بابه‌تی جۆراوجۆر بوون ،وه‌كو كۆكه‌ ره‌شه‌ و هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی و زه‌ردوو و چۆنییه‌تی خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییانه‌ .
خولێكی راهێنان ده‌رباره‌ی سورێژه‌ له‌ كه‌رتی دووبز بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی 
25/ 6/ 2014 
خولێكی راهێنان ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی ( سورێژه‌) بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ كه‌ له‌ 15ـ 19 / 6 به‌رده‌وام بوو ئه‌نجامدرا و تیایدا چه‌ند وانه‌یه‌ك باسكرا ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌و هۆكاره‌كانی و نیشانه‌كانی و گرنگی پێدانی چاره‌سه‌ری به‌ كوتانی منداڵان .
شایانی باسه‌ وانه‌كان له‌ لایه‌ن یاریده‌ده‌ری پزیشكی ئیبراهیم خه‌لیل ویاریده‌ده‌ری پزیشكی عامر عوبه‌ید  وستار محمه‌د هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماجستیر له‌ زینده‌وه‌رزانی ووترانه‌وه‌.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكی له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی سه‌ر به‌م كه‌رته‌ تیایدا به‌شدار بوون .
چالاكییه‌كانی كه‌رتی دوبز
2-6-2014
و: سالار حوسێن
كه‌رتی دوبز بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی ،دووه‌م خولی راهێنانی كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی (ته‌ندروستی دایك و منداڵ)به‌به‌شداری ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی ناوخۆیی سه‌ر به‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی پێشخستنی چاودێریی  ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ كه‌رتی دوبز.خوله‌كه‌ له‌ 25-28/5/2014 خایاند به‌سه‌رپه‌رشتی تیمێكی كارا كه‌ پێكهاتبوو له‌ د. نیزال كاكی ،به‌رپرسی هۆبه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی ، عه‌لیه‌ عه‌باس ،به‌رپرسی یه‌كه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ ،و عه‌بدولخالق سلێمان ، به‌رپرسی یه‌كه‌ی په‌ره‌پێدانی ناوخۆیی له‌ دیوانی فه‌رمانگه‌ كه‌ ،له‌ خوله‌كه‌ گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئیفلیجی منداڵان ،روونكردنه‌وه‌ بۆئه‌وانه‌ی به‌ نیازی هاوسه‌رگیرین و خۆراكی منداڵی كۆرپه‌  و باشتركردنی ره‌فتاری خۆراكی دایكی دوو گیان و كۆرپه‌كه‌ی و نیشانه‌ مه‌ترسیداره‌كانی منداڵ و ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌ن بۆ مه‌ترسی له‌ كاتی دووگیانی و منداڵبوون  , چاره‌سه‌ركردنی مندااڵ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و رۆڵی ئه‌ندامانی لیژنه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ سه‌ر چۆنییه‌تی وشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان .له‌ 1-6-2014 كه‌رته‌كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی سونه‌تكردنی  منداڵانی ده‌ستپێكرد له‌ قه‌زای دوبز له‌لایه‌ن دكتۆر حامد فالح و په‌رستاری ته‌كنیكی حسێن فاتح و به‌سه‌رپه‌رشتی  به‌ڕێوبه‌ری كه‌رته‌كه‌  ئیبراهیم خه‌لیل ,كه‌ (110 ) منداڵ سونه‌تكران  له‌كه‌ڵ به‌خشینی دیاری بۆیان .
كه‌رتی دوبز:خولێك ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان له‌ڕێی سێكسه‌وه‌ 
27-5-2014
و:سالار حوسێن
كه‌رتی دوبز بۆ چاودێریی ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی خولێكی كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی (نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان له‌ڕێی سكسه‌وه‌)،له‌ 18-22/ 2014/5به‌سه‌رپه‌رشتی ستار محه‌مه‌د ،رێكخه‌ری كارگێڕیی كوالیتی ،و نه‌وال عوبێد به‌رپرسی یه‌كه‌ی راهێنان و پێشخستنی  كارمه‌ندان.
وانه‌كانی خوله‌كه‌ ،له‌لایه‌ن دكتۆره‌ فاتیمه‌ ئیبراهیم ، ووترایه‌وه‌ ،كه‌ تێیدا باسی چه‌ندین نه‌خۆشی كرد كه‌ له‌ رێی سێكسه‌وه‌  ئه‌گوازرێنه‌وه‌ و ئه‌و ڤایرۆس و به‌كتریایانه‌ی هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن و چۆنییه‌تی  گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌كه‌سێكی تووشبوو بۆ كه‌سێك ساغ و ئه‌و نیشانانه‌ی له‌كه‌سی تووشبوو ده‌رئه‌كه‌وێ هۆكاره‌كانی روودانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌و چاره‌سه‌ری هه‌ندێ له‌م نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ تووش ئه‌بن.

كه‌رتی دوبز: خولێك ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی دایك و منداڵا
24 / 4/ 2014 
كه‌رتی دوبز بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی خولێكی راهێنانی كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی (رێنمایی ته‌ندروستی دایك و منداڵا) بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ته‌ندروستی ناوخۆ ، له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ ماوه‌ی 20ـ21/ 4/2014 وبه‌سه‌رپه‌رشتی  د. (نزاڵا كامل) به‌ر پرسی هۆبه‌ی پته‌و كردنی ته‌ندروستی و(عه‌لیه‌ عه‌باس) به‌رپرسی یه‌كه‌ی (ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌) ،(عبدالخالق)  به‌رپرسی یه‌كه‌ی په‌ره‌پێدانی ناوخۆیی له‌ فه‌رمانگه‌كه‌، له‌و خوله‌دا ووتووێژ كرا ده‌رباره‌ی پلانی له‌ دایكبوونێكی دروست و دووری ماوه‌ی دووگیانی و ته‌ندروستی دایك ومنداڵا وخواردن له‌ كاتی دووگیانی .