كه‌رتی حه‌ویجه‌ی دوو : ئاهه‌نگێڕان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی نیشتمانی ته‌ندروستی قوتابخانه‌كان
و: سۆڤان فه‌رمان
25/11/2013
له‌ ژێر دروشمی (خوێندكاران داهاتوومانن ، ته‌ندروستیان به‌رپرسیارێتیمانه‌) و به‌ چاودێری به‌رێز به‌رێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ، دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌ داودی، كه‌رتی حه‌ویجه‌ی دوو به‌ هاوكاری به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی حه‌ویجه‌ هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی چالاكی ئاهه‌نگ گێرانی ساڵانه‌ی ڕۆژی ته‌ندروستی قوتابخانه‌كان له‌ رۆژانی  17  تا  19 /11/2013 .
شایانی باسه‌ ئاهه‌نگ گێڕانه‌كه‌ چه‌ند چالاكیه‌كی وه‌رزشی له‌ نێوان خوێندنگاكان له‌ خۆ گرتبوو، وه‌ك رێخستنی یاری تۆپی پێ‌ له‌ نێوان خوێندنگاكان وهه‌روه‌ها چه‌ند پێشه‌نگایه‌كی  وێنه‌ كێشان ده‌رباره‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ و ته‌ندروستی گشتی  له‌لایه‌ن خوێندكاران نمایش كرا ،جگه‌ له‌م چالاكیانه‌ خوێندنگاكان گرنگی كوتانانیان  به‌ ئه‌نجامدانی شانۆ گه‌ری و ووتنی هۆنراوه‌و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ت له‌ لایان قوتابیانه‌وه‌ نمایش كرد .
له‌ كۆتایدا خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شداربووان له‌ چالاكیه‌كانی خوێندنگاكان دابه‌ش كرا. 

كه‌رتی حه‌ویجه‌ی دوو 451 خوێندكار له‌دژی نه‌خۆشی گوزاز ده‌كوتێت
هێمن ئه‌حمه‌د
كه‌رتی دووی حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك، له‌هه‌ڵمه‌تێكی كوتاندا 451 خوێندكاری ئاماده‌یی و په‌یمانگای مامۆستایان و ئاماده‌یی په‌رستاری له‌دژی نه‌خۆشی گوزاز كوتران.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ 27/29/11/2011، به‌رده‌وام بووه‌، چونكه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌و داواكارن له‌هاووڵاتیانی قه‌زای حه‌ویجه‌ هاوكاری تیمه‌كانیان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وندی خۆیانه‌ ئه‌و كوتانه‌. 


پیشه‌نگایه‌ك به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ته‌ندروستیه‌وه‌ كرایه‌وه‌ له‌حه‌ویجه‌ 
هێمن ئه‌حمه‌د
ڕۆژی 15/11/2011 كه‌رتی ته‌ندروستی حه‌ویجه‌ی دوو، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ته‌ندروستیه‌وه‌ پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافی و وێنه‌یی له‌هۆڵی په‌یمانگای مامۆستایانی بۆ خوێندكارانی قه‌زاقه‌كه‌ به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی حه‌ویجه‌ كرایه‌وه‌.هه‌ر له‌پێشه‌نگاكه‌دا ژماره‌یه‌ك شانۆگه‌ری به‌دانیشتوان پێشكه‌ش كراو و دواتریش ڕێزلێنان به‌سه‌ر خوێندكاراندا دابه‌شكرا. 

چالاكیه‌نی كه‌رتی هه‌ویجه‌ی دووهه‌م 
گه‌ڕۆكی كه‌رتی دووهه‌م سه‌ربه‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیتیمصكی پزیشكی بۆماوه‌ی 4/9تا8/9/2011سه‌ردانی گونده‌ی(البرغلیه‌ ـ العماره‌ـ عزیری سفلی ـالمنصوریه‌ ـ الصالحیه‌)كردبه‌مه‌به‌ستی پصش كه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاری چاوڕیژی ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی بۆ هاوڵاتیانی دانیشتوی ئه‌م گوندانه‌ كه‌بنكه‌ی ته‌ندروستی  تێدانیه‌.
كه‌ئه‌م تیمه‌ له‌هه‌رهه‌فته‌یه‌ك پصنج جارسه‌ردانی ئه‌نجامراوه‌ به‌مه‌به‌ستی پێش كه‌ش كردنی ده‌رمان وچاره‌سه‌ر بۆنه‌خۆشه‌ كان هه‌روهابۆكوتانی منداڵان وژنان ودابه‌ش كردنی حه‌بی كلۆر بۆ سه‌ر دانیشوانی ئه‌م گوندانه‌ كه‌له‌م سه‌ردانه‌ 320 هاوڵاتی خزمه‌تگوزاریان وپیش كه‌ش كران لایه‌ن ئه‌م تیمه‌بزیشیه‌ گه‌روكه‌.