كه‌رتی دووه‌م : سه‌ردانی مه‌یدانی به‌رده‌وام 
7/1/2015
له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌ به‌رده‌وامه‌كانی هۆبه‌ و یه‌كه‌كانی كه‌رتی دووه‌م بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی بۆ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی سه‌ر به‌كه‌رتی دووه‌م ، رۆژی 15/1/2015 سه‌ردانێك بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ گه‌ره‌ِكی حه‌جاج ئه‌نجامدرا بۆ موعایشه‌یه‌كی مه‌یدانی بۆ یه‌كه‌كانی بنكه‌ی ته‌ندروستیه‌كه‌ له‌ میانه‌ی معایشه‌كه‌ خاڵه‌ به‌هێزو لااوازه‌كانی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرا له‌گه‌ڵ رێنمایی و تێبینی ده‌رباره‌ی رۆڵی یه‌كه‌كانی بنكه‌ كه‌ ، موعایشه‌كه‌ش له‌ سه‌رجه‌م هۆبه‌و یه‌كه‌كانی كه‌رته‌كه‌ ئه‌نجامدرا .


كه‌رتی دووه‌م : سه‌ردانیكردنی چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك
8-12-2014
له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی كه‌رتی دووه‌م بۆ چاودێریی ته‌ندروستی  سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ،رۆژی  2-12-2014 سه‌ردانیك رێكخرا  بۆ ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری  بنكه‌ی ته‌ندروستی  گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری  كه‌تێیدا چه‌ند  وانه‌یه‌ك ووترایه‌وه‌ ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی ئایدز  و هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی و  كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ .
وانه‌كانیش له‌لایه‌ن تیمێك له‌ كادیرانی پزیشكی و ته‌ندروستی سه‌ر به‌ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ ووترانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی پۆسته‌ر ی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیانه‌وه‌ .
هه‌روه‌ها چه‌ند دیدارێكی تاك تاك ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌یه‌ ده‌كه‌ن  ، وانه‌كانیش له‌لایه‌ن دكتۆر محه‌مه‌د شوكر  و یاریده‌ده‌ری پزیشكی موزه‌فه‌ر  ته‌ها به‌رپرسی یه‌كه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی  ووترانه‌وه‌ . 
كه‌رتی دووه‌می كه‌ركوك : ده‌ست به‌سه‌راگرتنی خۆراكی به‌سه‌ر چوو 
23-11-2014
 سالار حوسێن 
  تیمێكی ته‌ندروستی هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له‌كه‌رتی دووه‌می كه‌ركوك سه‌ر به‌  فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك  به‌هاوكار ی نووسینگه‌ی كه‌ركوكی ئاسایشی ئابووری  هه‌ڵمه‌تێكی ته‌ندروستییان ئه‌نجامدا بۆ كۆڵان و  بازاڕه‌كانی  گه‌ڕه‌كی ( ئه‌سرا)ی شاری كه‌ركوك ، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر  ،نزیكه‌ی 200  كگم له‌  خۆراكی ووشكه‌ و شله‌مه‌نی  كه‌ نه‌شیاو بوو بۆ به‌كار هێنانی  مرۆیی   به‌هۆی به‌سه‌رچوونی مێژووی  دروستكردنی و تێكچوونی ره‌نگه‌كه‌ی ، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ ناوچه‌ی له‌ناچاڵنانی ته‌ندروستی له‌ ناوبران  ، 
دكتۆره‌ ده‌نیز  به‌ڕێوبه‌ری هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی  له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ووتی : تیمه‌كانیان  به‌ هاوكار ی ئسایشی ئابووری توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر نزیكه‌ی 200 كگم له‌ خۆراكی ووشكه‌ و شله‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌سرای شاری كه‌ركوك ،ووتیشی ئه‌وان رۆژانه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام  ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن  و داواشی له‌ هاووڵاتیان كرد له‌كاتی بوونی هه‌ر جۆره‌ كه‌لو په‌لێك و خۆراكێكی به‌سه‌رچوو  هۆبه‌كه‌یانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ تاكو رێوشوێنی ته‌ندروستی بگرنه‌ به‌ر  له‌ پێناو ئه‌وه‌ی رێبگرن  له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و  هاووڵاتیان  خۆراكێكی ته‌ندروست به‌كاربهێنن . 
كه‌رتی دوو : ده‌ست به‌سه‌را گرتنی زیاتر له‌ 250 كگم خوارده‌مه‌نی 
17ـ11ـ2014 
تیمێكی له‌ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ر به‌ هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی كه‌ركوكی دووهه‌م بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستی گرت به‌سه‌ر 250 كگم زیاتر خۆراكی ووشكه‌ و 56 لیتر له‌ شله‌مه‌نی كه‌ نه‌شیاو بۆ به‌كار هێنانی مرۆیی .  ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ته‌ندروستیه‌ چه‌ند سۆپرماركێت و دوكان له‌ گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵڵا گرته‌وه‌ .
به‌ڕێوبه‌ری هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی داقوق عه‌باس حه‌سه‌ن ووتی: ئه‌و خواردن و خوارده‌مه‌نیه‌یی كه‌ ده‌ستی به‌ سه‌رداگیراوه‌  به‌ هۆی خراپ هه‌ڵگرتن و كۆتایی هاتن به‌ ماوه‌ی به‌كار هێنانی له‌ ناو برا له‌ ناوچه‌ی له‌ چاڵا نانی ته‌ندروستی .
كه‌رتی كه‌ركوكی دووه‌م : سه‌ردانی و پشكنین 
17-9-2014 
به‌ پێی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوبه‌ری كه‌رتی كه‌ركوكی دووه‌م دكتۆری ده‌رمانساز (سیروان )تیمی پشكنین له‌ كه‌رتی كه‌ركوكی دووه‌م سه‌ردانێكی ئه‌نجامدا بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ گه‌ڕه‌كی حوریه‌ و به‌ سه‌رپه‌رشتی دكتۆره‌ زه‌ینه‌ب جه‌لال ، له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا باس له‌ كاری یه‌كه‌ی ده‌رمانخانه‌ و میكانیزمی پێدانی ده‌رمان به‌ خێزانی ئاواره‌كان كراو دواتریش سه‌ردانی یه‌كه‌كانی تركرا.
كۆڕێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان
كه‌رتی دووی چاودێری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك كۆڕێك سه‌باره‌ت به‌چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك‌و به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی سكچوون بۆ به‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانی (عه‌سكه‌ر، ره‌شید، نه‌سر، حه‌جاج) ریكخست.
دواتر خولی راهێنانی تایبه‌ت به‌كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌نجامدرا تاوه‌كو ئه‌وانیش ئاستی زانستی هاووڵاتیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ له‌ڕووی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه‌، دوای كۆتایی هاتنی خوله‌كه‌ كارمه‌ندانی خوله‌كه‌ سه‌ردنی بازاڕه‌كانی كه‌ركوك‌و سوپه‌ر ماركێت‌و شوێنه‌ گشتییه‌كانیان كرد، به‌مه‌به‌ستی پێشسكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پزیشكی.
كه‌رتی دووه‌م :چالاكییه‌كانی بنكه‌ ته‌نروستیه‌كان 
5-8-2014
كه‌رتی دووه‌می كه‌ركووك بۆچاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی به‌رده‌وامه‌ له‌ كارو چالاكییه‌كانی هۆشیار كردنه‌وه‌, له‌ماوه‌ی مانگی ته‌موز ی 2014, وله‌لایه‌ن بنكه‌ ته‌دروستیه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئیسكان وڕه‌شید و نه‌سر وشۆریجه‌ وموسه‌ڵا و ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر , له‌و چالاكیانه‌ش ووتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی پزیشكی وته‌ندروستی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی و چه‌ند دۆخێكی نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی سكچوون , له‌گه‌ڵ به‌ستنی چه‌ند كۆڕێكی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان, هه‌روه‌ها گه‌ڕان وپشكنین بۆ بازاره‌كان وشوێنه‌ گشتییه‌كان هه‌روه‌ها به‌ستنی چه‌ند خولێكی ڕاهێنان بۆكارمه‌ندان, ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدارێكی تاك , وچه‌ندین چالاك دیكه‌  بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی  ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستی له‌ لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ , هه‌روه‌ها  به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی كارمه‌ندانی پزیشكی وته‌ندروستی , ئه‌مه‌ش له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری  له‌ داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان 
كه‌رتی دووه‌م :چالاكییه‌كانی بنكه‌ ته‌نروستیه‌كان 
5-8-2014
كه‌رتی دووه‌می كه‌ركووك بۆچاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی به‌رده‌وامه‌ له‌ كارو چالاكییه‌كانی هۆشیار كردنه‌وه‌, له‌ماوه‌ی مانگی ته‌موز ی 2014, وله‌لایه‌ن بنكه‌ ته‌دروستیه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئیسكان وڕه‌شید و نه‌سر وشۆریجه‌ وموسه‌ڵا و ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر , له‌و چالاكیانه‌ش ووتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی پزیشكی وته‌ندروستی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی و چه‌ند دۆخێكی نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی سكچوون , له‌گه‌ڵ به‌ستنی چه‌ند كۆڕێكی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان, هه‌روه‌ها گه‌ڕان وپشكنین بۆ بازاره‌كان وشوێنه‌ گشتییه‌كان هه‌روه‌ها به‌ستنی چه‌ند خولێكی ڕاهێنان بۆكارمه‌ندان, ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدارێكی تاك , وچه‌ندین چالاك دیكه‌  بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی  ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستی له‌ لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ , هه‌روه‌ها  به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی كارمه‌ندانی پزیشكی وته‌ندروستی , ئه‌مه‌ش له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری  له‌ داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان 
كه‌رتی دووه‌می كه‌ركوك : كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیفلیجی منداڵان 
22/ 7/ 2014 
پزیشكی ده‌رمانساز سیروان محه‌مه‌د ساڵح ، به‌ڕێوبه‌ری كه‌رتی دووی كه‌ركوك كۆبونه‌ویه‌كی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵا به‌ڕێوبه‌رانی بنكه‌ ته‌‌ندروستیه‌كان و به‌رپرسارانی یه‌كه‌ی كوتان له‌ كه‌رته‌كه‌ ، وسه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵمه‌تی نیمچه‌ نیشتیمانی بۆ ئیفلیجی منداڵان ، له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌ میكانیزمی كاركردن و دابه‌شكردنی پلانی كاره‌كه‌و ئاماده‌كاری پێویست كرا بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ كه‌ڕۆژی 3ـ 8ـ 2014 ده‌ستپێده‌كات كه‌ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 5 ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه‌. 
چلاكییه‌كانی بنكه‌ی ته‌ندروستی نه‌سر
25-6-2014
بنكه‌ی ته‌ندروستی نه‌سر سه‌ر به‌كه‌رتی دووه‌می كه‌ركوك چه‌ند چالاكییه‌كی زنستی و رۆشنبیری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی حوزه‌یرانی 2014 ،  وه‌كو ووتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی گرنگی شیری دایك بۆ منداڵه‌كه‌ی ،و  ته‌ندروستی ده‌روونی ،و  خۆراكی كۆرپه‌ ، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی دوو خول ده‌رباره‌ی كوتان و پلانی  پێشوازیكردن له‌ خوێندكارانی نوێ، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی جیا جیا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كه‌ ده‌كه‌ن بۆ روونكردنه‌وه‌ و زانیاری پێدان ده‌رباره‌ی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك .

كه‌رتی دووه‌م : چالاكیه‌كانی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان 
11/6/2014
كه‌رتی دووه‌می كه‌ركوك بۆ چاودێریی ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ر چالاكی هۆشیاركردنه‌وه‌ و رۆشنبیركردن له‌ نیوه‌ی هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی حوزه‌یران 2014 له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ گه‌ره‌كه‌كانی عه‌سكه‌ری و ره‌شید و نه‌سر و شۆڕیجه‌و موسه‌ڵڵا و ناحیه‌ی قه‌ره‌ هه‌نجیر ، له‌ وانه‌ش وانه‌ ووترانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكی پزیشكی و ته‌ندروستی ، ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی و هۆكاره‌كانی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك ، به‌ تایبه‌تی  ڤایرۆسی كۆرۆنا ، له‌ گه‌ڵا به‌ستنی كۆڕی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵا هاوه‌وڵاتیان ، جێبه‌جێكردنی  چه‌ندین گه‌ڕان و پشكنین بۆ بازاره‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان ، به‌ستنی خولی ڕاهێنان بۆ كارمه‌ندان و چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی تاك و چالاكی تر كه‌ ئامانجی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستی  له‌ لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌گه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی  ئاستی زانستی بۆ كارمه‌ندانی پزیشكی و ته‌ندروستی  ، سه‌رئه‌نجام پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له‌ دامو ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.
كه‌رتی دووه‌م: چالاكییه‌كانی   بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان
25-5-2014
و: سالار حوسێن
كه‌رتی دووه‌می كه‌ركوك بۆ چاودێری ته‌ندروستی  سه‌ره‌تایی به‌رده‌وامبوو له‌ چالاكی  هۆشیاركردنه‌وه‌ و رێنمایی  له‌ هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی ئایاری 2014له‌ میانه‌ی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی گه‌ڕه‌كی  عه‌سكه‌ری و ره‌شید و نه‌سر و شۆڕیجه‌ ، كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ چه‌ندین وانه‌ له‌لایه‌ن كادیرانی پزیشكی و ته‌ندروستی  ووترانه‌وه‌ ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌كان  و هۆكاره‌كانی ، له‌گه‌ڵ به‌ستنی چه‌ندین كۆڕی جه‌ماوه‌ری له‌ گه‌ڵ هاووڵاتیان و، ئه‌نجامدانی چه‌ندین سه‌ردانی راسته‌وخۆی بازاڕ و دوكانه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان ، و كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ كارمه‌ندان ، چه‌ندین چالاكی تر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستی له‌لای هاوولاتیان و به‌ركردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی للایه‌ن كادیرانی  پزیشكی و ته‌ندروستی ، ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانی شاره‌كه‌.
چالاكییه‌كانی بنكه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ كه‌رتی دووه‌م
7/5/2014
بنكه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ كه‌رتی دوومی كه‌ركوك سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌رده‌وامن له‌ ئه‌نجامدانی چالاكی رۆشنبیركردن و هۆشیاری ته‌ندروستی له‌ نێوان سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای كارمه‌ندانی پزیشكی و ته‌ندروستی .
له‌م چوارچێوه‌شدا بنكه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌سكه‌ری ونه‌سرو شۆریجه‌ وره‌شیدئاوا و موسه‌لڵا و ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر چه‌ندین وانه‌ی هۆشیاری لێ پێشكه‌ش كران .
به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی گرنگی كوتانی منداڵان له‌ رێگه‌ی ده‌مه‌وه‌ و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و خۆراكی به‌ ته‌مه‌نه‌كان و هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی،ددان كلۆر بوون ،سوتان وسكچوون وخۆراكی دووگیان ، سیل وبابه‌تی تر ، له‌گه‌ڵا ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك كۆڕی جه‌ماوه‌ری و خولی ڕاهێنان و سه‌ردانی راسته‌وخۆی ژماره‌یه‌ك خوێندنگه‌و بازاڕو شوێنه‌گشتیه‌كان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خوێندكاران و هاو ووڵاتیان ده‌رباره‌ی چه‌ندنه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌ .
وانه‌كانیش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندنی پزیشكی و ته‌ندروستی تایبه‌ت ووترانه‌وه‌ به‌ ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی لای هاووڵاتیان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێشكردنی خزمه‌تگوزاری له‌ دامووده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان به‌ره‌و باشتر.
كه‌رتی دوو: چالاكییه‌كانی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان
1/4/2014
له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی كه‌رتی دووی چاودێری ته‌ندروستی چه‌ندین چالاكی هۆشیاركردنه‌وه‌و رێنمایی له‌مانگی ئادار 2014 ئه‌نجامدرا له‌بنكه‌كانی چاودێریی ته‌ندروستی له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شوریجه‌و موسه‌ڵڵاو عه‌سكه‌ری‌و نه‌سرو هاوكاری و ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر. له‌وانه‌ش ووتنه‌وه‌ی و وانه‌ له‌لایه‌ن چه‌ندین كه‌سی شاره‌زا له‌بواری پزیشكی و ته‌ندروستی، ده‌رباره‌ی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك، چه‌ند دۆخێكی ناله‌باری نه‌خۆشی، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆڕێكی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان‌و خوێندكارانی چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك و ئه‌نجامدانی چه‌ندین سه‌ردان بۆ بازاڕه‌كان و شوێنه‌گشتییه‌كان، كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ كارمه‌ندان‌و چه‌ندین چالاكی تر كه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی له‌لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ئه‌نجامیانداو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی كادێرانی پزیشكی و ته‌ندروستی و به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان بوون له‌دامو ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.
چالاكیه‌كانی بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ شۆرجه‌
30/12/2013 
بنكه‌ی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تای له‌ گه‌ره‌كی شۆرجه‌ سه‌ربه‌ كه‌رتی دوو به‌ درێژای مانگی كانونی یه‌كه‌می 2013 چالاكیه‌كانی خۆی ئه‌نجامدا كه‌ بریتی بووله‌ سه‌ردانی مه‌یدانی به‌سه‌ر چه‌ند خویندنگایه‌كی سنوری جوگرافی ئه‌و گه‌ره‌كه‌ كه‌له‌لایه‌ن تیمێكی ته‌ندروستی كه‌ پێك هاتبوو له‌ یاریده‌ده‌ری پزیشكی محه‌مه‌د ئه‌مین به‌رپرسی یه‌كه‌ی پته‌وه‌ كردنی ته‌ندروستی و په‌رستاری ئه‌زموندار عیسا محه‌مه‌د  یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی یه‌كه‌ی ته‌ندروستی خوێندنگاكان و ژماره‌یه‌ك له‌ كادیرانی ته‌ندروستی  ئه‌نجامدرا .
ئه‌و خوێندنگایانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ بوون بریتی بوو له‌ ناوه‌ندی به‌هار وخوێندنگای هه‌ردی و زه‌نور و ئه‌زمه‌ڕ ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ئه‌ستێره‌ی كچان و دواناوه‌ندی نێرگزی كچان و هه‌روه‌ها له‌ له‌م سه‌ردانه‌ پشكنین بۆ خوێندكاران ئه‌نجامدرا وه‌ك كیشانه‌كردنی قورسی وباڵا و پشكنینی چاوو ، شایانی باسه‌ ئه‌و خویندكارانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ نه‌خۆش ده‌ركه‌وتن ره‌وانه‌ی بنكه‌ ته‌ندروستی كران بۆ ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ر بۆیان .
جگه‌ له‌ وه‌ دوو وانه‌ی جیاواز له‌سه‌ر (ماوه‌ی ئالووده‌بوون له‌ ژنان) و هه‌روه‌ها (رێگرتن له‌ جگه‌ره‌ كێشان)  بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه‌سه‌ردانی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كایان كردبوو له‌لایه‌ن دكتۆره‌ ئیمان نه‌صری وترایه‌وه‌.

كه‌رتی دووه‌م : چالاكی 
4/2/2015
له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له‌كه‌رتی دووه‌می كه‌ركوك ، سه‌ردانێك ئه‌نجامدرا   به‌مه‌ستی پشكنینی ژماره‌یه‌ك له‌ داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان و  پرۆژه‌كانی ئاو ( وێستگه‌ی به‌هێزكردن و ته‌وژمی ئاو ) كه‌ له‌ ناوچه‌ی جوگرافی سه‌ربه‌كه‌رته‌كه‌یه‌  ، ئه‌وه‌ش به‌دوو قۆناغدا تێ ده‌په‌ڕێت  ،كه‌ پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وكه‌سانه‌ ئه‌نجامدرا كه‌ له‌و شوێنه‌ كارده‌كه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر بوونی كارتی ته‌ندروستی كرا بۆیان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستییه‌وه‌ كه‌سه‌ر به‌كه‌رته‌كه‌ بوون .