چاودێری ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی یه‌كه‌م : داخستنی دوو هۆتێل وله‌ناوبردنی خۆراكی خراب بوو 
28-1-2015
له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م بۆچاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی و ڕۆژی 22/1/2015 هه‌ڵمه‌تێكی ته‌ندروستی ئه‌نجامدرا له‌ ناوچه‌ی شه‌قامی ئه‌تله‌س وبازاڕی قۆریه‌ وشه‌قامی كۆرنیش كه‌سه‌ر به‌ ناوچه‌ی جوگرافی كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌مه‌ له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا دوو ئۆتێل داخرا ( هۆتێلی ئاوس وهۆتێلی سه‌فین ) له‌شه‌قامی ئه‌تڵه‌س له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ سه‌راگرتنی 350 كگم له‌ خۆراكی خراپ بووی ووشكه‌ وشله‌مه‌نی كه‌نه‌شیاو بوو بۆ به‌كارهێنانی مرۆیی له‌گه‌ڵ پشكنینی چه‌ندین شوێنی گشتی وبازرگانی بۆ زانینی كه‌ تاچه‌ند خۆراكه‌كان شیاویی به‌كارهێنانی مرۆیین 
هه‌ر له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ 19 سامپڵ له‌ خۆراكی جۆراوجۆر بۆ پشكنین .

كه‌رتی یه‌كه‌م : دووخولی ڕاهێنان 
18/1/2015
كه‌رتی یه‌كه‌می كه‌ركوك خولێكی ده‌رباره‌ی كرمی (ریخۆڵه‌) و مشه‌خۆرو به‌لهارزیا له‌ هۆڵی مه‌نسور بوچاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی كرده‌وه‌ ، بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی تاقیگه‌یی به‌رپرسانی یه‌كه‌كانی نه‌خۆشییه‌گوازراوه‌كان ، وانه‌كانیش له‌ لایه‌ن د.یڵدرم ئه‌حمه‌د ، پزیشكی منداڵان له‌ بنكه‌ی ته‌عایش بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی .
هه‌روه‌ها كه‌رته‌كه‌ خولێكی تری كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی چاودێری دایك و منداڵا بۆ كارمه‌ندانی پزیشكی و ته‌ندروستی كه‌ له‌ بنكه‌كانی ته‌ندروستی سه‌ربه‌كه‌رته‌كه‌ كارده‌كه‌ن ماوه‌ی خوله‌كه‌ له‌ 11ـ15/1/2015 و له‌ هۆڵی بنكه‌ی ریگای به‌غدا بۆچاودێری ته‌ندروستی بوو.
ئامانجیش له‌ خوله‌كه‌ مه‌شقی كارمه‌ندانی پزیشكی و ته‌ندروستی بوو و چۆنێتی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ دۆخی منداڵان و دایكان و سه‌ردانكه‌رانی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆیان ، وانه‌كانیش له‌لایه‌ن د.حه‌كیم جه‌سیر به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و هه‌ناسه‌ له‌ كه‌رته‌كه‌ ووترانه‌وه‌.
كه‌رتی یه‌كه‌م : كۆبوونه‌وه‌
12-1-2015
به‌ڕێز شێرزاد قوردره‌ت   رۆژی 8/1/2015 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌رنامه‌ی میوانی ته‌ندروستی  له‌ بنكه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی  سه‌ره‌تایی ئه‌نجامدا، ده‌رباره‌ی  به‌رنامه‌ی میوانی  ته‌ندروستی  كه‌ تاچه‌ند  گرنگه‌  ، و تیشك خرایه‌  سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ :
-ئه‌نجامدانی  رووپێوی مه‌یدانی و نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ناوچه‌ ئه‌و جوگرافییه‌ی  سه‌ر به‌ بنكه‌كه‌ .
- ئه‌نجامدانی  رووپێوی مه‌یدانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌و ناوچه‌ جوگرافیاییه‌ی  بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان ( كردنه‌وه‌یه‌كی نوێ) به‌ مه‌به‌ستی كاركردن به‌به‌رنامه‌كه‌ جگه‌ له‌ بنكه‌كانی تر .
-ریزبه‌ندیكردنی  خێزانه‌ ئاواره‌كان له‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا  بۆ ره‌خساندی  هه‌لێكی تایبه‌ت بۆ بنكه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی  خزمه‌تگوزاری باشتر .
-تاوتوێكردنی نه‌رێنییه‌كانی كاركردن بۆ  دانانی میكانیزیمی  گونجاو  بۆ چاره‌سه‌ركردنیان  و جه‌ختكردن  له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كان .
كه‌رتی یه‌كه‌م : كۆرێك ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی سیل بۆ خوێندكارانی دواناوه‌ندی غه‌رناته‌ .
7/1/2015
كه‌رتی یه‌كه‌م كۆڕێكی ته‌ندروستی هۆشیاری ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی سیل بۆ خوێندكارانی دواناوه‌ندی غه‌رناته‌ی كچان بۆ ناساندی خوێندكارانی به‌ نه‌خۆشی و رێگاكانی خۆپاراستن له‌ تووشبوون پێیان ودیاریكردنی رۆڵی یه‌كه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و هه‌ناسه‌دان له‌كه‌رته‌كه‌ بۆ چۆنێته‌تی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ل بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان كه‌ له‌و جۆره‌ دۆخانه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت كه‌ جێی گومانه‌ ، له‌ لایه‌ك و به‌ كلینیكه‌كانی راوێژكاری بۆ نه‌خۆشییه‌كانی سنگ و هه‌ناسه‌دان له‌ پارێزگاكه‌ له‌ لایه‌كی تر ، تاكوچاكده‌بێته‌وه‌ .وانه‌كانیش له‌ لایه‌ن دكتۆر .حه‌كیم جه‌سیر به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و هه‌ناسه‌دان له‌ كه‌رته‌كه‌ ووترایه‌وه‌ .

چالاكیه‌كانی كه‌رتی یه‌ك 
28ـ12_2014 به‌ پێی رێنماییه‌كانی به‌ڕێز به‌ریَِوبه‌ری گشتی دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د داودی ، دكتۆری ده‌رمانساز ئه‌حمه‌د ئینعام به‌ڕێوبه‌ری كه‌رتی یه‌كه‌می كه‌ركوك بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی سه‌ردانێكی ئه‌نجامدا بۆ گۆڕه‌ پانی ئاهه‌نگه‌كان كه‌ نزیكه‌ی 27 خێزانی ئاواره‌ی  تێدا نیشته‌جێن ژماره‌یان 139 كه‌سه‌ له‌ و سه‌ردانه‌ چاودێری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی كرا (له‌رووی چاره‌سه‌ری و خۆپاراستن كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێشكه‌شیان ده‌كرێت له‌ لایه‌ن بنكه‌ی مه‌نسور بۆ چاودێری ئاواره‌كان له‌ فه‌رمانگه‌و كه‌رته‌كه‌ ، هه‌روه‌ها بۆ ئاگابوون له‌ گه‌ڕانی  تیمه‌كانی كوتانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی سورێژه‌ی تاكی كه‌ 26 منداڵ كوترا بوو ،هه‌ر ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ دكتۆری ده‌رمانساز ئه‌ حمه‌د ئینعام و كارمه‌ندی راگه‌یاندن له‌ كه‌رته‌كه‌ له‌ 23ـ12ـ2014 سه‌ردانی بنكه‌ی واستی بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی كرا له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ سه‌ردانی ماڵه‌كان كرا بۆ ئاگابوون له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی  كه‌ رووبه‌ڕوی تیمه‌كه‌ ده‌بنه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ و گه‌یشتن به‌ ئامانجی كۆتایی .
كه‌رتی یه‌كه‌م خولێك ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی سیل 
21ـ12ـ2014
كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی خولێكی راهێنان بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ یه‌كه‌ی ده‌رمانسازی و یه‌كه‌ی نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی سیل وپرۆگرامی DOTSكه‌ئامانج له‌م خوله‌ناساندنی كارمه‌ندان بووبه‌ نه‌خۆشی (سیلی سییه‌كان)وهه‌روه‌ها ناساندنی پرۆگرامی چاره‌سه‌ری ماوه‌كورت خایه‌ن DOTS، شایانی باسه‌ وانه‌كان له‌لایه‌ن دكتۆر حه‌كیم جه‌سیر به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی سینگ و هه‌ناسه‌ له‌ كه‌رته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

كه‌رتی یه‌كه‌م : كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ كوتانی سورێژه‌ی تاك 
14-12-2014 
 و: سالار حوسێن  
رۆژی 10-12-2014  و به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆری ده‌رمانساز ، ئه‌حمه‌د ئینعام به‌ڕێوبه‌ری كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م بۆ چاودێری  ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هۆبه‌ و یه‌كه‌كان له‌ كه‌رته‌كه‌ ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی رۆژانه‌ی نیشتمانی بۆ كوتان به‌ كوتانی سورێژه‌ی تاك  بۆ منداڵان  بۆ ته‌مه‌نه‌كانی ( 9 مانگ – 59 مانگ) له‌ رۆژانی 21-31/12/2014 . 
له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه‌  له‌ڕووی   سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌  بۆ تیمه‌كانی كوتان و جه‌ختكردن له‌سه‌ر پۆشینی سه‌دریه‌ و باجی ناسنامه‌ ی ته‌ندروستی و خۆ ناساندی تیمه‌كان  به‌هاوڵاتیان و پرسیاركردن ده‌رباره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌یانگرێته‌وه‌ له‌ڕێی سه‌یركردنی پێناسه‌ی شارستانی و هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌سه‌ر گرنگی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی رۆژانه‌ و ووتنه‌وه‌ی وانه‌ و  به‌ستنی كۆڕ  له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی ده‌كه‌ن .  
كه‌رتی یه‌كه‌م : كوتانی ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكاران  له‌دژی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی
4-12-2014
 بنكه‌ی ته‌ندروستی مه‌نسور  بۆ چاودێری ته‌ندروستی  سه‌ر به‌ كه‌رتی دووه‌می كه‌ركوك  له‌ رۆژی 3-12-2014  سه‌ردانی ئاماده‌یی  مامانی و منداڵبوونیان كرد  ، له‌و سه‌ردانه‌دا وانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری پزیشكی  موه‌فه‌ق فوئاد، به‌رپرسی یه‌كه‌ی نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان له‌ كه‌رته‌كه‌ ووترایه‌وه‌ ، ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی و جۆره‌كانی و  رێگاكانی بڵاوبوونه‌وه‌ی  و چۆنییه‌تی خۆپاراستن لێیان . 
كوتانی  خوێندكاران له‌دژی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی  له‌ جۆری (B) جورعه‌ی یه‌كه‌م قۆناغی چواره‌م  ئه‌نجامدرا   كه‌ ژماره‌یان (71)  خوێندكاربوو  ، جورعه‌ی دووه‌م و سێیه‌م بۆ هه‌ردوو قۆناغی پێنجه‌م و شه‌شه‌م ئه‌نجامدرا كه‌ ژماره‌یان (26) خوێندكاربوو بۆ جورعه‌ی دووه‌م و (23) خوێندكار بووله‌ جورعه‌ی  سێیه‌م  ، هه‌روه‌ها (3) مامۆستاش له‌ ئاماده‌ییه‌كه‌ به‌ جورعه‌ی یه‌كه‌م كوتران . 
كه‌رتی یه‌ك : كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی كوتان به‌ ماكوته‌ی په‌تای وه‌رزیی 
24ـ11ـ 2014
رۆژی 23ـ11ـ2014 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی كوتان به‌ ماكوته‌ی په‌تای وه‌رزیی ئه‌نجامدرا به‌سه‌رۆكایه‌تی پزیشكی ده‌رمانساز ئه‌حمه‌د ئینعام مسته‌فا به‌ڕێوبه‌ری كه‌رتی یه‌ك بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵا پزیشك و به‌رپرسانی كوتان و یه‌كه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی و به‌رپرسانی راگیركراوان و به‌ندكراوان و نوێنه‌ری راگه‌یاندن كه‌ له‌ 23ـ27/11/2014 بۆ مانه‌وه‌ی 5 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ كۆبوونه‌وه‌ كه‌ گفتگۆی تایبه‌ت كرا به‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م كوتانه‌و پێكهێنانی تیمی كوتان بۆ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی سه‌ر به‌كه‌رته‌كان ودووپاتكردنه‌وه‌ی سه‌ردانی كردنی خێزانه‌ ئاواره‌كان كه‌ له‌ خێوه‌تگه‌و خوێندنگه‌و مزگه‌وت و حوسه‌ینیه‌كان و بینا حكومیه‌كان و خانووه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كانی پارێزگاكه‌ ژیان به‌سه‌ر به‌رده‌ن ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی پارستنیان له‌ تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌ .
كه‌رتی یه‌كه‌م : خولێكی راهێنان ده‌رباره‌بی  پێكانی  مێشك
24 -11-2014   
له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی  یه‌كه‌ی راهێنان و پێشكه‌وتن له‌ كه‌رتی یه‌كه‌می كه‌ركوك  خولێكی راهێنان كرایه‌وه‌ بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی  له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان  له‌          16-20/11/2014  ده‌رباره‌ی ( نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و دڕكه‌ په‌تكه‌ ) له‌ هۆڵی  وانه‌كان له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی رێگای به‌غدا بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی .ئامانج له‌ خوله‌كه‌ شاره‌زابوونی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی  به‌ جۆره‌ها پێكانی  مێشك  و رێگاكانی خۆپاراستن لێیان  و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی فریاگوزاری خێرا له‌ كاتی پێكانی سه‌ر و دڕكه‌په‌تكه‌ هه‌روه‌ها  چه‌ندین  وێنه‌ و فیلم  ده‌رباره‌ی ئه‌و  بابه‌تانه‌  له‌ میانه‌ی خوله‌كه‌ پیشاندان دران .به‌شداربووان 15 كه‌س بوون له‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی  وانه‌كانیش له‌لایه‌ن دكتۆر حه‌كیم جه‌سیر  پزیشكی راهاتوو و به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی نه‌خۆشییه‌ كانی  سنگ و هه‌ناسه‌دان  له‌ كه‌رته‌كه‌ ووترانه‌وه‌ .  
كه‌رتی یه‌كه‌م :خولی راهێنان
19-11-2014
له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كه‌ی راهێنان و په‌ره‌پێدان له‌ كه‌رتی یه‌كه‌می كه‌ركوك  خولێكی راهێنان ده‌رباره‌ی كارگێڕی كوالیتی كرایه‌وه‌ له‌  9-11/11/1014
 بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ له‌بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان كارده‌كه‌ن له‌ هۆڵی رێگه‌ی به‌غدا بۆ چاودێری ته‌ندروستی .
وانه‌كانیش له‌لایه‌ن دكتۆر حه‌كیم جه‌سیر پزیشكی راهێنراو و به‌رێوبه‌ری یه‌كه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی سنگ و هه‌ناسه‌ له‌ كه‌رته‌كه‌ ووترانه‌وه‌ 
هه‌روه‌ها كه‌رته‌كه‌ خولێكی كرده‌وه‌  ده‌رباره‌ی كرمی ( مشه‌خۆر و به‌لهارزیا) بۆ كارمه‌ندانی پزیشكی و ته‌ندروستی و تاقیگه‌یی  بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان كارده‌كه‌ن وله‌هۆڵی بنكه‌ی ته‌عایشی ته‌ندروستی وانه‌كانیش له‌لایه‌ن دكتۆر یه‌ڵدرم ئه‌حمه‌د ، پزیشكی راهێنراو ی منداڵان و به‌ڕێوبه‌ری بنكه‌ی ته‌عایش  بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی  .
كه‌رتی یه‌كه‌م :هه‌ڵمه‌تی له‌ ناو بردنی خۆراكی به‌سه‌ر چوو 
12ـ11ـ2014 
له‌ چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ر به‌ كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی ، رۆژی 30ـ10ـ20114 هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجامدرا بۆ شوێنی (ئیمان ) بۆ فرۆشتنی خۆراكی ووشكه‌ و شله‌مه‌نی ، له‌ رێگه‌ی به‌غدا كه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر (ئاوی كانزایی ماركه‌ی بازرگانی كه‌ركوك ) ئه‌وش به‌هۆی بوونی خڵت و تێكچوونی ڕه‌نگه‌كه‌ی .
هه‌ر له‌ درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا و له‌ 6ـ11ـ 2014 هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌ش ئه‌نجامدرا به‌ هه‌ماهه‌نگی (ته‌ندروستی و شاره‌وانی و نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ئابوری ) له‌ ناوچه‌ی شه‌قامی كۆماری و پزیشكان كه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌رشیرینه‌مه‌نی به‌بڕی 926 كگم و شله‌ مه‌نی 720 لتر كه‌سه‌رجه‌میان 1646 تۆن بوو دواتر سه‌رجه‌م ئه‌و خۆراكانه‌ به‌ شێوه‌ی ته‌ندروستی له‌ناوبران
كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م : ئاهه‌نگی رۆژی جیهانی  بۆ ده‌ست شۆرین
20/10/2014
كه‌رتی یه‌كه‌می كه‌ركوك بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی هاهه‌نگێكی تایبه‌تی به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی بۆ ده‌ست شۆرین سازكرد له‌ رۆژی 15/10/2014 له‌ بنكه‌ی به‌گله‌ر بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی ، به‌ ئاماده‌ بوونی به‌رپرسی هۆبه‌و یه‌كه‌كان له‌ كه‌رته‌كه‌ و به‌به‌شداری ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ خێزانه‌ ئاواره‌كانی پارێزگاكانی تر ئاماده‌بوون .
له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌خێرهاتن له‌ میوانه‌كان كراو ووته‌یه‌ك له‌ لایه‌ن نادیه‌ نه‌بیل ئه‌كرم به‌رپرسی  به‌رنامه‌ و سیسته‌می ته‌ندروستی خوێنرایه‌وه‌ له‌ جیاتی به‌ڕێوبه‌ره‌ی كه‌رته‌كه‌ .
هه‌روه‌ها وانه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ده‌ستشۆرین له‌ لایه‌ن یاریده‌ده‌ری پزیشكی كه‌وسه‌ر هاشم خه‌لیل به‌رپرسی ته‌ندروستی خوێندنگاكان له‌ كه‌رته‌كه‌ ووترایه‌وه‌ كه‌تێیدا باسی رێگا ته‌ندروستیه‌كان كرا بۆ ده‌ست شۆرین به‌ به‌كارهێنانی ئاو و سابوون یان پاكه‌ره‌وه‌ی شله‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌ نه‌خۆشی تایبه‌تی نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان و له‌ كۆتای ئاهه‌نگه‌كه‌ (پاككه‌ره‌وه‌) بۆ ده‌ست شۆرین دابه‌ش كرا به‌سه‌ر به‌شداربووان و چه‌ندین نامیلكه‌ی  ته‌ندروستی ده‌رباره‌ی ده‌ست شۆرین دابه‌شكرا به‌سه‌ریاندا له‌ لایه‌ن به‌رێز خالد عه‌بدوڵا زۆراب به‌رپرسی یه‌كه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی له‌و بنكه‌یه‌ .
كه‌رتی یه‌كه‌م : ئاماده‌كاریی بۆهه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان 
16-10-2014
له‌رۆژی 13-10-2014 وله‌ هۆڵی سه‌لام , كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م بۆچاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی پاییزی  بۆكوتانی دژی ئیفلیجی منداڵان له‌ ڕتی رێی ده‌مه‌وه‌ به‌ست , بۆته‌مه‌نه‌كانی ( سفر -59) مانگ كه‌له‌ماوه‌ی 19-23/10/2014 ده‌ستپێده‌كات وبه‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆری ده‌رمانساز ئه‌حمه‌د ئینعام مسته‌فا , به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌رته‌كه‌ وبه‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی یه‌كه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی له‌كه‌رته‌كه‌ وسه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌. له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ نیشتمانییه‌كه‌ له‌ ڕووی به‌دواداچوونی  سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بۆ  تیمه‌كانی كوتان وجه‌خته‌كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پۆشینی سه‌دریه‌و هه‌ڵگرتنی باج و ناسنامه‌ی تیمه‌ ته‌ندروستیه‌كان وخۆناساندنی تیمه‌كانی كوتان بۆهاوولاتیان وپرسیاركردن له‌و منداڵانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ئه‌یانگرێته‌وه‌, هه‌روه‌ها به‌رپرسی كوتانه‌كه‌ باسی له‌ چۆنیتی میكانیزمی ته‌ندروستی كرد بۆپێدانی دوودڵۆب به‌گۆشتی 45پ و چووله‌ی ده‌ سته‌كان وگرنگی دان به‌پاكوخاوێنی ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ماكوته‌كه‌ ده‌دات به‌منداڵه‌كه‌ .
هه‌روه‌ها به‌پرسی پته‌وكردنی ته‌ندروستی له‌كه‌رته‌كه‌ باسی له‌گرنگی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان كرد و ده‌رباره‌ی گرنگی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ وله‌ میانه‌ی به‌ستنی چاوپێكه‌وتنی ڕۆژانه‌ له‌ گه‌له‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی ده‌كه‌ن وئاماژه‌دان به‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ جێگره‌وه‌ی خشته‌ی كوتان نیه‌ له‌بنكه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی به‌ڵام بۆزیاتر تۆكمه‌ كردنی یه‌تی .
كه‌رتی یه‌كه‌م : خۆلیك ده‌رباره‌ی كارگێری كوالیتی 
16-10-2014
له‌چوارچێوه‌ی پلانی ساڵانه‌ی هۆبه‌ی كارگێری كوالیتی , كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م , خولێكی ڕاهێنانی كرده‌وه‌ بۆده‌سته‌یه‌ك له‌وكارمه‌ندانه‌ی كه‌له‌وبنكه‌ ته‌روستییه‌كان كارده‌كه‌ن كه‌سه‌ر به‌وكه‌رته‌ن له‌ 12-14/10/2014 و خوله‌كه‌ش له‌ بنكه‌ی ڕێگه‌ی به‌غدا  بۆچاودێری ته‌ندره‌ستی  سه‌ره‌تایی ئه‌نجامدرا ئامانجیش له‌و خوله‌ ڕاهێنانی كارمه‌ندان  بوو  به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ناونیشانی فه‌رمانبه‌ری ‌, خوله‌كه‌ش ده‌رباره‌ی گرنگی كارگێری كوالیتی بووكه‌ تاچه‌ند بتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت له‌ ئه‌ركه‌كانمان و خزمه‌تێ كه‌ پێشكه‌ش نه‌خۆشه‌كانمان ده‌كه‌ین به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌وه‌ی كه‌ باشترین خزمه‌ت  گوزاری پێشكه‌ش بكرێت , وانه‌كانیش له‌ لایه‌ن  د. حه‌كیم چه‌سیر به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی سنگ وهه‌ناسه‌دان له‌كه‌رته‌كه‌ ووترانه‌وه‌ . 
كه‌رتی یه‌كه‌م : خولێك ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی میزه‌رۆ 
15/9/2014
له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كه‌ی راهێنان و پێشكه‌وتن له‌ كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی خولێكی راهێنان كرایه‌وه‌ ده‌رباره‌ی میزه‌رۆ و گورچیله‌ی ده‌ستكرد به‌ به‌شداری (15) كادیری ته‌ندروستی  كه‌ له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان كارده‌كه‌ن و خوله‌كه‌ش له‌ هۆڵی وانه‌كان له‌ بنكه‌ی رێگه‌به‌غدا بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی ئه‌نجامدرا .
وانه‌كانیش له‌لایه‌ن دكتۆر حه‌كیم جه‌سیر، به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی سنگ وهه‌ناسه‌ له‌ كه‌رته‌كه‌ ووترایه‌وه‌ .
ئامانجیش له‌ خوله‌كه‌ پیا چوونه‌وه‌ و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی زانیاری بوو بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌و میزه‌رۆ و چۆنێتی شۆردنی گورچیله‌و هه‌روه‌ها نمایشی فلیمی زانستی كرا بۆ به‌شداربووان كه‌ په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه‌ و راهێنانیان هه‌بوو. 
كه‌رتی یه‌كه‌م : دوو خولی راهێنان
10-9-2014
له‌ چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م ، خولێكی راهێنان كرایه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی پزیشكی و ته‌ندروستی كه‌ له‌ بنكه‌ ته‌ندروسیه‌كان كارده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی رێكخستنی خێزان له‌ 2ـ4/9/ 2014 له‌ هۆڵی بنكه‌ی رێگه‌ی به‌غدا بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی به‌ مه‌به‌ستی راهێنانی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ سه‌ر رێكخستنی دۆسێی كه‌سی بۆ هه‌ر خێزانێك گه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ وه‌ به‌ پێی كارتی تایبه‌تی خێزان وانه‌كانی خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆر بیرگول به‌هائه‌دین ، پزیشك له‌ كه‌رته‌كه‌ و دكتۆر حه‌نان ئیدریس پزیشك له‌ بنكه‌ی رێگه‌ی به‌غدا بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی ووترانه‌وه‌ .
هه‌روه‌ها كه‌رته‌كه‌ خولێكی تری كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان بۆ به‌رپرسانی یه‌كه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی ئه‌وانه‌ی له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان كارده‌كه‌ن له‌ رۆژانی 1ـ3/ 9/2014 له‌ هۆڵی بنكه‌ی رێگای به‌غدا بۆ چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی به‌ ئامانجی (گه‌ڕانه‌وه‌ی زانیاری ) بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان وه‌كو هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی و مه‌لاریا  و سیل و چاودێری به‌رپرسانی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ خێزانه‌ئاواره‌كان وانه‌كانیش له‌ لایه‌ن د. حه‌كیم جه‌سیر به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و هه‌ناسه‌ له‌ كه‌رته‌كه‌ ووترایه‌وه‌.  
كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م : خولێكی ته‌ندروستی رۆشنبیری بۆ خاوه‌ن نانه‌واخانه‌و فڕن و شوێنه‌گشتیه‌كان .
3/9/2014 
هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م خولێكی ته‌ندروستی  رۆشنبیری ئه‌نجامدا.بۆ خاوه‌ن نانه‌واخانه‌و فڕن و شوێنه‌گشتیه‌كان ماوه‌ی 26ـ28/ 8/2014 ئامانجیش له‌ خوله‌كه‌ زانیاری نوێ بوو ده‌رباره‌ی مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان كه‌ پێویسته‌ له‌ شوێنه‌ بازرگانیه‌ گشتیه‌كان و فڕنه‌كان و هه‌ویركارییه‌كان هه‌بێت و به‌كارهێنانی كه‌رسته‌ی دژی ژه‌نگ هه‌ڵهێنان و كۆگایه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی ئارد و خوارده‌مه‌نی دوور له‌ سوته‌مه‌نی (نه‌وت وگاز) هه‌روه‌ها هه‌بوونی ده‌رمانخانه‌یه‌كی بچووك ده‌رمانی فریاكه‌وتنی خێرای تێدابێت وه‌كو پاك كه‌ره‌وه‌كان  و برینپێچ و ئازارشكێن ، به‌شداربووان 15 كه‌س بوون له‌ هاوڵاتیان وانه‌كه‌ش له‌ڵایه‌ن كه‌مال عه‌وڵا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ر خۆ پاراستنی پێشكه‌وتوو له‌ هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له‌كه‌رتی كه‌ركوكی یه‌كه‌م ووترایه‌وه‌.