به‌شی كارگێری له‌ دیوانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك
به‌شی كارگێری له‌ دیوانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك  یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ سه‌ره‌كیه‌كانه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ ،كه‌ ئه‌ركێكی زۆری ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، به‌و پێیه‌ی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ره‌كیترین  به‌شه‌كانی هه‌یكه‌لیه‌ی دیوانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و  له‌ چه‌ند هۆبه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێك دێت كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵده‌ێست به‌ ئه‌نجامدانی كاری تایبه‌ت به‌ به‌شه‌كه‌ ،به‌رێوبه‌ری به‌شی كارگێری به‌رێز نوره‌دین بایز ووتی : هۆبه‌كانی ئه‌م به‌شه‌پێك هاتوون له‌:
كارگێڕی توانا مرۆییه‌كان ،هه‌ڵده‌ستیت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له‌ دام و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان له‌ رووی پێدانی مۆڵه‌ت وگواستنه‌وه‌ و ته‌نسیبی فه‌رمانبه‌ران له‌ نێوان دامو ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان له‌ ناو شاری كه‌ركوك و پارێزگاكانی دیكه‌ ، به‌ڕیوه‌بردنی كاروباری دامه‌زراندن و گه‌ڕاندنه‌وه‌و دووباره‌ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی دابڕاو له‌ خزمه‌ت ، رێك خستنی موچه‌ و سه‌ره‌ مووچه‌و به‌رزه‌ مووچه‌ و چه‌ندین ئه‌ركی دیكه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هۆبه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌. 
•    هۆبه‌ی یاسایی ،كه‌  یه‌كێكه‌ له‌ هۆبه‌ گرنگه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ و كاره‌كانی به‌ كورتكراوه‌ی پێكدێت له‌ به‌ڕێكردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران تۆمارده‌كرێت ، پێك هێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دوادا چوون بۆ سكاڵاكان ، ئاگاداری ناردن بۆ فه‌رمانبه‌ران و داوا كردنیان له‌ لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ هه‌روه‌ها پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنامه‌ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی بڕوا نامه‌ درێژه‌ به‌ خوێندن ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها  روونكردنه‌وه‌و راوێژكاری بۆ سه‌رجه‌م پرسیاره‌ یاساییه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌م هۆبه‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت 
•    هۆبه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان  ، ئه‌م هۆبه‌یه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و هۆبانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵه‌كارێكی گرنگی ئه‌م به‌شه‌ی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ  وه‌ك وه‌رگرتنی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل و موه‌لیده‌كان بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌و كه‌رته‌كان و دابینكردنی  پێداویستیه‌كانی  به‌رگری شارستانی و هه‌روه‌ها رێك خستنی هێڵی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناو دیوانی فه‌رمانگه‌و دام و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و چاودێری كردنی باخچه‌كان و  چێشتخانه‌كان و پاك و خاوێنی و رێك خستنی باجی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و بردنی ئاو  بۆ ناو دام و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و ئه‌مانه‌و چه‌ند كارێكی دیكه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌م هۆبه‌یه‌ .
•    هۆبه‌ی ژمێریاری، یه‌كێكه‌ له‌ هۆبه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی فه‌رمانگه‌كه‌ بۆ خه‌رجكردنی داهات  و وه‌رگرتنی دراو له‌ به‌غداوه‌ و بۆ موچه‌و خه‌رجیه‌كان و كڕینی ئامێر و ده‌رمان و هه‌روه‌ها خه‌رجی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان و كه‌رته‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌م هۆبه‌یه‌ . 
•    هۆبه‌ی چاك كردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كۆگای پێداویستی میكانیكی ،شۆردن و وشكردنه‌وه‌ وه‌و رۆنگۆرینی ئۆتۆمبێله‌كان و چاكردنی سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی دام و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان .